ساڵح موسلیم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ساڵح موسلیم مەحەمەد
ساڵح موسلیم لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٢
پارتی یەکێتیی دیموکرات (سووریا)
لە پۆستدایە
گرتنە دەست
٢٠١٠
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون 1951[١]
کۆبانی
پارێزگای حەلەب
 کوردستان، ڕۆژاوای کوردستان
 سووریا
پارتی سیاسی پارتی یەکێتیی دیموکرات (سووریا) (PYD) (2003 -تا ئێستا)
لایەنگیری سیاسی
تر
پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (١٩٩٨–٢٠٠٣)

spouse = عایشە افندی[٢]

منداڵ(ەکان) ئامەد، پەرویز، شەڕڤان (لە شەڕ لەگەڵ داعش دا شەھید کرا، تیرێژ،
نیشتەجێ ڕۆژاوای کوردستان
خوێندن لە زانکۆی تەکنیکی ئیستانبوڵ(1977)[٣]
پیشە ئەندازیاری کیمی
کار سیاسەتمەدار
ئایین ئیسلام (سوننە)

ساڵح موسلیم مەحەممەد (لەدایکبووی ساڵی ١٩٥١)، ساڵح مەحەممەد ھاو سەرۆکی پەیەدە یە کەکاریگەریترین حیزبە لە ڕۆژئاوای کوردستان، ساڵح مەحەممەد لەزانکۆی تەکنیکی لە ئەستانبۆڵ خوێندویەتی خاوەنی پێنج منداڵیشە.

ساڵح موسلیم، کوڕە ھەژارێکی گوندی شێرانە سەر بە کۆبانێ، لە کۆبانێ خوێندنی سەرەتایی تەواو کردووەو دواتر لە بەر چەند ھۆکار، لە شاری دیمەشق و لە ئامادەیی الکواکبی لە حەلەب خوێندنی دواناوەندی ساڵی ١٩٦٩ لە بەشی زانستی بە کۆتاھێناوە. بۆ خوێندنی زانکۆ دەچێتە ئەستەنبۆل لە زانکۆی تەکنیکی/ کۆلیژی ئەندازیاری کیمیا دەخوێنێ و ساڵی ١٩٧٧ تەواوی دەکات و لەوێوە بەرەو لەندەن بەڕێ دەکەوێت بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی. پاش گەڕانەوەی دەچێتە وڵاتی سعوودیەو دەبێتە کارمەند لە دەزگای پترۆمین سەر بە وەزارەتی نەوتی سعودیە، ھەر لەوێ لە رێگەی چەند کوردێکەوە دەبێتە ئەندام لە پارتی کرێکارانی کوردستان. دوایی ساڵی ١٩٩٠ دەگەڕێتەوە کۆبانی و کاری ئاسایی خۆی دەکات وەک ئەندازیارێکی کیمیاوی بێ ئەوەی لە کاری حزبی و سیاسی داببڕێت. بوو بە ئەندام لە مەکتەب سیاسی پارتی جڤاکی نیشتمانی دیموکراتی (التجمع الوطنی الدیموقراطی) کە ساڵی ١٩٩٨ دامەزراوە. پاشان بۆ برەودان بە خەباتی ھاوچەرخی کوردایەتی لە ڕۆژاوا پارتی پەیەدە (پارتی یەکێتی دیموکراتی) ساڵی ٢٠٠٣ دامەزرا و سالح تێیدابوو بە ئەندامی لیژنەی جێبەجێکردن. لەوساوە زۆرجار لەلایەن دەزگاکانی موخابەراتی سوریاوە راونراوە وگیراوە. لە ئەیلوولی ساڵی ٢٠١٠ لە کۆنگرەی چوارەمی پەیەدە کرا بە سەرۆکی حیزب. لە شەڕی ئازادکردنی ڕۆژاوا، شەرڤانی کوری ساڵح موسلیم ساڵی ٢٠١٣ گیانی لەدەستدا

سەرچاوەکان[دەستکاری]