خدێوی تۆفیق

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

خدێوی تۆفیق (١٥ی تشرینی دووەمی ١٨٥٢ - ٧ی کانوونی دووەمی ١٨٩٢) شەشەم حاکمی میسرە ولە بنەماڵەی عەلەویەکانە و ناوی تەواوی محەمممەد تۆفیق کوڕی ئیسماعیل کوڕی ئیبراھیم پاشا کوڕی محەممەد عەلی پاشایە و لە ١٥ی تشرینی دووەمی ١٨٥٢ لەدایکبووە.

لەسەردەمی خدێوی تۆفیق وڵاتی میسر شۆڕشی عورابیەکانی بەخۆوە بینیوە و دواتر بەپاڵشتی خدێوی بەریتانیا میسری داگیرکردووە، لەساڵی ١٨٨٤ خەرتووم کەوتۆتە ژێر دەستی شۆڕشی مەھدیەکانەوە و چارڵز جۆرج گوردونی دەسەڵاتداری میسری لە سوودان کوژراوە و بەم جۆرەش میسر دەسەڵاتدارێتی سوودانی لەدەستداوە.

خدێوی تۆفیق لەساڵی ١٨٨١ سەردانی شاری پوور سەعیدی کردووە و بارودۆخی شارەکەی بەسەرکردۆتەوە و بۆی دەرکەوتووە کە خەڵکی زۆر بەزەحمەت و ناڕەحەتی دەگەنە مزگەوتی گوند کەتاکە مزگەوت بووە تاکو فەریزەی نوێژەکانیان بەجێبگەیەنن، ھەر بۆیە فەرمانی بە دیوانی ئەوقاف کردووە مزگەوتێکی دیکە و قوتابخانەیەکیش بۆ پەروەردەکردنی منداڵان دروست بکات و لە ٧ی مانوونی یەکەمی ١٨٨٢ بەبۆنەی دروستکردنی بناغەی مزگەوتەکەوە ئاھەنگیان گێراوە کە بەمزگەوتی التوفیقی ناسراوە.

ئەحمەد عورابی ھاتە گۆڕپانەوە و لەگەڵ کۆمەڵێک لە ھاوڕێکانی داوایان لە خدێوی تۆفیق کرد پلەی ئەفسەرە میسرییەکان بەرزبکاتەوە و ژمارەی سوپای میسری زیاد بکات و ڕیاز پاشاش لە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لاببات، بەڵام خدێوی تۆفیق ئەم داوایانەی ڕەتکردەوە و ئەحمەد عورابی و ھاوڕێکانی بە تێکدەر لەقەڵەمداوە و پیلانی داناوە بۆ دەستگیرکردنیان، ئەحمەد عورابیش درکی بەم مەترسیە کردووە و ھەر بۆیە لە ٩ی ئەیلوولی ١٨٨١ شۆڕشێکی نیشتیمانی مێژوویی لەمیسر دژ بە خدێوی تۆفیق بەرپاکرد کە بە شۆڕشی عورابی ناوبانگی دایەوە.

خدێوی تۆفیق شەشەم حاکمی میسر لە بنەماڵەی عەلەویەکانە لە ٧ی کانوونی دووەمی ١٨٩٢ لە کۆشکی حلوان لە قاھیرە کۆچی دوایی کردووە.

سەرچاوە[دەستکاری]

  • ویکیپیدیای عەرەبی.