عومەر موختار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
عومەر موختار

عومەر موختار ناوی تەواوی عومەری کوڕی موختاری کوڕی عومەری مونەفیی ھیلالی یە ناسراو بە عمر المختار و نازناوی شێخی شەھیدەکان و شێخی موجاھیدین و شێری بیابانی لێنراوە ، لە ٢٠ ئابی ساڵی ١٨٦١ لە بەتنانی برقە لە کێوی سەوزدا لەدایک بووە و باوکی لەسەر بنەمای ئایینی پیرۆزی ئیسلامی پەروەردەی کردووە بەڵام باوکی زوو کۆچی دوایی کردووە و لەپەیمانگای جەغنبۆبی درێژەی بەخوێندن داوە و زیرەکیەکەی بۆتە جێگای سەرنجڕاکێشانی مامۆستاکانی.

عمر مختار ماوەی ٨ ساڵ لەپەیمانگای جەغبۆبی ماوەتەوە و شارەزایەکی باشی لە فقە و فەرموودە و تەفسیری قورئانی پیرۆز پەیداکردووە و زۆربەی مامۆستاکانیشی ستایشیان کردووە و بەدڵسۆز و عاقڵ و زیرەک ناویان بردووە و ناوی بەوە بڵاوبۆیەوە کە مرۆڤێکی ڕاستگۆ و بەجەرگ و بەسەبرە و تاکو شەرەزاییەکی تەواوی لە بواری ئایین پەیداکردووە.

لەساڵی ١٨٩٧ محمد المھدی السنوسی دووەم سەرکردەکانی سنوسیە عمر المختاری کرد بە دەم سپی شارۆچکەی زاویە و بەشێوەیەکی ڕێک و پێک شارۆچکەکەی بردۆتە رێوە و نازناوی سیدی عمریان لێناوە کە ئەم نازناوە تەنھا بۆ کەسایەتیە ناودارەکانی سنۆسیە بەکارھاتووە ، لەساڵی ١٩٠٠ کە ھێزەکانی فەرەنسا تشادیان داگیرکرد عمر مختار یەکێکبووە لەوکەسانەی ھەڵیانبژاردووە بۆ سەرکردایەتی کردنی چەند کەتیبەیەک و لەدژی فەرەنسیەکان جەنگاوە ، لەساڵی ١٩٠٢ محمد المھدی السنوسی کۆچی دوایی کردووە و لەسەر داوای سەرکردە سنوسیەکان دووبارە عمر المختار کراوە بە دەم سپی شارۆچکەی زاویە و بۆ ماوەی ٨ ساڵ لەم پۆستەدا ماوەتەوە و لەم ماوەیەشدا چەند جارێک دژی ھێزەکانی ئیاڵیا جەنگاوە.

عمر المختار سنوسیەکان بووە لە لیبیا و بەناوبانگترین سەرکردەی عەرەب و موسڵمانەکان بووە وجەنگاوەرێکی لیبی بووە و لە ساڵی ١٩٣١ دژ بەھێزەکانی ئیتاڵیا زیاتر لە ٢٠ ساڵ جەنگاوە تاکو لەلایەن ھێزەکانی تەڵیانی سەر بە ئیتاڵیا دەستگیرکراوە و لەڕێگای دادگایی کردنێکی نادادپەروەرانەوە بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە و سەرە ڕای ئەوەی تەمەنی ٧٣ ساڵان بووە و نەخۆش بووە بەڵام لە ١٦ سپتەمبەری ساڵی ١٩٣١ لەسێدارەدانەکیان بەسەردا سەپاندووە و جێبەجێیان کردووە.

سەرچاوە[دەستکاری]

  • ویکیپیدیای عەرەبی