جێنیفەر لۆرنس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جێنیفەر لۆرنس

لەدایکبوون
جێنیفێر شرەیدێر لۆرێنس

(١٩٩٠-٠٨-١٥) ١٥ی ئابی ١٩٩٠ (تەمەن ٣٣ ساڵ)
نیشتەجێیBeverly Hills, California, U.S.[١]
پیشەخانمەکتەر
چالاکبوون٢٠٠٦ تاکوو ئێستا


جێنیفێر شرەیدێر لۆرێنس (بە ئینگلیزی: Jennifer Shrader Lawrence؛ لەدایکبووی ١٥ی ئابی ١٩٩٠) خانمەکتەرێکی ئەمریکییە. جێنیفێر لە ساڵی ٢٠٠٦، دەستی بە کاری ھونەری کردووە و لە چەندین فیلم و زنجیرەی تەلەفزیۆنیی بەشداربووە. ئەو لە ساڵی ٢٠١٢ بە بۆنەی ڕۆڵی لە فیلمی "Silver Linings Playbook" توانی خەڵاتی ئۆسکاری ٢٠١٢ بۆ باشترین خانمەئەکتەر، مسۆگەر بکات.[٢]

ژیان[دەستکاری]

سەرەتای ژیان[دەستکاری]

دایکی کە ناوی (Nee Koch) بوو بەڕێوبەری کامپێکی مناڵان بوو، باوکیشی (گاری) خاوەنی کۆمپانیایەکی بیناسازی بوو.[٣][٤][٥] دوو برای لە خۆی گەورەتری ھەیە بە ناوەکانی (بێنن و بلەین).[٤]

جێنیفێر لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا بڕیاری دا دەست کات بە کاری نواندن، زۆری لە دایک و باوکی کرد تا ڕازی ببن کە بچێت بۆ نیویۆرک بۆ دۆزینەوەی کەسێک کە بتوانێ پەرە بە نواندنەکەی بدا و بتوانێ بڕواتە ناو ھۆڵیوودەوە.[٦][٧][٨]

سەرەتای کارکردن[دەستکاری]

لە سەرەتادا چەندین ڕۆڵی بچووکی لە ھەندێک فیلم و ئەڵقەی تەلەڤزیۆنی بینی، بەڵام یەکەم کاری کە ڕۆڵێکی سەربەخۆی ھەبوو لە زنجیرەی تەلەڤزیۆنی (The Big Engvall Show) بوو کە زنجیرەیەکی کۆمیدییە کە ڕۆڵی (Lauren Pearson) دەبینێ کە گەورەترین کچی خێزانەکەیە. ئەم زنجیرەیە لە ئەیلوولی ٢٠٠٧ دەستی پێ کردووەو تا ٣ وەرز بەردەوام بوو، و ھەموو ئاکتەرە لاوەکانی ئەم زنجیرەیە (بە جێنیفەریشەوە) توانیان خەڵاتی (باشترین ئاکتەری لاو) بەدەست بێنن، ئەمەش بە یەکەمین خەڵاتی جێنیفەر دادەنرێت؛ و دووھەم کاری جێنیفەریش لە ساڵی ٢٠٠٨ دا بوو ئەویش لە ڕۆڵێکی سادەیا بوو کە ڕۆڵی (Tiffany) دەبینی لە فیلمی (Garden Party). و ھەروەھا لە ٢٩ ی سێبتەمبەری ھەمان ساڵ بۆ یەکەمجار توانی ڕۆڵی سەرەکی بگێڕێت ئەویش بە ڕۆڵی (Agnes) لە فیلمی (The Poker House) و توانی خەڵاتێکی تاکە کەسی بە دەست بێنێ. ھەر لە ساڵی ٢٠٠٨ توانی لە فیلمی (The Burning Plane) بەژداری بکات کە لە دەرھێنانی (Guillermo Arriaga) ـیە کە توانی دیسان خەڵاتێکی تاکە کەسی تر بەدەست بێنێت، لە ساڵی ٢٠١٠ دا توانی دووبارە ڕۆڵێکی سەرەکی لە فیلمی (Winter's Bone) بێگێڕێت ئەویش لە ڕۆڵی (Ree)، بەڵام ئەمجارەیان زۆر بە شێوازێکی جوانترو سەرکەوتووتر لەوانەی پێشوو، کە تەنانەت زۆرێک لە میدیاکان پێیان وابوو کە زوڵمێکی زۆر لە جێنیفەر کرا کە خەڵاتی ئۆسکاریان پێ نەبەخشی، بەڵام سەرەڕای ئەوە فیلمەکە توانی ٧٥ خەڵات بەرێتەوەو بپاڵێورێت بۆ ٩٥ دانەش. لە ساڵی ٢٠١١ دا جێنیفەر بەژدای کرد لە فیلمی (Like Crazy) دوای ئەوەش لە فیلمی (The Beaver) و ھەر لە ساڵی ٢٠١١ دا بەژداری لە زنجیرە فیلمەکانی (X-Men)ـدا بکات بکات ئەویش بە بەژداریکردنی لە بفیلمی (X-Men: First Class) لە ڕۆڵی (Mystique) کە توانی سەرکەوتنێکی گەورە بە دەست بێنێ ئەویش بە کۆکردنەوەی (٣٥٢٬٩٠٥٬٣٧١$) لە سینەماکانی جیھان و بڕی پارەی تێچوو بریتیبوو لە(١٦٠٬٠٠٠٬٠٠٠$)

٢٠١٢ تاکوو ئێستا[دەستکاری]

جنێفەر لە ساڵی ٢٠١٢

ساڵی ٢٠١٢ لەلایەن زۆربەی خەڵک بە باشترین ساڵ لەژیانی ھونەری جێنیفەر دادەنرێت، بەو پێیەی لەو ساڵەدا جێنیفەر ڕۆڵی (Katniss Everdeen) ی بینی لە فیلمی (The Hunger Games)دا کە وەرگێراوە لە پڕ فرۆشترین نۆڤڵ کە لەلایەن (Suzanne Collins) ەوە نوسراوە کە جێنیفەر خۆی یەکێک بووە لە ھەوەدارانی نۆڤڵەکە، و کاتێک داوایان لێ کرد کە بەژداری لە فیلمەکەیا بکات ٣ ڕۆژیان پێ چوو تا ڕازیان کرد، چونکە ھەمیشە دەیگوت ئەم ڕۆڵە زۆر لە من گەورەترە، و دوای ئەوە جێنفەر داوای کرد کە ماوەیەکی پێ بدەن تاکوو بتوانێ بڕواتە ناو ڕاھێنانەوە بۆ (تیروکەوانی، سەرکەوتن بەسەر داردا، شەرکردن). (The Hunger Games) توانی (٦٩٢٫٧٩٩٫٢٥٥$) بەدەست بێنێت لە سینەماکانی جیھان کە کۆی تێچووی فیلمەکە بریتیبوو لە (٧٨٫٠٠٠٫٠٠٠$) و ھەروەھا فیلمەکە توانی ببێتە یەکەمین فیلم لە بۆکس ئۆفیس کە بتوانێ زیاتر لە (٣٥٠میللیۆن دۆلار) پەیا بکات کە ڕۆلی سەرەکی کچێک بیبینێت. ھەر لە ساڵی ٢٠١٢ جێنیفەر توانی ڕۆڵی بێوەژنێک ببینێ بە ناوی (Tiffany) لە فیلمی (Silver Linings Playbook) کە فیلمەکە توانی ٩٥ خەڵات بەرێتەوەو بۆ ١٢٢ دانەش پاڵێورا دوای ئەو ڕۆڵە گەورەیەی کە نواندی لەو فیلمەدا جێنفەر خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین خانمە ئاکتەر لە ڕۆڵی سەرەکی بەدەستھێنا، لە تەمەنی تەنھا ٢٢ ساڵی؛ و ھەر لە ساڵی ٢٠١٢ دا جێنیفەر توانی لە یەکەم فیلمی ترسناک دا سەرکەوتوو بێت ئەویش لە فیلمی (House at The End of The Street) کە کۆی داھاتی فیلمەکە بریتیبوو لە (٣٢٫٩٠٧٫٥٩٨$) کە بڕی پارەی تێچوونی بریتیبوو (٦٫٩٠٠٫٠٠٠$). لە ساڵی ٢٠١٣ دا جێنیفەر بەردەوام بوو لە ڕۆڵی (Katniss Everdeen) ئەویش بە بەرداوام بوون لە زنجیرە فیلمەکانی (The Hunger Games)ـدا بە بەژداری کردن لە بەشی دووەمی بەناوی (The Hunger Games: Catching Fire) کە توانی سەرکەوتنێکی زیاتر بەدەست بێنێ کە زیاتر بوو لەوەی پێشوو ئەویش بە بەدەست ھێنانی (٨٢٨٫٦٤٥٫٥٧٧$) کە بڕی تێچووی فیلمەکە بریتیبوو لە (١٣٠٫٠٠٠٫٠٠٠$). و ھەر لە ساڵی ٢٠١٣ دا توانی بەژداری لە فیلمی (American Hustle) بکات لە ڕۆڵی (Rosalyn) و دووبارە توانی چەندەھا خەڵاتی تاکە کەسی بەرێتەوە کە یەکێک لەوانە گۆڵدن گڵۆب بوو و چەندەھای تر بپاڵێورێت کە یەکێک لەوانە بریتیبوو لە پاڵاوتن بۆ خەڵاتی ئۆسکار بۆ سێھەمین ساڵ لەسەریەک. لە ساڵی ٢٠١٤ دا دووبارە بەژداری کردەوە لە زنجیرە فیلمەکانی (X-Men) ئەویش لە بەشی (X-Men: Days of Future Past) کە توانی (٧٢٢٫٩١٤٫٩٨٦$) کۆبکاتەوە، و بڕی تێچووی فیلمەکە بریتیبوو لە (٢٠٠٫٠٠٠٫٠٠٠$). و ھەر لە سالی ٢٠١٤ ەدەدا دووبارە بەژداری لە زنجیرە فیلمەکانی (The Hunger Games) دا کرد ئەمجارەیان لە فیلمی (The Hunger Games: Mockingjay – Part 1). فیلمەکە توانی $٧٠٩٬٦٣٥٬٨٨٥ لە سینەماکانی جیھاندا بەدەست بێنێت لە ساڵی ٢٠١٥ ـشدا، جێنیفەر بەژداری ژمارەیەک فیلم دەکات، لە ھەموویان چاوەڕووان کراوتر، فیلمی (Joy) لەگەڵ ئاکتەران برادڵی کووپەر و ڕۆبێرت دینیرۆ دووبارە لەگەڵ دەرھێنەر دەیڤد ئۆ. ڕەسڵ، کە لە ٢٥ ـی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ لە سینەماکان نمایش دەکرێت. ھەروەھا دوایین بەش لە زنجیرە فیلمەکانی (The Hunger Games)، فیلمی (The Hunger Games: Mockingjay – Part 1) کە لە ٢٠ـی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ لە سینەماکان نمایش دەکرێت

خەڵاتەکان[دەستکاری]

جێنفەر تا ئێستا بە یەکێک لە سەرکەوتو ترین خانمە ئەکتەرەکان دادەنرێت، ئەویش بە بردنەوەی ١١٥ خەڵات و و پاڵاوتنیش بۆ ١١٧ جار ئۆسکارو گۆلدن گڵۆب

  • ساڵی ٢٠١١ توانی لە فیلمی (winter's bone) بپاڵێورێت بۆ خەڵاتی ئۆسکارو گۆڵدن گڵۆب بۆ باشترین خانمەکتەر لە ڕۆڵی (ree)
  • ساڵی ٢٠١٣ توانی ببێتە براوەی خەڵاتی ئۆسکار و گۆڵدن گڵۆب بۆ باشترین خانمەکتەر لە فیلمی (silver linings playbook) لە ڕۆڵی (tiffany).
  • ساڵی ٢٠١٤ توانی بپاڵێورێت بۆ خەڵاتی ئۆسکار و و توانی خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب بەدەست بێنێت، بۆ ڕۆڵی (Rosalyn) لە فیلمی (American Hustle)

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Jennifer Lawrence Snags Celebrity Pedigreed Pad in Beverly Hills". Variety. October 23, 2014. Retrieved April 25, 2015.
  2. ^ "Jennifer Lawrence | Biography, Movies, & Facts". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-17.
  3. ^ Murray, Lorraine. "Jennifer Lawrence". Encyclopedia Britannica. Archived from the original on January 29, 2016. Retrieved January 14, 2016.
  4. ^ ئ ا Van Meter, Jonathan (August 12, 2013). "The Hunger Games' Jennifer Lawrence Covers the September Issue". Vogue. New York City: Condé Nast. Archived from the original on August 28, 2014. Retrieved March 28, 2014. ٢٨ی ئابی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ Eells, Josh (Feb 9, 2011). "Oscar nominee: I was a tomboy". CNN. Archived from the original on February 21, 2020. Retrieved July 22, 2020.
  6. ^ Windolf, Jim; Diehl, Jessica (February 2013). "Girl, Uninterruptible". Vanity Fair. Archived from the original on March 29, 2016. Retrieved March 24, 2016.
  7. ^ Schneller, Johanna (June 11, 2010). "Interview with Winter's Bone star Jennifer Lawrence". The Globe and Mail. pp. 1–2. Archived from the original on April 3, 2012. Retrieved June 4, 2011.
  8. ^ Eells, Josh (April 12, 2012). "Jennifer Lawrence: America's Kick-Ass Sweetheart". Rolling Stone. Archived from the original on June 4, 2016. Retrieved May 21, 2016. ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]