دەریاچەی ئەنتاریۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دەریاچەی ئەنتاریۆ یەکێکە لە پێنج دەریاچە گەورەکانی ئەمەریکای باکور، کەوتۆتە باشوور و باشووری خۆراوای ھەرێمی ئەنتاریۆ لە کەنەدا، ھەروەھا لە خاڵی ھەرە باشوور و خۆڕھەڵاتی کەنەدایە کە دەروانێتە سنوورەکانی ولاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە ولایەتی نیویۆرک، کە سنووری نێودەولەتیان کەوتۆتە ئاوەکانی ناوەڕاست دەریاچەکە، قەرەباڵغترین ھەرێمی کەنەدا بەناوی ئەم دەریاچەوە کراوە کە ھەرێمی ئەنتاریۆیە، شارە ھەرە گەورەکانی ئەنتاریۆ کەوتونەتە سەر دەریاچەکە وەک شارەکانی تۆرەنتۆ و ھاملتن، ناوی دەریاچەکە لە زمانی ھەرن خوازراوە کە بەواتای «دەریاچەی گەورە» دێت، ئاوی سەرەکی دەریاچەکە لە دەریاچەی ئێرییەوە دێت لە ڕێگای دەروازەی نەیاگرا فۆلس (تاڤگەکانی نەیاگرا) ەوە دێت ھەروەھا لە ڕێگای نۆکەندی سانت لۆرانسەوە ئاوەکەی دەڕژێتە زەریای ئەتلەسی، دەریاچەکە لە ڕێزبەندی دوایین پێنج دەریاچە گەورەکەی ئەمەریکای باکورە وە لەنێوان پێنج دەریاچەگەورەکان تاکە دەریاچەیە کە سنوری ھاوبەشی نییە لەگەڵ ولایەتی میشیگنی ئەمریکا.

جوگرافیا[دەستکاری]

دەریاچەی ئەنتاریۆ کە بچوکترین دەریاچەیە لە ڕێزبەندی پێنج دەریاچە گەورەکانی ئەمەریکای باکوور ڕووبەرەکەی (٧٬٣٤٠میل، ١٦٣٩کم دووجا) یە، سێزدەھەمین دەریاچەی گەورەی جیھانە کە چەندین دورگەی تێدایە درێژی کەناراویەکانی (٧١٢میل، ١١٤٦کم) ە، لەڕووی بەرزی ڕووی دەریاوە لە ھەر چوار دەریاچە گەورەکەی تر نزمترە بەرزی ڕووی دەریاچەکە لە ئاستی ڕووی دەریاوە (٢٤٣پێ،٧٤مەتر) ە، ھەروەھا بەبڕی(٣٢٦پێ،٩٩مەتر) لە ئاستی ڕووی دەریاچەکانی تەنیشتی نزمترە بەھۆی ئەم نزمییەوە ئاوی دەریاچەکانی تری دەڕژێتە ناوی وەک دەریاچەی ئێری کە سەرچاوەی ئاوی دەریاچەی ئەنتاریۆیە لەڕێگای تاڤگەکانی نەیاگراوە ئاوی دەڕژێتە ناوی درێژی دەریاچەکە (٣١١کیلۆمەترە) و پانی دەریاچەکە (٤٦کیلۆمەترە) و قوڵی دەریاچەکە (٢٤٤مەترە) لە قوڵترین خاڵدا، نۆکەندی سانت لۆرانس تاکە دەرچەی دەریاچەکەیە، قەبارەی گشتی دەریاچەکە (٦٤٠٣٠کیلۆمەترە) ڕێژەی ئاوی دەریاچەکە ساڵ بۆ ساڵ دەگۆڕدرێت بەڵام لەم ساڵانەی دوایی بەگشتی ئاوی دەریاچەکە زیادی کردووە ئەمەش بەھۆکاری گۆڕانی کەش و ھەوای جیھان دەگەڕێتەوە ھەروەھا ڕێژەی ماسی و زیندەوەرەکانی کەم بوونەتەوە بەھۆی پیسی ژینگەی دەریاچەکە و دامەزراندنی چەندین کارگەی پیشەسازی و زۆربونی ماسیگران.

لە کەناراوەکانی بڕێکی زۆر لە لم و خاکی ژێردەریاچەکە کۆبۆتەوە ئەمەش بەھۆی زۆربون و توندی با کە شەپۆلەکانی بەھێز و بە گورژمتر کردووە کەلەئەنجامدا تەنکەئاوی زۆر دروست بوون لە کەنداو و تەنگەبەرە ئاویەکانی بەتایبەت لە کەنارەکانی پرێنس ئێدوارد کانتری ئەنتاریۆ و بەرزاییەکانی کەنەدا لە ئەنتاریۆ و تەنگەبەری تۆرەنتۆ و کەنارەکانی ھاملتن ئەم لمە کۆبوەوانە بۆتە ھۆی دروست بوونی چەندین پارک و باغ و شوێنی گەشتیاری کەنار دەریایی و مەلەکردن، ھەروەھا ڕووبەری دورگەکانی فراوانتر کردووە و بۆتە جێگا و ھێلانەی جۆرەھا باڵندەی کۆچەری.

ئاو لەڕێگای چەندین ڕووبارەوە دەڕژێتە دەریاچەکە وەک ڕووباری نەیاگرا کە سەرەکی و گەورەترینە ڕووباری دۆن و ڕووباری ھەمبەر و ڕووباری ترێنت و ڕووباری گێنسیی و ڕووباری ئەسویگۆ و ڕووباری بلاک و ڕووباری لیتل سالمن و ڕووباری سالمن.

مێژوو[دەستکاری]

ناوی ئەنتاریۆ لە زمانی ھەرن وەرگیراوە کە بەواتای «دەریاچەی مەزن» دێت، پێشتر دەریاچەکە سنوور بووە لەنێوان خەڵکی ھەرن و ئیراکوس، خەڵی ئیراکوس بەر لەھاتن و دروستبوونی ناوچەی کۆلۆمبیا لە ١٦٠٠ کۆچیانکردوە بۆ باکووری دەریاچەکە کە پێشتر لەناوچەکانی مسیساگا ئۆژیبوا و ئەنیشنابەگ نیشتەجێبوون، لەوباوەرە دان کە یەکەم ئەوروپی گەیشتبێتە دەریاچەکە لە ساڵی ١٦١٥ گەریدەیەکی فەرەنسی بووە بەناوی Étienne Brûlé کە چەندین ناوی لە دەریاچەکە ناوە وە وەک (Lac de St. Louis or Lake)لەماوەی نێوان(١٦٣٢–١٦٥٦) یانیش ناوی (St. Louis) لێنراوە لەلایەن شامبەلانی دۆزەری فەرەنسی، ناوی cartographer Nicolas Sanson لێنراوە لەلایەن لویی چوردەھەمەوە (١٦١٦)، بەڵام نەخشەسازی فەرەنسی (Francis Creuxius) بەناوی دەریاچەی ئەنتاریۆ تۆماری کردووە لە نەخشەکانیدا (١٦٦٢–١٦٦٣)، ھەرچی نەخشە سەربازییە فەڕەنسییەکانی (١٧١٢)یە بە ناوی "Ondiara"نیشانیان کردووە لەسەر نەخشەکانیاندا کە ئێستا لە مۆزەخانەی کەنەدییەکان ھەڵگیراوە، دەولەتمەدار و نەخشەساز و دۆزەرەوەی فەرەنسی Louis de Buade ناوی دەریاچەکەی بە «دەریاچەی ئەنتاریۆ» ھێناوە کە دواتر بوو بە ناوی فەرمی دەریاچەکە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]