دەریای عەرەب

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پۆتانەکان: پۆتانەکان: Unable to parse latitude as a number:١٨

نەخشەی جوگرافی دەریای عەرەب

دەریای عەرەب پانتاییەکی ئاوییە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئۆقیانووسی ھیند، نێوان نیمچەدوورگەی عەرەبی و ھیندوستان، لە باکوور دا تێکەڵی دەریای عوممان و کەنداوی فارس بووە.

ئەم دەریایە بەشێکە لە ئۆقیانووسی ھیند. ئەوپەڕی پانتایی دەریای عەرەب ٢، ٤٠٠ کێلۆمەتر و قووڵییەکەی ٥٠٠٠ مەتر بەراورد کراوە. مەزنترین ڕووبار کە دەڕژێتە ئەم دەریایەوە ڕووباری سیندە.

ئەو وڵاتانای کە کەنارییان لەسەر ئەم دەریایە ھەیە بریتین لە؛ عوممان، ئێران، یەمەن، پاکستان، ھیندستان و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان. ھەروەھا ھەردوو شاری مومبای لە ھیند و کەراچی لە پاکستان ھاوسنووری ئەم دەریایەن.

سنوور[دەستکاری]

سنووری دەریای عەرەب

ئەمڕۆکە دەریای عەرەب بە پێی لێکدانەوی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کەشتیوانی، پانتاییەکی ئاوییە کە لە کەنداوی عوممان تاکوو تەواوی کەنارەکانی ھیند و پاکستان و بەشیک لە کەنارەکانی باشووری ڕۆژھەڵاتی ئێران و ھەروەھا کەنارەکانی جیبووتی لە قۆچی ئەفریقا لە خۆ دەگرێ.

وێنەی دەریای عەرەب و شاخی ئەفریقا، لە ١٩٩٣ لە لایەن ناسا وە گیراوە

لە سەدەکانی ١٨ و ١٩ بە کەنارەکانی یەمەن و باشووری عوممان دەوترا. بەڵام ئەمڕۆکە درێژێ و پانی و سنووری ئەم دەریایە بە پێی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی ئاوپێوی نێودەوڵەتی بەم شێوەیەی خوارەوە وتراوە:[١]

لە ڕۆژھەڵاتەوە لە سنووری خەلیجی عەدەن و باشووری نیمچەدوورگەی عەرەبی تا ڕۆژھەڵاتی کەنارەکانی ئێران و گشت کەنارەکانی پاکستان ھەروەھا تا کەنارەکانی ھیند و کۆتاییترین بەشی باشووری دوورگەی وڵاتی مالدیڤ

سەرچاوەکان[دەستکاری]