دەریای تاسمان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دەریای تاسمان
شوێنەکەی لە نەخشە دا
Map of the Tasman Sea
شوێنڕۆژاوای ئۆقیانووسی ئەتڵەس
پۆتانەکان40°S 160°E / 40°S 160°E / -40; 160
جۆریدەریا
وڵاتەکەی نیوزیلاند  ئوسترالیا،
ئەوپەڕی درێژی٢٬٨٠٠ km (١٬٧٠٠ mi)
ئەوپەڕی پانی٢٬٢٠٠ km (١٬٤٠٠ mi)
دوورگەکاندوورگەی لۆرد هۆو، دوورگەی نۆرفۆلک
Benchesلۆرد هۆو رایز
مۆڵگەنیوکاسڵ (ئوسترالیا)، سیدنی، وێلانگانگ، ئۆکڵاند، وێڵینگتن

دەریای تاسمان (بە ئینگلیزی: Tasman Sea) بەشێکە ؛ە ئاوەکانی ئۆقیانووسی ئارامی باشوور کە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئوسترالیا و ڕۆژهەڵاتی دوورگەی تاسمانیا و ڕۆژاوای کەنارەکانی نیوزیلاند هەڵکەوتووە.ئەم دەریایە ٢،٢٥٠ کیلۆمەتر پانە و قووڵترین شوێنی زیاترە لە ٥،٢٠٠ مەتر و لە باکوور دتێکەڵی دەریای کۆڕاڵ دەبێ، هەروەها دەربەندی بەس لە نێوان ئوسترالیا و دوورگەی تاسمانیا تێکەڵی ئۆقیانووسی هیند دەکات.

دەریای تاسمان بە شەڕەسی دەریاوانی هۆڵەندی ئەبێل تاسمان کە لە ١٦٤٢ پێیدا تێپەڕی بەم ناوە ناونرا.[١] جێیمز کۆک، دەریاوانی ئینگلتەرایی و کەسانی تریش لە دەیەی ١٧٧٠ کەنارەکانی ئوسترالیا و نیوزیلاند بدۆزنەوە.

هەبوونی تەوژمی جۆراوجۆری ئۆقیانووسی لەم دەریایە دا بۆتەوە هۆی ئەوەی بەشی باشووری کەش و هەوایەکی ماناوەند و بەشی باکووری کەش و هوایەکی گەرمەسێری هەبێت. هەروەها هەڵکەوتنی ئەم دەریایە لە سەر ڕێگای بایەکانی ڕۆژاوایی بە ناوی Roaring Forties بۆتە هۆکارێک بۆ ئەوەی لە بارێکی گەردەلوولی دابێت. هەبوونی مەیدانی نەوتی لە ڕۆژهەڵاتی ترین خاڵی دەربەندی بەس و هەروەها پیشەی ڕاوەماسی ئابووری ناوچەکە پێکدێنن. شاری سیدنی لە ئوسترالیا، گەورەترین شاری کەناری دەریای تاسمان هەژمار دەکرێ.

سەرچاوە[دەستکاری]