سان دییگۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆمەڵە وێنەیەکی شاری سان دییگۆ

سان دییگۆ شارێکە دەکەوێتە باشووری ویلایەتی کالیفۆرنیای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە ساڵی ٢٠٠٥ ڕێژەی دانیشتوانی شارەکە ١٣٠٥٧٣٦ کەس بوو، بانگەشەی خۆشترین شارەکانی ئەمریکای لۆ دەکرێ بە هۆکاری خۆشی کەش و هەواکەی، سان دییگۆ دووەم گەورەترین شاری ویلایەتی کالیفۆرنیایە، هەروەها نۆیەم گەورەترین شاری ئەمریکایە. [١] [٢]

مێژوو[دەستکاری]

سان دییگۆ شوێنی نیشتەجێبوون بووە ١٠،٠٠٠ ساڵ پێش هۆزی (Kumeyaay) کۆمیای، سان دییگۆ یەکەمین شوێن بووە کە ئەورووپیەکان سەردانیان کردیە، لە سەردەمی سەرکردایەتی خوان کاریلۆ لە نزیک کەناراوی سان دییگۆ لە ساڵی ١٥٤٢ ڕاگەیاندرا کە سەر بە ئیسپانیایە، وە لە ساڵی ١٨٢١ سان دییگۆ کەوتە سەر مەکسیک دوای ئەوەی سەربەخۆیی لە ئیسپانیا وەرگرت، پاشی جەنگی ئەمریکا دژی مەکسیک ئەمریکا توانی سان دییگۆ بخاتە ژێر رکێفی خۆیی لە ساڵی ١٨٥٠ و بە شێوەیەکی فەرمی بوە بەشێک لە ئەمریکا و شارێک لە ولایەتی کالیفۆرنیا.

هۆکارەکانی گواستنەوە[دەستکاری]

وێنەیەکی شاری سان دییگۆ لە شەودا

لە ٪٨٠ی دانیشتوانی سان دییگۆ ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان بەکاردەینن و شارەکە چەندین رێگای خێرای تێدایە

ترۆلی: (شەمەندەفەری کارەبایی) کە بوونی هەیە لە ناوەندی شارەکە

پاس : بوونی هەیە لە هەموو شارەکە

فڕۆکەخانەی سان دییگۆ: فرۆکەخانەی سەرەکی شارەکەیە و نێودەوڵەتی و ناوخۆییە.

سەرچاوە[دەستکاری]

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]