سی ئێس لویس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سی ئێس لێوس

لەدایکبوون٢٩ی تشرینی دووەمی ١٨٩٨
مەرگ٢٢ی تشرینی دووەمی ١٩٦٣
پیشەبەرگریکار لەمەسیحییەت
ئایینمەسیحییەت

کڵایڤ ستاپڵس لێوس (بەئینگلیزی: Clive Staples Lewis، کورت دەکرێتەوە بۆ: C. S. Lewis، بە"جاک" ناسراوە لەلایەن خزم و دۆستانییەوە)، ڕۆماننووس و هۆنراوەنووس و ئەکادیمی و لێکۆڵەرەوەی چاخەکانی ناوەڕاست و ڕەخنەگری ئەدەبی و لاهووتگەر و بەرگریکارێکی مەسیحی خەڵکی شاری بیڵفاستی ئیرلەندا بوو. ناسراوە بەهۆی چیرۆکە خەیاڵییەکانی وەکوو، نامەکانی سکروتەیپ، مێژووی نارینا و بۆشایی سیانەیی و پەڕتووکە ناچیرۆکییەکانییەوە وەکوو تەنها مەسیحییەت، پەرچووەکان و کێشەی ئازار.

لێوس لەگەڵ هاوڕێگەکەیدا جەی ئاڕ ئاڕ تۆڵکین دا هاوڕێی نزیک بوون. هەردووکیان لە کۆلیجی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی ئۆکسفۆرد خزمەتییان کردووە، هەردووکیشیان ئەندامی چالاک بوون لە گرووپی نافەرمی ئەدەبی ناسراو بە ئینکلینجزدا. بەپێی یاداشتنامەکەی بەناوی سەرسوڕماو بە جۆیەوە، لێوس لە کڵێسای ئیرلەندا ئاوەشۆرەیی کراوە لەکاتی لەدایکبوونیدا، بەڵام لە باوەڕەکەیەوە دوور کەوتەوە لەماوەی هەرزەکاریدا. بەهۆی کاریگەری تۆڵکین و چەند برادەرێکی تریەوە، لەتەمەنی ٣٢ ساڵیدا گەڕایەوە بۆ باوەڕی مەسیحییەت و بوو بەقەشەیەکی سادەی کڵێسای ئینگلیزی.

سەرچاوەکان[دەستکاری]