سادق ھیدایەت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سادق ھیدایەت

لەدایکبوون١٧ی شوباتی ١٩٠٣
مەرگ٩ی نیسانی ١٩٥١
ھۆکاری مەرگخۆکوژی بە گاز
شوێنی گۆڕگۆڕستانی پێر لاشێز، پاریس، فەڕەنسا
نیشتەجێیئێران، ھیندستان، فەڕەنسا
نەتەوەئێرانی
پیشەنووسەر، وەرگێڕ
چالاکبوون١٣٢٩–١٣٠٢ی ک. ھ
وێبگەhttp://sadegh-khan-hedayat.com/


سادق ھیدایەت (١٧ی شوبات ١٩٠٣ لە تاران – ٩ی نیسانی ١٩٥١ لە پاریس) نووسەر، وەرگێڕ و ڕووناکبیری ئێرانی بوو.

ژیان[دەستکاری]

ھیدایەت لە پێشڕەوانی چیرۆکنووسیی نوێی ئێران و ڕووناکبیر ھەڵکەوتوو بوو. زۆرێک لە لێکۆڵەران ڕۆمانی «بوف کور» (بە کوردی: کووندەپەپووی کوێر)ـی بە بەناوبانگترین و دەرکەوتووترین بەرھەمی وێژەی چیرۆکی ھاوچەرخی ئێران دەزانن. ھەرچەند ناوبانگی ھیدایەت نووسەرییە، بەڵام چەند بەرھەمێک لە نووسەرانی گەورەی وەکوو ژان پۆل سارتەر، فرانتس کافکا و ئانتۆن چێخۆڤیش وەرگێڕاوە. ڕێژەی بەرھەمەکانی کە سەبارەت بە نووسراوەکان و ھەروەھا شێوەی ژیان و خۆکوشتنی سادق ھیدایەتن ئەوە دەردەخەن کە بزاڤی ڕووناکبیریی ئێران زۆر لەسەری کاریگەر بووە.

بەرهەم[دەستکاری]

٭ بوف کور (بە کوردی: کوندە پەپووی کوێر- ڕۆمان)

٭ زندە بە گور (بە کوردی: زیندەبەگۆڕ- کۆچیرۆک)

٭ رباعیات خیام (بە کوردی: چوارینەکانی خەییام- لێکۆڵینەوە)

٭ سگ ولگرد (بە کوردی: سەی بەرەڵا- کۆچیرۆک)

٭ سە قطره خون (بە کوردی: سێ پشکە خوێن- کۆچیرۆک)

٭ سایە روشن (بە کوردی: تاریک و ڕوون- کۆچیرۆک)

٭ فوائد گیاهخواری (بە کوردی: سوودەکانی گیاخۆری- زانستی)

٭ حاجی آقا (به کوردی: حاجیاغا- ڕۆمان)

٭ علویە خانم (بە کوردی: خاتوو عەلەویە- چیرۆک)

کۆچی دوایی[دەستکاری]

سادق ھیدایەت لە ٩ی نیسانی ١٩٥١ لە پاریس بە بەردانی گازی ژوورەکەی خۆی کوشت. گۆڕەکەی لە گۆڕستانی پێر لاشێز لە پاریسە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]