داگیرکەری ئەورووپا لە ئەمریکا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نەخشەی داگیرکەرانی ئەورووپایی لە ئەمریکا

بەشێوەیەکی گشتی داگیرکەری ئەورووپا لە ئەمریکادا لە ساڵی ۱٤۹۲ دەستی پێ کردووە. هەر چەن کۆنیی ناوچەیەک لە پارێزگای نیوفاندلند و لابرادور دەگیێتە ساڵی۱۰۰۰ی زایینی و تەنیا ناوچەی نیشتەجێیی وایکینگەکان جگە لە گرینلەند لە کانادا و ئەمریکای باکوور بووە.

لە ساڵی ۱۹٤۷ی زایینی کریستۆفەر کۆڵومبس سەرۆکی شاندی ناردراوی ئیسپانیا بۆ بازەرگانی لە ڕێگای ئوقیانووس بۆ ئەمریکا سەفەری کرد. بەزوویی و دوای ئەو، دۆزینەوە و داگیرکەری ئەمریکا لە لایەن ئەورووپاییەکان دەستی پێ کرد. دۆزینەوە سەرەتاییەکان لە کەنارێنی دەریای کاریبی و دووڕگەکانی هیسپانیولا، پورتوریکو و کووبا دەستی پێ کرد و دوای ئەوە لە تەواوی ناوچەکانی ئەمریکای باکوور و ئەمریکای باشور درێژە درا. ساڵی ۱۹٤۷ جان کابوت (خەڵکی ڤێنیز) نێردراوی پاوشایی ئێنگلستان، گەیشتە کەنارێنەکانی ئەمریکای باکوور و ساڵێکیش دوای ئەو کلمب لە سێیەمین سەفەری خۆیدا گەیشتە ئەمریکای باشوور. فەڕانسە زۆرتری ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکای باکوور و بڕێک لە دووڕگەکانی دەریای کارائیبی هێنا ژێردەستەڵاتی خۆی. پورتوگالیش داگیرکردنی خۆی لە بڕەزیل پێک هێنا. ئاخری تەواوی نیوگۆی ڕۆژاوا کەوتە ژێر دەستەڵاتی فەرمانڕەواییگەلی ئەورووپایی کە‌ گۆڕانکاریگەلێکی بەرچاوی، لە دیمەنی سروشتی، جەماوەر و ژیانی گیاکان و گیانەوەرەکان پێک هێنا.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

ویکیپیدیای فارسی