جەن ئادامس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جەن ئادامس
بە ئینگلیزی: Jane Addams
لەدایکبوون٦ی ئەیلوولی ١٨٦٠
Cedarville، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
مردن٢٢ی ئایاری ١٩٣٥(١٩٣٥-٠٥-٢٢) (٧٤ ساڵ ژیاوە)
شیکاگۆ، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ناوی کاتی لەدایکبوونLaura Jane Addams
ھۆی مەرگشێرپەنجە
شوێنی ناشتنCedarville Cemetery
باوکJohn H. Addams
خوشک و براAlice Haldeman
ھاوسەربێ نرخ
زمانەکانی ئاخاوتنئینگلیزی
زمانی نووسینئینگلیزی
بواری کارفەلسەفە
پەروەردەRockford University
قوتابییMary Emilie Holmes
ئارەزووی سێکسیلێزبیەن
ئەرشیڤەکان لەSmith College
بزووتنەوەی ڕۆشنبیریpacifism، سۆسیالیزم، women's suffrage، مافەکانی ژنان
ئەندامیDaughters of the American Revolution، Alpha Kappa Alpha، Women's International League for Peace and Freedom، Phi Beta Kappa Society، International Committee of Women for Permanent Peace
خەڵاتەکانخەڵاتی ئاشتیی نۆبێل، National Women's Hall of Fame، Chicago Women's Hall of Fame، Chicago Gay and Lesbian Hall of Fame، Hall of Fame for Great Americans


جەن ئادامس (لەدایکبووی ٦ی ئەیلوولی ١٨٦٠ لە سیدرڤیل، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا–مردووی ٢١ی ئایاری ١٩٣٥ لە شیکاگۆ، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا) لە شارۆچکەیەک بەناوی سیدرڤیل لە دایک بووە جەن ئادامس نوسەر، کۆمەڵناس، چالاکی بواری ئافرەتان، ھەڵگری خەلاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکان و ڕێبەری بزوتنەوەی مافی دەنگدانی ژنان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بوو

ژیان[دەستکاری]

جەین ئادمس لە خێزانێکی ٨ کەسی بوو لە تەمەنی سێ سالی دایکی دەمرێت بە ھۆی ئەمەشەوە خولیای بۆ کاری پزیشکی دەبێت بەڵام نەی توانی بەھۆی ئەوەی زۆربەی کاتەکان نەخۆش بووە لە ساڵی ١٨٧٧ لە قوتابخانەیەکی ئاینی تایبەت بە ژنان خوێندویەتی لە تەمەنی ٢١ سالی ھەستی بە نەخۆشی خەمۆکی کرد ھەر لەو ساڵە باوکی دەمرێت لە دوای مردنی باوکی لەگەڵ خێزانەکەی ڕوودەکەنە فیلادلفیا لەوێ ھەوڵ دەدات دووبارە لە بواری پزیشکی بخوێنی بەڵام سەرکەوتوو نابێت، جەن لە کۆتاییەکانی ساڵی ١٨٧٨ لەگەل کۆمەلێک ھاورێی ڕوو دەکەنە ئەورووپا چوون بۆ لەندەن پایتەختی بەریتانییە لەو سەفەرەیدا جەن تووشی سەرسوڕمان بووە لە بوونی ژمارەیەکی زۆر خەلکی ھەژار و کەم دەرامەت سەڕەرای ئەوەی کە بەریتانییە خاوەنی کاریگەی پیشەسازی زۆر بوو ھەر لەو سەفەرەیدا سەردانی شوێنێکی کرد ناوی ھۆڵی تۆنبی کە تایبەت بوو بە فێربوون و فێرکردنی کرێکاران ئەمەش سەرنجی جەنی ڕاکێشا بۆ ڕیفۆرمی کۆمەڵایەتی. لەگەرانەوەی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جەن ڕۆیشت بۆ شیکاگۆ لەویَ مالێکی بۆ چاودێری مندالان و پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری پزیشکی و خاوێن کردنەوەی پیسی و زیڵی سەر شەقامەکان کە دەبوونە ھۆی نەخۆشی دامەزراند بە خانووی کەپری ناوی دەرکرد. ئەم کارانەی بووە ھۆی ئەوەی جەن بەناوبانگ بێت و لە ناو خەلکیدا وتەکانی جێی بایەخ بوون ھەروەھا دواتر بووە ئەندامی ڕەسمی حیزبی پێشکەوتنخواز و یەکێتی نیونەتەوەی ژنان بۆ ئاشتی و ئازادی لە سالی ١٩١٥ بووە سەرۆکی ئەو ڕێکخراوە ھەروەھا ھەولی زۆریدا بۆ ڕێگری کردن لە جەنگی جیھانی یەکەم بەڵام ھەولەکانی بێ سوود بوون. لە ماوەی تەمەنی چەندین کتیب و وتاری لەسەر لەش فرۆشی، مافی ژنان، تاوانی تازەپێگەیشتوان، لە ساڵی ١٩٣١ بە ھۆی کارەکانی خەلاتی ئاشتی نۆبێلی پێبەخشرا

مردن[دەستکاری]

جەن ئادامس لە ٢١ی مانگی ٥ ی ساڵی ١٩٣٥ لە تەمەنی ٧٠ ساڵی مرد.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • کتێبی سەد ژنی کاریگەر لە مێژوودا نووسینی: شێلبی ئێلێری وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە؛ یووسف فەقیھی

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]