دارین زانیار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دارین زانیار

لەدایکبوون٢ی حوزەیرانی ١٩٨٧
نیشتەجێیسوید
نەتەوەکورد
پیشەگۆرانیبێژی پۆپ، مۆزیک ژەن
چالاکبوونلە ٢٠٠٤ ەوە
خەڵاتەکاندووەمی ئیدۆڵ ساڵی ٢٠٠٤
وێبگەhttp://www.darin.nu


دارین زانیار، لەدایکبووی ٢ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٨٧ی زایینی، لەگەڕەکی ڤیللنگبی (بە سویدی Vällingby) چاوی بە دونیا ھەلھێناوە و لە بنەماڵەیەکی کوردە، و گورانیبێژی پۆپە، لە دوای بەرنامەی ئیدۆڵی ساڵی ٢٠٠٤ەوە ناسرا بە جیھان.

ژیاننامە[دەستکاری]

دارین لە ٢٠١٤

٢٠٠٤ بۆ ٢٠٠٦ ئیدۆڵ و یەکەم سی دی[دەستکاری]

دارین زانیار ناسرا لە سوید بۆ یەکەم جار کاتێ کەوا یەکێ بو لە بەشداریکەرانی بەرنامەی ئیدۆڵی ساڵی ٢٠٠٤ لە کەناڵی چواری سوید tv٤. یەکێک بو لە باشترین بەشداربوەکان و پلەی دوەمی بەدەست ھێنا لە دوای بەشداربوو دانیێل لیندسترۆمەوە.

لەسەرەتای ساڵی ٢٠٠٥دا یەکەم سی دی خۆی بڵاوکردەوە بە ناوی The Anthem دوای ئەوەی گرێبەستێکی مۆر کرد لەگەڵ کۆمپانیای SonyBMG.

ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە گۆرانی سوید ئەلبووم
٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٥ "Money for Nothing" ١ The Anthem
٢٧ی نیسانی ٢٠٠٥ "Why Does It Rain" ٥ The Anthem
٧ی ئەیلوولی ٢٠٠٥ "Step Up" ١ Darin
٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٥ "Who's That Girl" ٦ Darin
٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٦ "Want Ya!" ٤ Darin
١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦ "Perfect" ٣ Break the News
٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ "Everything But The Girl" ٣٨ Break The News
١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ (لە کەناڵەکان)،
٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ (لە بازاڕ)
"Breathing Your Love" ٢ Flashback
١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ (لە کەناڵەکان) "See U At The Club" ١٢ Flashback
٩ی ئازاری ٢٠٠٩ (لە کەناڵەکان) "Runaway" ١١ Flashback
١٨ی ئازاری ٢٠٠٩ "What If" ٥١ Flashback
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە گۆرانی ئەڵمانیا، نەمسا، سویسرا ئەلبووم
٣ی ئابی ٢٠٠٧ "Insanity" ٤٧ (ئەڵمانیا) ٧١ (نەمسا) Break The News
٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٧ "Desire" - Break The News