عەبدوڵڵا گوڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە عەبدوڵڵا گویلەوە ڕەوانە کراوە)
عەبدوڵڵا گوڵ
Abdullah Gül
عەبدوڵڵا گوڵ


لە پایەی
٢٨ی ئابی ٢٠٠٧ – ٢٨ی ئابی ٢٠١٤
لە دواییدا ڕەجەب تەییب ئەردۆغان
جێگری سەرۆک ڕەجەب تەییب ئەردۆغان
لە پێشیدا ئەحمەد نەجدەت سیزەر

وەزیری دەرەوە
لە پایەی
١٤ی ئازاری ٢٠٠٣ – ٢٨ی ئابی ٢٠٠٧
لە پێشیدا یەشار یاکیش
لە دواییدا عەلی باباجان

سەرۆک وەزیران
لە پایەی
١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٢ – ١٤ی ئازاری ٢٠٠٣
لە پێشیدا بوڵند ئەجاوید
لە دواییدا ڕەجەب تەییب ئەردۆغان

لەدایکبووە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٠
قەیسەری،  تورکیا
پارتی سیاسی پارتی داد و گەشەپێدان
خوێندنی زانکۆ زانکۆی ئەستەنبوڵ، کۆلێژی ئابووری
ئایین ئیسلام

عەبدوڵڵا گوڵ (بە تورکی: Abdullah Gül) (٢٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٠) و سەرۆک کۆماری تورکیا بوو لە ٢٨ی ئابی ٢٠٠٧ تا ٢٨ی ئابی ٢٠١٤ لە پۆستدا بووە.

خوێندنی[دەستکاری]

عەبودڵڵا گول لە شاری قەیسەری لە دایکبووە، باوکی ئەحمەد حەمدی گول ئیشی کردووە لە کارگەی فڕۆکە لە قەیسەڕی، و ئەم شارەش لەو شارانەیە کە ناودارە بە پابەندبوون بە ئیسلام و خوو نەڕێتی ڕۆژھەڵات، و یەکێک بووە لە گرنگترین ناوەندی ڕۆشنبیری ئیسلام لە ڕۆژانی دەوڵەتی سەلجوقییەوە ١٠٧١-١٢٩٩ز.

دوای تەواوکردنی خوێندنی سەرەتایی لە خوێندنگەی غازی پاشا و ناوەندی لە خوێندنگەی پێشەوا و خەتیبەکان، دەرچوو لە کۆلێژی ئابووری زانکۆی ئەستەنبوڵ ساڵی ١٩٧٢، پاشان پلەی ماستەری بە دەست ھێنا، و لە ساڵانی ١٩٧٦-١٩٧٨ سەردانی لەندەنی کرد بۆ کۆکردنەوەی بابەتە زانستییە پێویستەکانی بۆ نامەی دکتۆراکەی، ئەمەش وایکرد کە ئینگلیزی بە باشی بزانێت، و دکتۆرای بە دەست ھێنا لە بابەتی پێشکەوتنی پەیوەندییە ئابووریەکان.

ئیشکردنی[دەستکاری]

عەبدوڵڵا گول لەگەڵ دیمتری مێدڤیدیڤ (سەرۆکی ڕووسیا)

و دوای گەڕانەوەی لە ئینگلتەرا و بە دەستھێنانی پلەی دکتۆرا، وەک مامۆستای ئابووری لە بەشی ئەندازەی پیشەسازی دانرا لە زانکۆی سەکاریا لە باکووری تورکیا لەسەر دەریای ڕەش، بەڵام لە ١٩٨٠دا دەستگیر کرا لەلایەن پۆلیسی سەربازییەوە، بە پێی زانیارییەکانی ژێنەراڵ کەنعان ئیفرن و بە تۆمەتی ئەوەی سەر بە کۆمەڵەی سنجقە، و لە ڕۆژانی سەرەتاییدا بوو لە ژیانی ھاوسەرییدا، چەند مانگێک لە بەندیخانەی متریسی ناوداری ئەستەنبوڵ مایەوە.

لە ساڵانی ١٩٨٣-١٩٩١ ئیشی کرد لە بانکی گەشەپێدانی ئیسلامی لە جددە وەک شارەزای ئابووری، ئەمەش وایلێکرد زانیاری لە بارەی عەرەبیەوە ھەبێت، و لە ساڵی ١٩٩١ پلەی مامۆستای یاریدەدەری بە دەستھێنا لە ئابووری نێودەوڵەتیدا.

ھەر لە ھەمان ساڵدا وەک نوێنەری پارتی ڕەفا ھەڵبژێردرا لە ناوچەی سەکاریا.

و لە ١٩٩١ تا ١٩٩٥ ئەندامی لیژنەی پلان دانان و دارایی بوو و لە ١٩٩٥ تا ٢٠٠١ ئەندامی لیژنەی دەرەوەی پەرلەمان بوو.

دوای ھەڵوەشاندنەوەی پارتی ڕەفا ساڵی ١٩٩٩ بوو بە ئەندامی پارتی فەزیلەت و دوای قەدەغەکردنی پارتی فەزیڵەتی تورکی ساڵی ٢٠٠٠، لەگەڵ ھاوڕێکەی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان پارتی داد و گەشەپێدانیان دامەزراند و چوونە پەرلەمانەوە لە ژێر ئاڵای پارتە نوێکەیان ساڵی ٢٠٠١ و جارێکی تر ھەڵبژێردرایەوە ساڵی ٢٠٠٧ دوای ئەزمەی دەستووری تایبەت بە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کە پاڵێورا بوو بۆ ئەو پایەیە بەڵام لەلایەن سوپای تورکی و پارتە عەلمانیەکانەوە ڕەت دەکرایەوە، و لە کۆتاییدا ھەڵبژێردرا بە سەرۆکی تورکیا لە ٢٨ی ئابی ٢٠٠٧ لە سێیەم خولی دەنگدانەکان و دوای ئەوەی نیوەی دەنگەکانی پەرلەمانی بە دەستھێنا وەک ئەوەی لە دەستووردا ھاتووە.

مێژووی سیاسی[دەستکاری]

ئەتوانرێت بووترێت عەبدوڵڵا گول لەسەر بیری ئەربەکان گەورەبوو، و کوڕێکی گەنجی ووشیار بوو کاتێک ئەربەکان ھەڵمەتەکەی دەست پێکرد بۆ پاراستنی پێناسەی ڕۆژھەڵاتی ئیسلامی تورکیا لە ساڵی ١٩٦٩ز، لەبەرئەوە ھەر لە سەرەتاوە گوڵ چووە ناو پارتی ڕەفاوە، لەبەرئەوەی ڕەفای بەو پارتە ئبینی کە خەونی پێوە ئبینی و ئەربکانیش بە و سەرکردەیە.

ھەروەھا کۆمەڵێک شاعیر و ئەدیب کاریگەرییان ھەبووە لەسەری لەوانە؛ جەمیل مریتش و شاعیری کۆچکردوو نەجیب فازڵ کە لەسەر دەستیا نەوە موسڵمانەکانی تورکیا پێ گەیشتن و ھەروەھا کاریگەر بووە بە زۆر کەسایەتی ئەکادیمی لەوانە؛ دکتۆر نەوززەت ئالجین تاش کە پلەی دکتۆرای پێ بەخشی لە ئابووریدا و ھەروەھا پیاوی ئابووری سەباحەددین زەعیم.

لە قۆناغە زووەکانی لاوێتیدا پەیوەندی کرد بە یانەی بیری ڕۆژھەڵاتی گەورە و ھەروەھا ئەندامی یەکێتی قوتابیانی تورک بوو، و وئەندامی پەرلەمانی پارتی ڕەفا بوو لە شاری قەیسەڕی ١٩٩١ و پاشان پەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی ڕەفا بوو ساڵی ١٩٩٣، و لە ١٩٩٥-٢٠٠١ ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی تورکی بوو، و مەدالیای شەرەفی پێ بەخشرا وەک ئەندامی ھەمیشەیی کۆڕی ئەوروپی، و ھەروەا نوێنەرایەتی تورکیای کردووە لە پەرلەمانی دەوڵەتە ئەندامەکان پەیمانی ناتۆ، ھەموو کات پاڵپشتی دەوڵەت موسڵمانەکانی کردووە وەک جەزائیر و بۆسنە و چیچان.

و یەکێک بوو لە کەسە نزیکەکان لە نەجمەدین ئەربکانەوە و وەزیری دەوڵەت بوو بۆ کارووباری دەرەوە و کێشەکانی جیھانی ئیسلامی، و قسەکەری فەڕمی حکومەتی ئیئتلافی بوو کە لە ساڵانی ١٩٩٦-١٩٩٧ پێکھات.

ھەروەھا ڕیزگرتنی لە مامۆستاکەی قوتان و ئەربەکانی سەرکردەی لە جیاوازی ڕادا، ڕێگەی لێ نەگرت لەوەی لەگەڵ ئەردۆغاندا بزوتنەوەیکی نوێخوازی ناو ڕێڕەوە ئیسلامییەکانی تورکیا دابمەزرێنن و پارتی داد و گەشەپێدانیان دامەزراند کە گەورەترین و جەماوەرییترین پارتی سیاسی تورکیایە.

ئەم بابەتانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]