سەید کامیل ئیمامی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سەید کامیل ئیمامی لە گرتووخانەی ورمێ، ١٣٢٥ی ھەتاوی

سەید کامیل ئیمامی شاعیر و نیشتمانپەروەر ناسراو بە ئاوات ساڵی ١٩٠٣ لە گوندی زەنبیل سەر بە شاری سەقز لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە دایک بووە. ئەم شاعیرە کوڕی سەید عەبدولحەکیم کوڕی سەید عەبدولکەریمی زەنبیلە کە لە ڕێبەڕانی تەریقەتی نەقشبەندی و قادری بوون.[١]

ژیان[دەستکاری]

ئەم شاعیرە لە نێو خوێندەوار و فەقێدا پەروەردە بووە. سەید کامیل لە لای زۆر مامۆستای ئایینی ناسراوی ناوچەکەی خوێندویەتی و بۆ ماوەیەکیش لە لای مامی واتە حاجی بابەشێخ وەزیری کۆماری کوردستان لە مەھاباد خوێندویەتی. ھەر لەو سەروبەندەدا وەک مرۆڤێکی نیشتمانپەروەر چالاکی ھەبووە، ساڵی ١٩٤٦ لەسەر ھەڵوێستی نیشتمانپەروەرانەی گیراوە و بۆ ماوەی دوو ساڵ لە بەندیخانەکانی بۆکان و سەقز و ورمێ و مەھاباد دەستبەسەر بووە. سەید کامیل ئیمامی شاعیر لەگەڵ زۆربەی شاعیر و ھونەرمەندی ئەو کاتە دۆستایەتی نزیکی بووە وەک سوارە ئیلخانیزادە، ھەژار، عەباس حەقیقی ھەر وەھا لەگەڵ ھونەرمەندی ناسراوی کورد حەسەن زیرەک وەک گۆرانیبێژ و شاعیر پەیوەندییەکی نزیکی بووە. ئەم شاعیرە نیشتمان پەروەرە لە ڕۆژی ٢٧ی تەممووزی ١٩٨٩ کۆچی دوایی کردوە و دیوانێکی شیعری لە پاش بەجێماوە. لە نێو خانەقای زەنبیل، لە پاڵ گڵکۆی شێخانی زەنبیلەوە نێژراوە و گڵکۆکەی دەگەڵ مەزاری شێخان چاوەدێری دەکرێ و جێگەی زیارەتی موریدان و گەشتیارانە.[٢]

نموونەیەک لە شیعرەکان[دەستکاری]

تک تکەی بارانی پاییز وەک تکەی چاوی منەکاتی ھەڵقرچاوی باغ وەک جەرگی برژاوی منە
ھەر خڕ و شیوێ تەماشا کەی، خڕی پڕ بوو لە ئاوھەڵدەچۆڕێ لێڵ و لیخن، چەشنی زووخاوی منە
ھەورە، بایە، بەفرە، بارانە، تەمە، سەر کێوەکانھەردەمەی جۆرێکە، ھەروەک حاڵی شێواوی منە
ئەمن و بەفری سەر چیاکان پێکەوە دەتوێینەوەکاکە! ئەم زستانە بەفریش عومری فەوتاوی منە
ئەی خودا! بۆچیمە تازە ژینی ھێندە تاڵوتووندوو برا بووین، بازی دا ئەو، نۆرە ھەنگاوی منە[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ سید کامل امامی زنبیلی ؛ حافظ شعر کوردی، زریان موکریان، 2019
  2. ^ تصاویری کم یاب از حافظ شعر کردی سید کامل امامی، دانا، 2017
  3. ^ "نۆرە ھەنگاوی منە". books.vejin.net (بە کوردی). Retrieved 2021-06-20.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]