دۆریس لێسینگ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دۆریس لێسینگ
بە ئینگلیزی: Doris May Lessing
لەدایکبوون٢٢ی تشرینی یەکەمی ١٩١٩
کرماشان، ئێران
مردن١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣(٢٠١٣-١١-١٧) (٩٤ ساڵ ژیاوە)
لەندەن، شانشینی یەکگرتوو
ناوی کاتی لەدایکبوونDoris May Tayler
ناوی خوازراوJane Somers
ھۆی مەرگجەڵدەی مێشک
شوێنی ناشتنGolders Green Crematorium
ھاوسەرGottfried Lessing، نرخی نەزانراو
هاوژین (بێ هاوسەرگیری)Clancy Sigal
بواری کارھۆنراوە، وتار
پەروەردەDominican Convent High School
دەستپێکی چالاکی١٩٥٠
ئەرشیڤەکان لەBritish Archive for Contemporary Writing، Harry Ransom Center، University of East Anglia Archives
بزووتنەوەی ڕۆشنبیریڕیالیزمی ئەدەبی
ئەندامیModern Language Association، Royal Society of Literature، Bavarian Academy of Fine Arts
چەشنخەیاڵی زانستی
پاڵێوراوە بۆخەڵاتی بووکەر، خەڵاتی بووکەر، خەڵاتی بووکەر
وێبگەhttp://www.dorislessing.org

دۆریس مەی لێسینگ (بە ئینگلیزی: Doris Lessing؛ ٢٢ی تشرینی یەکەمی ١٩١٩ - مردووی ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣) ڕۆماننووسێکی بەریتانی-زیمبابۆیی بوو. یەکێکە لە براوەکانی خەڵاتی نۆبێل.

لە دیارترین ڕۆمانەکانی دۆریس بریتین لە گژوگیاکە گۆرانی دەڵێ (The Grass Is Singing) لە ساڵی ١٩٥٠، کۆڕۆمانی پێنج بەرگی منداڵانی تووندووتیژی (Children of Violence) لە ماوەی ساڵانی (١٩٥٢–١٩٦٩)، کتێبی یادەوەرییە زێڕینەکە (The Golden Notebook) لە ساڵی ١٩٦٢، تیرۆریستە باشەکە (The Good Terrorist) لە ساڵی ١٩٨٥، کۆڕۆمانی پێنج بەرگی (Canopus in Argos) لە ماوەی ساڵانی (١٩٧٩–١٩٨٣).

لە ساڵی ٢٠٠٧، لەلایەن ئەکادیمیای سوێدییەوە خەڵاتی نۆبێلی لە وێژە (ئەدەبیات) ی وەرگرت.[١] ئەو بووە بەتەمەنترین کەس کە خەڵاتی نۆبێل لە وێژە وەربگرێت.[٢][٣][٤]

ژیان[دەستکاری]

ئەو لە خێزانێکی بەریتانی لە کرماشان لە ساڵی ١٩١٩ دایکبووە. باوکی لە کاتی خزمەتەکانی لە سەردەمی جەنگی جیھانیی یەکەم، قاچێکی لە دەست دابوو، ھەر لەوکاتەدا لە لەندەن باوکی ئاشنای ژنی داھاتووی دەبێتە کە دایکی دۆریس بوو، دایکی پەرستیار بوو، لە کاتی پێکانەکەی باوکی ئەوا یەکتریان ناسیوە و بەھۆی تیمارەکانی ئەوەوە حاڵی باشتر بوو.[٥][٦] دواتر دایک و باوکی چوونەتە ئێران، بۆ کارکردن لە بانکی شاھانەی ئێران.[٧][٨] دۆریس تاکوو ساڵی ١٩٢٥ لە ئێران ژیاوە، ئەمەش دوای ئەوە خێزانەکەی ماڵیان گواستەوە بۆ ڕۆدسیای باشوور (زیمبابۆی ئێستا)، دۆریس تا ساڵی ١٩٤٩ لەوێ مایەوە، دواتر چووە لەندەن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "NobelPrize.org". Retrieved 11 October 2007.
  2. ^ Crown, Sarah."Doris Lessing wins Nobel prize", The Guardian, 11 October 2013. Retrieved 12 October 2007.
  3. ^ Editors at BBC. "Author Lessing wins Nobel honour", BBC News, 23 October 2007. Retrieved 12 October 2007.
  4. ^ Marchand, Philip. "Doris Lessing oldest to win literature award". Toronto Star, 12 October 2007. Retrieved 13 October 2007.
  5. ^ Carole Klein. "Doris Lessing". The New York Times. Retrieved 11 October 2007.
  6. ^ Liukkonen, Petri. "Doris Lessing". Books and Writers (kirjasto.sci.fi). Finland: Kuusankoski Public Library. Archived from the original on 8 June 2008. ٨ی حوزەیرانی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ Hazelton, Lesley (25 July 1982). "Doris Lessing on Feminism, Communism and 'Space Fiction'". The New York Times. Retrieved 11 October 2007.
  8. ^ "Author Lessing wins Nobel honour". BBC News. 11 October 2007. Retrieved 11 October 2007.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]