دۆڵف لەندەگرین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دۆڵف لەندەگرین

لەندەگرین لە ٢٠١٨
لەدایکبوون
ھانس لەندەگرین

(١٩٥٧-١١-٠٣) ٣ی تشرینی دووەمی ١٩٥٧ (تەمەن ٦٦ ساڵ)
ستۆکھۆڵم، سوید
نیشتەجێیلۆس ئەنجلس، کالیفۆرنیا،
پەروەردەزانکۆی سیدنی
پایمانگای شاھانەی تەکنەلۆجیا
پیشە
  • ئەکتەر
  • دەرھێنەر
  • نوسەر
  • بەرھەمھێنەر
  • ھونەری جەنگی
  • مۆدێل
  • ئەندازیاری کیمیایی
چالاکبوون١٩٧٨–ئێستا
ھاوسەرئەنیتا ڤیبێرگ (ھاوسەرگیری ١٩٩٤؛ ٢٠١١)
مناڵ(ەکان)٢
وێبگەwww.dolphlundgren.com

ھانس لەندەگرین یان دۆڵف لەندەگرین (بە ئینگلیزی: Dolph Lundgren؛ لەدایکبووی ٣ی تشرینی دووەمی ١٩٥٧[١]) زیاتر بە دۆڵف لەندگرین ناسراوە. ئەکتەر، بەرھەمھێنەری فیلم، ھونەری جەنگی، ئەندازیاری کیمیای سویدییە، لەندەگرین لە ساڵی ١٩٨٥ سەرکەوتنی بەدەستھێنا، کاتێک لە فیلمی ڕۆکی ٤ بەشداری کرد وەک بۆکسەرە شکۆدارەکەی یەکێتی سۆڤیەت بەناوی «ئیڤان دراگۆ». لەوکاتەوە لە زیاتر لە حەفتا فیلم دەرکەوتنی ھەبووە، کە زۆربەیان ئاکشنن.

لەندەگرین دەرچووی بەشی ئەندازیاری کیمیا لە ″پەیمانگای شاھانەی تەکنەلۆجیا″، ناوبراو لە سەرەتای ھەشتاکان بڕواننامەکەی وەرگرت، دواتر لە ساڵی ١٩٨٢، لە ″زانکۆی سیدنی″ بڕواننامەی ماستەری لە ئەندازیاری کیمیا بەدەستھێنا. لەندەرگرین پلەی چوارەمی کەمەربەندی ڕەش ھەیە، لە ″کاراتی کیوکوشن″، لە ساڵانی ١٩٨٠–١٩٨١ پاڵەوانی ئەورووپا بوو. کاتێک لە سیدنی بوو، بووە پاسەوانی تایبەتی گۆرانیبێژ ″گرەیس جۆنیس″، دواتر پەیوەندی لەگەڵ دەبەستێ، لەپاشان بەھۆی وەرگرتنی سکۆلارشیپێکەوە سیدنی جێدەھێڵن بەرەو بۆستن، ئەمریکا. دواتر جۆنیس ڕازی دەکات کە شوێنی مانەوەیان بگوازنەوە بۆ نیویۆرک، لەوشوێنە دەست بەکاردەکات. دوای ماوەیەکی کورت وەک مۆدێل و پاسەوانی بەر دەرگای یانەی شەوانە لە ″مانھاتان″ کاردەکات. لەندەگرین ڕۆڵێکی بچووکی لە فیلمی جەیمز بۆند «ڕوانین بۆ کوشتن» دەردەکەوێت. دواتر لە فیلمی رۆکی ٤ دەردەکەوت.

ژیانی تایبەتی[دەستکاری]

ھانس لەندەگرین لە ٣ی تشرینی دووەمی ١٩٥٧ لە سپانگا، ستۆکھۆڵم لەدایک بووە. کوڕی سیگرید بریگتا (١٩٣٢–١٩٩٢) مامۆستای زمان، کوڕی جۆن لەندەگرین، ئەندازیار، ئابووریناس و ھەڵگری بڕوانامەی ماستەر (١٩٢٣–٢٠٠٠). ھەتا تەمەنی ١٣ ساڵی لە سپانگا دەژیا، دواتر ماڵیان بۆ لای باپیر و داپیری لە نیلاند لە (ئەنگەرمانلاند) گواستەوە.[٢][٣][٤] لە ھەندێک سەرچاوە بەھەڵە ڕۆژی لەدایکبوونی لەندەگرینیان بڵاوکردبۆوە کە گوایە لە ساڵی ١٩٥٩ لەدایک بووە،[٥][٦] بەڵام لەندەگرین خۆی دڵنیای کردەوە کە لە ساڵی ١٩٥٧ لەدایک بووە.[٧][٨][٩] لەندەگرین دوو خوشکی بەناوی «کاترینا» و «ئەنیکا» ھەیە، ھەروەھا برایەکی بەتەمەنی بەناوی ″جۆھان″ ھەیە.[٤][١٠]

لەندەگرین لە لۆس ئانجلس، کالیفۆڕنیا نیشتەجێیە، بە ئینگلیزی و سویدی قسە دەکات، ھەروەھا لە ئاستێکی سەرەتاییش بەزمانەکانی فەرەنسی، ئیسپانی، ئیتاڵی و ژاپۆنی قسە دەکات،[١١][١٢] بەڵام ناتوانێت بەشێوەیەکی ڕەوان بەو چوار زمانە قسەبکات.

ئەو تامەزرۆی تۆپی پێیە، پشتگیری و ھاندەری لە یانەی ئێڤەرتۆن دەکرد، کاتێک لە ئەورووپا بوو، ناوبراو تامەزرۆی یارییەکانی چامپیۆنز لیگ و جامی جیھانیی فیفایە.[١٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Chase (October 1999). Chase's calendar of events. Contemporary Books. p. 557. ISBN 978-0-8092-2776-1. Retrieved 1 August 2011.
  2. ^ Sundholm, John; Thorsen, Isak; Andersson, Lars Gustaf (31 August 2012). Historical Dictionary of Scandinavian Cinema. Scarecrow Press. p. 202. ISBN 978-0-8108-5524-3. Retrieved 27 November 2012.
  3. ^ Green, Thomas A.; Svinth, Joseph R. (30 June 2010). Martial Arts of the World: An Encyclopedia of History and Innovation. ABC-CLIO. p. 541. ISBN 978-1-59884-244-9. Retrieved 27 November 2012.
  4. ^ ئ ا "Biography". Dolph Lundgren.com (Official website). Archived from the original on 14 August 2011. Retrieved 22 May 2011. ١٤ی ئابی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ Phillips, Alastair; Vincendeau, Ginette (17 July 2006). Journeys of desire: European actors in Hollywood: a critical companion. BFI. p. 346. ISBN 978-1-84457-123-9. Retrieved 27 November 2012.
  6. ^ Corcoran, John (January 1992). The Martial Arts Companion: Culture, History, and Enlightenment. Simon & Schuster Australia. p. 87. Retrieved 27 November 2012.
  7. ^ "Dolph Lundgren Interview". Stumped Magazine. Retrieved 27 November 2012.
  8. ^ "Tell me about Dolph Lundgren of "Masters of the..." Chicago Tribune. 11 June 1989. Retrieved 6 September 2010.
  9. ^ "Dolph Lundgren Biography". Movies.yahoo.com. Retrieved 6 September 2010. {{cite web}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  10. ^ "Dolph Lundgren Interview – The Final Inquiry". Movies.about.com. Archived from the original on 25 July 2010. Retrieved 6 September 2010. ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  11. ^ Holmlund, Chris (18 January 2002). Impossible bodies: feminity and masculinity at the movies. Routledge. p. 193. ISBN 978-0-415-18575-2. Retrieved 20 May 2011.
  12. ^ The Graham Norton show. Channel 4. 2003. {{cite AV media}}: |access-date= requires |url= (help)
  13. ^ "Dolph Lundgren talks England v Sweden". bbc.co.uk. Retrieved 22 December 2012.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]