دانیال ڕادکلیف

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دانیال ڕادکلیف لە ساڵی ٢٠١١

دانیال ڕادکلیف (لەدایکبووی ٢٣ی تەممووزی ١٩٨٩ لە شاری لەندەن) ئەکتەرێکی سەرکەوتووی جیھانییە لە تەمەنی ٩ ساڵی دەستی بەکاری ئەکتەری کردووە واتە لە ساڵی ١٩٩٩ تاوەکوو ئێستاشی لەگەڵ بەردەوامە وە یەکەم کاری بەناوی (David Copperfield) بوو کە لەکەناڵی بی بی سی ھاتە پەخش کردن لە ساڵی ١٩٩٩ وە دووەم کاریشی بەناوی بەرگدوورەکەی پەنەما(The Tailor of Panama) بوو کەئەوکات تەمەنی دە ساڵان بوو، دانیال ڕادکلیف بە زنجیرە فیلی ھاری پۆتەر ناوبانگی دەرکرد کە خۆی لە ٨ زنجیرە فیلم خایاند کە لە ساڵی ٢٠٠٠ دەستی پێکردبوو و لە تەممووزی ٢٠١١ کۆتایی ھات. ھاوکات دانیال وەکو ئەکتەری سەرەکی و ڕۆڵی (ھاری پۆتەر)، بەشدەری لە زنجیرە فیلمی ھاری پۆتەر کردووە.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]