سیلڤیا پلات

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سیلڤیا پلات
Sylvia Plath لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوون٢٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٣٢ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
بۆستن لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ١١ی شوباتی ١٩٦٣ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (٣٠ ساڵ ژیاوە)
لەندەن لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
گۆڕHeptonstall لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
  • Smith College
  • Newnham College لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەشاعیر، نووسەر، ڕۆماننووس، essayist، خۆدژیاننامەنووس، diarist، children's writer لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
شوێنکار
  • Smith College لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
کارەکانAriel، The Bell Jar، The Colossus لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
شێوازconfessional poetry لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
ھاوسەرتێد ھیووز لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مناڵFrieda Hughes، Nicholas Hughes لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
باوان
  • Otto Plath لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
  • Aurelia Plath لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خێزانWarren Joseph Plath لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خەڵاتەکان
  • Pulitzer Prize for Poetry (١٩٨٢)
  • Glascock Prize (١٩٥٥)
  • Fulbright Scholarship لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
وێبگەhttp://sylviaplath.info لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
واژوو

سیلڤیا پلات (بە ئینگلیزی: Sylvia Plath؛ بە ئای پی ئەی:/plæθ/؛ لەدایکبووی ١٩٣٢ – مردووی ١٩٦٣) شاعیر و نووسەرێکی ژنی ئەمریکی بوو. ئەو لەو کەسایەتییە گرنگانەیە کە لە بەرەوپێشبردنی شێعری ھاوچەرخی ئەمریکیدا دەوری ھەبووە. ئەم شاعیرە خاوەنی چەندین خەڵاتە وەک خەڵاتی پولیتزەر بۆ ھۆنراوە.[١] لەگەڵ تێد ھیووز شاعیری بەناوبانگی ئینگلیز ژیانی ھاوبەشی پێک ھێنا و دوو مناڵی بوو. لە ساڵی ١٩٦٣دا کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا.[٢]

ژیان[دەستکاری]

پلات لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٣٢ لە شاری بۆستن لە ویلایەتی ماساچوسێتسی خۆرھەڵاتی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمێریکا لە دایک بووە. پلات شاعیرێکی بەھرەداری پڕ کێشە بوو، بە شێوازی شیعری دانپیانانەکەی ناسراوە. حەزی بۆ نووسین لە تەمەنێکی زوودا دەرکەوت، و بە مانەوەی لە ڕۆژنامەیەک دەستی پێکرد دوای بڵاوبوونەوەی ژمارەیەک لە کارەکانی، پلات لە ساڵی ١٩٥٠ بەخششی خوێندن (زەمالە) ـی بۆ کۆلێژی سمیز بردەوە لەکاتێکدا قوتابی بوو، پلات لە ھاوینی ١٩٥٣ لە شاری نیویۆرک کاتی بەسەر برد و وەک سەرنووسەری گۆڤاری مادمۆسێڵی کاری دەکرد. ھەر زوو پلات ھەوڵیدا خۆی بکوژێت بە خواردنی حەبی خەو. بەڵام چاک بویەوە؛ و لەکاتی مانەوەی لە بنکەی تەندروستی دەروونی چارەسەری بۆ کرا. دواتر پلات گەڕایەوە بۆ سمیز و لە ساڵی ١٩٥٥ بڕوانامەی زانکۆی بەدەست ھێنا.

پەیوەندی و شیعرە بڵاوکراوەکان[دەستکاری]

زەمالەی فۆڵبرایت پلاتی برد بۆ زانکۆی کامبریج لە ئینگلتەرا. لە کاتی خوێندنی لە کۆلێژی نیونھام، چاوی بە تێد ھیوزی شاعیر کەوت؛ و ئەم دووانە لە ساڵی ١٩٥٦ھاوسەرگیریان کرد و پەیوەندییەکی شڵەژاویان ھەبوو. لھ ساڵی١٩٥٧ پلات لە ماساچوسێتس کاتی بەسەر برد بۆ خوێندن لەگەڵ شاعیر ڕۆبێرت لۆوێڵ و چاوی بە ھاوڕێی شاعیری ئان سێکستۆن کەوت. ئەویش لە ھەمان کاتدا لە کۆلێژی سمیز وانەی ئینگلیزی وتووەتەوە ھاوکات پلات ساڵی ١٩٥٩ گەڕاوەتەوھ ئینگڵتەڕا. پلات لە پەرەسەندن دابوو، یەکەم کۆکراوەی شیعری خۆی (The Colossus) لە ساڵی ١٩٦٠ لە ئینگلتەرا چاپ کرا. ھەر لەو ساڵە یەکەم منداڵی بوو، کچێک بەناوی (فریدە) دوای دوو ساڵ پلات و ھیوزی ھاوسەری پێشوازیان لە منداڵی دووەم کرد، کە کوڕێک بوو بەناوی نیکۆلاس. بەداخەوە ھاوسەرگیری ئەو دووانە جوانە ھەڵوەشایەوە

مەرگ[دەستکاری]

دوای ئەوەی ھیوز لە ساڵی ١٩٦٢ پلاتی لەبەر ژنێکی دیکە بەجێ ھێشت، پلات کەوتە خەمۆکییەکی قووڵەوە، و تێکۆشاوە لەگەڵ نەخۆشییە دەروونییەکەی، ڕۆمانف (the bell jar) ی (١٩٦٣)، تاکە ڕۆمانی ئەوە کە لە ژیانی خۆی وەرگیراوە و باس لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئافرەتێکی گەنجی دەروون و ھزر تێکشکاو دەکات. پلات ڕۆمانەکەی لەژێر ناوی ڤیکتۆریا لۆکاس دا بڵاوکردەوە. ئەو شیعرانەشی دروستکرد کە کۆکراوەکەی ئاریێڵ بوو و لە ساڵی بڵاوبۆوە ە غەمگینییەکی زۆرەوە سیلڤیا پلات لە ڕۆژی ١١ شوباتی ١٩٦٣ لە تەمەنی سی ساڵی لە لەندەن کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا کاتێک دوو منداڵەکەی لە نزیکیدا خەوتبوون. جێگای باسە کوڕەکەی نیکۆڵاس ھیوز لە١٦ ئازاری ٢٠٠٩ بەھۆی خەمۆکییەوە لە تەمەنی ٤٧ ساڵی لە ئالاسکا خۆی ھەڵواسی و کۆتایی شە ژیانی ھێنا کە باسی زۆری لەسەرە. بێگومان سیلڤیا پلات تا ئەمڕۆش یەکێکە لەو شاعیرانەی زۆرترین خوێنەری ھەیە بەو شێوە شیعرانەی نوسیویەتی لە ماوەی تەمەنی کورتیدا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Poets, Academy of American. "About Sylvia Plath | Academy of American Poets". poets.org. Retrieved 2020-09-21.
  2. ^ "سیلڤیا پلات لەلایەن ھاوژینە شاعرەکەیەوە ئازار دراوە!". Mehr News Agency. 2017-04-13. Retrieved 2020-09-21.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]