سامی یووسف

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە سامی یوسفەوە ڕەوانە کراوە)
سامی یوسف
سامی یوسف لە کۆنسێرتێکی ساڵی ٢٠١١
زانیارییەکان
ناوی لەدایکبوونسیامەکی ڕادمەنیش
ھەروەھا ناسراوە بەسامی یوسف
لەدایکبووی٢٩ی تەممووزی ١٩٨٠ (تەمەن ٤٣)
تاران، ئێران
بنەچەئازربایجانی
چەشنەکانگۆرانی ئایینی
پیشە(کان)گۆرانیبێژ، ئاواز دانەر، بەرھەمھێنەر، گۆرانی نووس، ئامێرژەن
ئامێرەکانپیانۆ، کەمان، سەنتور، تۆنباک، عود، تابلا، تار، ساز، شمشاڵ
ساڵانی چالاکبوون٢٠٠٣ - ئێستا
کۆمپانیاکانئەواکینگ ڕیکۆرد، سۆنی میوزیک، ئی تی ئێم ئینتەرناشناڵ، ئەندەینت ڕیکۆرد
وێبگەSamiYusufOfficial.com

سامی یوسف (بە ئینگلیزی: Sami Yusuf، بە عەرەبی: سامي يوسف‎؛ لەدایکبووی ٢٩ی تەممووزی ١٩٨٠ لە تاران، ئێران) ھونەرمەندێکی نێو جیھانی ئیسلامییە و مۆسیقادانەرێکی ئینگلیزیشە. ڕێکخەری مۆسیقایە، و ھەروەھا کاری تۆمارکردن و نووسینی ھۆنراوەی گۆرانییەکان دەکات.[١]

دەستپێکی ھونەری[دەستکاری]

یەکەم ئەلبوومی گۆرانی سامی یوسف دەگەڕێتەوە ئەوکاتەی کە سامی تەمەنی ٢٣ ساڵ بوو ناوی دەستپێکی ئەلبوومەکانی بەناوی مامۆستا ""Al-Mu`allim"" بوو.[٢] سێ ئەڵبومی تریش ئەمەنە: گەلەکەم ""My Ummah"" لە سالی ٢٠٠٥،[٣] لە ھەر کوێیەک ھەبیت ""WHEREVER YOU ARE"" لە سالی ٢٠١٠، سڵاو ""Salaam"" لە سالی ٢٠١٢. وە لە ساڵی ٢٠١٤ ئەلبومی ناوەڕاست ی بڵاو کردەوە کە یەکێک بوو لە ئەلبومە ھەرە بەھێزەکان وە لە سەرەتای٢٠١٥ ئەلبومی گۆرانی ڕێگاکە بڵاو کردەوە کە دوانزە تراکە و شەشیان سامی یوسف ئەیوت و شەشەکەی تریش سەید حوسەین نەسر ئەیخوێندەوە، وە ھەروەھا لە مانگی شوباتی ساڵی ٢٠١٦ ئەلبوومی (بەرەکە) ی بڵاوکردەوە کە لە چەند سروودێکی مێژوویی وڵاتانی ڕۆژھەڵات پێکھاتبوو وە بۆ یەکەم جار سروودێکی کوردی بڵاوکردەوە بەناوی یا ڕسول اللە، و لەمانگی حوزەیرانی ھەمان ساڵ کە ھاوکات یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان بوو ئەلبوومی بەرەکە بە ڤێرژنی Deluxe بڵاوکردەوە کە تێیدا چەند گۆڕانکارییەکی لە گۆرانییەکاندا کردبوو و ھەندێکی کردبوو بە زمانی ئینگلیزی.

ئەلبومەکان[دەستکاری]

ناوی ئەلبوم (بە کوردی) ناوی ئەلبوم (بە ئینگلیزی) مێژوی بڵاوکردنەوەی ئەلبوم
مامۆستا Al-Muallim ٢٠٠٣
گەلەکەم My Ummah ٢٠٠٥
لە ھەرکوێیەکدای WHEREVER YOU ARE ٢٠١٠
سڵاو Salaam ٢٠١٢
گۆرانی لە ڕێگا Songs Of The Way ٢٠١٥
بەرەکە Barakah ٢٠١٦
سامی SAMi ٢٠١٨

دەنگەکان (تڕاک)[دەستکاری]

  • فەڵەستین بۆ ھەتا ھەتایە (٢٠٠٩) "Palestine Forever"
  • ھەموو شتێ بۆ تۆ (٢٠٠٩)
  • تۆ بەرەو من ھاتیت (٢٠٠٩) (You Came to Me)
  • چارەسەر ""شیفا"" (٢٠١١) "Healing"
  • من دڵخۆشکەری تۆم (٢٠١١) "I’m Your Hope"
  • سەرچاوەکە (٢٠٠٩) "The Source"
  • لەبیرکردنی بەڵێنەکان (٢٠٠٩) "Forgotten Promises"
  • "In Every Tear, He Is There"
  • Happiness

ڤیدیۆ کلیپەکان[دەستکاری]

  • مامۆستا (Al-Mu’allim)
  • پاڕانەوە (سواڵکردن) (Supplication)
  • حەسبی ڕەبی (Hasbi Rabbi)
  • دایک (Mother)
  • ناوەکانی خودا (Asma Allah)
  • چارەسەر (شیفا) (Healing)
  • تۆ بەرەو من ھاتیت (You Came to Me)
  • In Every Tear He Is There
  • من دڵخۆشکەری تۆم (٢٠١١) "I’m Your Hope"
  • لەبیرکردنی بەڵێنەکان "Forgotten Promises"
  • بەھێزم بکە (Make Me Strong)
  • It's A Game –ئەوە یارییەکە
  • All I need − ھەموو ئەوەی دەمەوێت
  • Wherever You Are |لەھەر کوێیەک بی
  • Sari Gelin − Dir. Omar Habib
  • The Gift of Love (٢٠١٥
  • Lament − Dir. Omar Habib
  • Autumn − Dir. Saleh Nass
  • Barakah- Mast Qalander (٢٠١٦)
  • Ya Rasul Allah-Part I (کوردی)
  • Ya Rasul Allah - بەشی دوو
  • Ya Rasul Allah-Part I (تورکی
  • Ya Rasul Allah-Part I (فارسی)

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Singer Sami urges Pakistan relief". BBC News. 2 September 2010. Retrieved 10 October 2017 – via www.bbc.co.uk.
  2. ^ "Acclaimed devotional-music singer Sami Yusuf on his latest album Barakah". Retrieved 10 October 2017.
  3. ^ "My Ummah". 18 March 2008. Retrieved 14 October 2017 – via Amazon.

سەرچاوەکان[دەستکاری]