دە ویکێند

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
زە ویکند

زە ویکند لەساڵی ٢٠١٥.
لەدایکبوون
ئەیبل ماکۆنن تێسفای

(١٩٩٠-٠٢-١٦) ١٦ی شوباتی ١٩٩٠ (تەمەن ٣٤ ساڵ)
تۆرنتۆ ، ئۆنتاریۆ ، کەنەدا
پیشە
  • گۆرانیبێژ * نووسەری گۆرانی * بەرھەمھێنەری گۆرانی
چالاکبوون٢٠١٠– تا ئێستا
وێبگەtheweeknd.com

ئەیبل ماکۆنن تێسفای (لەدایکبووی ١٦ی فێبرایەری ١٩٩٠) ناسراو بە زە ویکند (بە ئینگلیزی The Weekend) گۆرانیبێژێکی کەنەدیە.

لەکۆتاییەکانی ٢٠١٠دا ، تێسفای ھەندێ گۆرانی خۆی بەرزکردەوە بۆ یوتیوب لەژێر ناوی "زە ویکند".ئەو ٩ گۆرانی تری دیکەی بڵاوکردەوە لە ٢٠١١دا لەنێویاندا House of Balloons, Thursday and Echoes of Silenceکەو پێشوازیەکی ناوازەی لەلایەن ڕەخنەگرانەوە لێکرا .

لەساڵی ٢٠١٢ ھەڵسا بە بڵاوکردنەوەی ئەلبوومی "Trilogy"، کەوا پێکھاتبووە لە سی گۆرانی جۆراوجۆر.ئەلبوومەکە لەلایەن کۆمپانیای ڕیپەبلیکەوە بڵاوکرایەوە.

لە ساڵی ٢٠١٣شدا ،ویکند یەکەم ئەلبوومی خۆی بڵاوکردەوە کەوا لەستۆدیۆ تۆماری کردبوو بەناوی "Kiss Land".ئەلبوومی دووەمیشی "Beauty Behind the Madness" بوو ، کەواتە ھاتە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی بیلبۆردی تایبەت باشترین ئەلبوومەکانی ساڵ و بەدیاریکراو لەنێویاندا ھەرسێ گۆرانی"The Hills" و "Can't Feel My Face" و "Earned It" کەوا ھەرسێک بەدوا یەک سێ ڕیزبەندی یەکەمی بیلبۆردیان بۆخۆیان بردبوو ، کە ئەمەش یەکەم جاربوو لە مێژوو ئەم دەستکەوتە تۆمار بکرێت.

لەساڵی ٢٠١٦ ھەڵسا بە بڵاوکردنەوەی ئەلبوومی "Starboy" کەوا گۆرانیەکەی پلەی یەکەمی بیلبۆردی گرت.

ویکند تاکو ئێستا دوو خەڵاتی گڕامی بردۆتەوە و پاڵێراو بووە بۆ خەڵاتێکی ئۆسکار.ویکند لەئێستا لەگەڵ خانمە گۆرانیبێژ ئاریانا گراندێ لەپەیوەندی خۆشەویستیدان.

سەرچاوەکان[دەستکاری]