داگ ھاممەرشوێلد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
داگ ھاممەرشوێلد
Dag Hjalmar Agne Carl Hammarskjöld
Dag Hammarskjöld لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوون٢٩ی تەممووزی ١٩٠٥ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
Jönköping لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ١٨ی ئەیلوولی ١٩٦١ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (٥٦ ساڵ ژیاوە)
Ndola (Federation of Rhodesia and Nyasaland) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
گۆڕUppsala Old Cemetery لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
  • Uppsala University
  • Stockholm University
  •  لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەسیاسەتوان، دیپلۆمات، ئابووریناس، شاعیر، نووسەر، فەیلەسووف لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
شوێنکار
حیزبسیاسەتوانێکی سەربەخۆ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
باوان
  • Hjalmar Hammarskjöld لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
  • Agnes Maria Carolina Almquist لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خێزانÅke Hammarskjöld، Bo Hammarskjöld، Sten Hammarskjöld لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خەڵاتەکان
  • خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل (٢٥٠٬٢٣٣ کرۆنی سوێدی، for developing the UN into an effective and constructive international organization, capable of giving life to the principles and aims expressed in the UN Charter، ١٩٦١)
  • Order of the Dannebrog لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
وێبگەhttps://www.daghammarskjold.se لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
واژوو
پلەسکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان (١٩٥٣–١٩٦١)، secretary of state (١٩٣٦–١٩٤٥)، Minister of Foreign Trade (١٩٥١–١٩٥٣)، seat 17 of the Swedish Academy (١٩٥٤–١٩٦١) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

داگ ھاممەرشوێلد (بە سوێدی: Dag Hammarskjöld، ١٩٠٥–١٩٦١) دیپلۆماتی سویدی لە ساڵی ١٩٥٣وە ھەتا ڕۆژی مردنی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بوو. ساڵی ٤٥-١٩٣٦ پێگەی یاریدەری وەزیر Secretary of State پی درا لە وەزارەتی دارایی و ساڵی ١٩٤٦ چووە وەزارەتی ھەندەران. ساڵانی ٤٨-١٩٤٧ نوێنەری سوید بوو لە گفتوگۆی[١] OEEC دا و ساڵانی ٥١-١٩٤٩ یاریدەری وەزیر بوو لە وەزارەتی ھەندەران. ھاممەرشوێلد ساڵانی ٥٣-١٩٥١ بووە وەزیری ڕاوێژکار (وەزیری بێ وەزارەت).

لە ساڵی ١٩٥٣ وە و پاش ماوەیەک بەرھەڵستی لە لایەن سۆڤیەتەوە، ھاممەرشوێلد بە سکرتێری گشتیی UN ھاتە ھەڵبژاردن. لە ساڵی ١٩٥٤ ەوە بووە ئەندامی ئەکادێمیی سویدی[٢](Swedish Academy (Svenska Akademien. ھممارشوێلد وەک سەکرتێری گشتیی UN خزمەتی جێگرتووی کرد و سالارییەکی تەواو نوێی بەم پێگەیە بەخشی. ھەر بۆ نموونە لە تەنگژەی سوێسدا، ساڵی ١٩٥٦ ھەڵوێستی ھاممەرشوێلد بووە ھۆی ساز کردنی ھێزێکی ئاشتیپارێزی UN بۆ ئەو ناوچەیە و پاشان بووە دەستاوێژێکی کاریگەر بۆ نێوبژی لە ناکۆکیی چەکدارانەدا.

تەنگژەی کۆنگۆ[دەستکاری]

لە تەنگژەی کۆنگۆدا، ساڵی ١٩٦٠، ھاممەرشوێلد نۆرەیەکی چالاکی بینی و ھەوڵی دا چارەیەک بگرێتە بەر یەکبوونی کۆنگۆ بپارێزێت. ھاوکات خەباتی دەکرد بۆ سەرفەرازبوونی پێگەی سەکرتێری گشتی. بەڵام ئەم ھەوڵانەی تووشی بەربەست بوون لە لایەن سۆڤیەتەوە، ئەمان ھەم ڕەخنەیان لە ڕێبازەکەی ھاممەرشوێلد ھەبوو بۆ چارەسەری کێشەی کۆنگۆ، ھەم دژی ئەم چالاکی و سەرفەرازییەی UN بوون لە سەختانگی نێودەوڵەتیدا.

مانگی سێپتەمبەری ١٩٦١ لە ناوچەی Ndola لە وەڵاتی زامبیای ئێستا فڕۆکەکەی ھاممەرشوێلد بەربۆیەوە و ئەمیش کوژرا.

کێلەڕێ[دەستکاری]

فرەلایەنیی کەسایەتیی ھاممەرشوێلد بە تایبەتی لەو بەرھەمانەدا خویا دەبن کە پاش مردنی خۆی، ساڵی ١٩٦٣ بە ناوی «کێلەڕێ» Vägmärken بڵاو کرانەوە.

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ Organisation for European Economic Co-operation (OEEC) / Organisation for Economic Co-operation and Development (OECD)
  2. ^ Swedish Academy http://www.svenskaakademien.se/en

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]