ساموێل ئێل. جاکسن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ساموێل جاکسن
Sameul L. Jackson

لەدایکبوون٢١ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٨
پەروەردەکۆلێژی مۆرھاوسی هونەری
پیشەئەکتەر، بەرھەمھێنەر
چالاکبوون١٩٧٢ - ئێستا
ھاوسەرلاتانیا ڕیچاردسۆن (ھاوسەرگیری ١٩٨٠)[٢]
مناڵ(ەکان)١


ساموێل لیڕۆی جاکسن (بە ئینگلیزی: Sameul L. Jackson؛ لەدایکبووی ٢١ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٨) ئەکتەر و بەرھەمھێنەرێکی فیلمی ئەمریکییە.

سەرەتای دەرکەوتنی دەگەڕێتەوە بۆ فیلمی هاوڕێیە چاکەکان لەساڵی ١٩٩٠، دواتر فیلمەکانی (Jungle Fever 1991) (Patriot Games 1992) و ھەروەھا فیلمی بەناوبانگی دایناسۆڕەکان (Jurassic Park) لە ساڵی ١٩٩٣. ئەو فیلمەی کە ساموێلی بەناوبانگ کرد فیلمی (Pulp Fiction) بوو کاتێک لەگەڵ ئەکتەر جۆن تراڤۆڵتا ڕۆڵی دوو پیاوی بکوژیان دەبینی، فیلمەکە بەشێوەیەکی گشتی سەرکەوتوو بوو و لە لیستی ١٠ بەھێزترین فیلمی مێژوو دادەنرا.

ھەروەھا جاکسن ڕۆڵێکی تری بەرچاوی وەرگرت ئەویش ڕۆڵی (نیک فەری) بوو ھەم لە کۆمیکەکان و ھەم لە فیلمەکان، بۆیە ھەڵسا بە ئیمزاکردنی بۆندێک بۆ ئەوەی لە ٩ لە فیلمەکانی کۆمپانیای ماڕڤل دەرکەوێت، و یەکەم دەرکەوتنیشی لە فیلمی (Iron Man) بوو لەساڵی ٢٠٠٨. و دواتر لە ھەریەکە لە فیلمەکانی (Iron Man 2 , Avengers , Captain America : The First Avenger) دەرکەوت هەر بە ڕۆڵی (نیک فەری) جگە لەوانەش لەساڵی ٢٠١٤ لە بەشی دووەمی کاپتن ئەمریکا بەناوی (CA : Winter Soldier)دا دەرکەوت، و لە فیلمی (Avengers : Age of Ultron)یشدا گەڕایەوە بۆ بەرجەستەکردنی ڕۆڵی نیک فەری. لە ساڵی ٢٠١٥ ساموێل لە فیلمی (The Hateful Eight) دەرکەوت. جگە لەمانەش ساموێل لەسالی ٢٠١٧ فیلمێکی تایبەتی دەردەجێت کە تایبەتە بە ژیانی کارەکتەری (نیک فەری) و ھەروەھا لە فیلمی تارزانیش لەساڵی ٢٠١٦ دەردەکەوێت.

ساموێل لەسەر ئاستی خەڵاتە جیھانییەکانی تایبەت بە فیلم بێبەش نەبووە توانیویەتی خەڵاتێکی بافتا بەرێتەوە بۆ ڕۆڵەکەی لە فیلمی (Pulp Fiction) ، و بۆ ھەمان ڕۆڵیش پاڵێوراوکرا بۆ خەڵاتی ئۆسکار و گۆڵدن گڵۆب، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو لە بەدەستھێنانی خەڵاتەکە. جگە لەمانەش دوو جاری تر پاڵێوراوە بۆ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب بۆ فیلمەکانی (Against The Wall , A Time to Kill , Jackie Brown) و جارێکیش پاڵێوراوە بۆ خەڵاتی ئێمی.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Jackson, Samuel L. (March 7, 2017). Samuel L. Jackson Answers the Web's Most Searched Questions. Autocomplete Interview. Wired (Video). Los Angeles. Events occur at 0:16–0:27, 0:37–0:39, 0:42–0:44, 1:26–1:28, and 1:48–1:52. Retrieved June 18, 2018 – via YouTube.
  2. ^ Mears, Jo (May 23, 2009). "My family values". The Guardian. London. Archived from the original on 26 June 2019. Retrieved July 6, 2019.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]