ساندۆر کۆچیس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ساندۆر کۆچیس
لەدایکبوونKocsis Sándor لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
٢١ی ئەیلوولی ١٩٢٩ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
بوداپێست لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ٢٢ی تەممووزی ١٩٧٩ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (٤٩ ساڵ ژیاوە)
بارسێلۆنا لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
گۆڕMontjuïc Cemetery لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەیاریزانی تۆپی پێ، association football coach لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خەڵاتەکان
  • honorary citizen of Budapest (٢٠١٢) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

ساندۆر کۆتشیس پیتەر (ماوەی ژیان: ٢١ی ئەیلوولی ١٩٢٩ لە هەنگاریا تاکوو ٢٢ی تەممووزی ١٩٧٩ لە ئیسپانیا)، یاریزانێکی توپی پێی ھەنگاری بووە و باشترین یاریزانی تۆپی پێی بووە لە ساڵانی پەنجاکاندا، گۆڵکاری جامی جیھانی تۆپی پێی ساڵی ١٩٥٤ بووە و ١١ گۆڵی تۆمارکردووە. ، لە ساڵی ١٩٤٣ بۆ ١٩٤٤ لەگەڵ یانەی کۆبانیای یاری کردووە، بۆ وەرزی داھاتوو ڕۆشتووە بۆ یانەی فیرینکفارکۆش و بۆ ماوەی ٥ وەرز لەگەڵیانا یاری کردووە، ساڵی ١٩٥٠ ڕۆشتووە بۆ یانەی ئیدۆسز، ھەر لەھەمان ساڵ ڕۆشتووە بۆ یانەی ھۆنفید و تاساڵی ١٩٥٧ یاری بۆیان کردووە، دواتر ڕۆشتووە بۆ یانەی یۆنگ فیلۆس زیورخ. دوای ھەڵگیرسانی شۆڕشی مەجەڕی لە ساڵی ١٩٥٦ کۆتشیس وەکو ھەموو ھاوڕێکانی دیکەی ڕۆشتووە بۆ ئیسپانیا و چۆتە نێو یانەی بارسێلۆنا ئیسپانیەوە و لە ساڵی ١٩٥٨ وە تاکو ساڵی ١٩٦٥ یاری بۆ ئەو یانەیە کردووە و لەو ماوەیەدا بەشداری لە ٧٥ یاری کردووە و ٤٢ گۆڵی تۆمار کردووە، لە ساڵی ١٩٦١ بەکرێدراوە بە یانەی ڤالەنسیای ئیسپانی. ساندۆر کۆتشیس لەگەڵ ھەڵبژاردەی ھەنگاریا بەشداری لە ٦٨ یاری کردووە و ٧٥ گۆڵی نێودەوڵەتی تۆمارکردووە و ھەڵبژاردەکەیان لە ساڵی ١٩٥٢ میدالیای ئۆڵمپی بردۆتەوە، ھەروەھا لەیاری تۆپی پێی جامی جیھانی ساڵی ١٩٥٤ پلەی دووەمیان بەدەستھێناوە. ساندۆر کۆتشیس بیتەری یاریزانی توپی پێی ھەنگاری و باشترین یاریزانی تۆپی پێ لە ساڵانی پەنجاکاندا لە ٢٢ ی تەمموزی ساڵی ١٩٧٩ لە ئیسپانیا کۆچی دوایی کردووە.

سەرچاوە[دەستکاری]