جێسیکا باردن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جێسیکا باردن

لەدایکبوون (١٩٩٢-٠٧-٢١) ٢١ی تەممووزی ١٩٩٢ (تەمەن ٣١ ساڵ)
نەتەوەبەریتانی
پیشەئەکتەر
چالاکبوون١٩٩٩-ئێستا

جێسیکا باردن (لەدایکبووی ٢١ی تەممووزی ساڵی ١٩٩٢)[١][٢] ئەکتەرێکی بەریتانییە، بە نواندنی ڕۆڵی سەرەکی لە زنجیرە درامای ڕەسەنی نێتفڵکس و کەناڵ ٤، کۆتایی دونیای نەفرەتی بە ڕۆڵی ئەلیسا ناسراوە. ھەروەھا باردن رۆڵی جەستنی لە زنجیرە درامای پنسە ترسناکەکان بینیووە.

ژیان و پیشەگەری[دەستکاری]

باردن لە نۆرتاڵرتۆن لە باکووری یۆکشیر لە ساڵی ١٩٩٢ دایک بووە،[٢] لە ساڵی شاری وتربی لە رۆژھەڵاتی یۆکشیر نیشتەجێ بووە.[٢] چووەتە دواناوەندی وتربی.[٢]

لەساڵی ١٩٩٩، دەستی بە کاری ئەکتەری کردووە، بە ڕۆڵێکی بچووک لە زنجیرە درامای تەلەفزیۆنی دایک و باوکم بوونەوەری ئاسمانین.[٣][٤] دواتر لە چەند ئەڵقەیەکی دراماکانی نۆ ئەنجلیس[٤][٥] و ڕاونان دەرکەوتووە.[٤]

لە ساڵی ٢٠٠٧، ڕاگەیندرا، کە باردن ڕۆڵی کێڵی مۆرتۆن لە درێژە درامای شەقامەکانی کۆرنیشن دەبینێت.[٦][٧] یەکەم دەرکەوتنی لێی لە شەممەی ١٨ ی ئاداری ٢٠٠٧ بوو. لە نیسانی ٢٠٠٨، ڕاگەیەندرا کە خێزانی مۆرتۆن دراماکە بە تەواوی بە جێدێڵن. دوای ساڵێک و نیو لە کارکردنی لەو درامایە، دوایین دەرکەوتنی باردن لە دراماکە لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٠٨ بوو.[٨][٩] لە دواییدا، باردن لە کۆمەڵێک دراما و شانۆ و فیلم بە چەند ڕۆڵێکی لاوەکی و بچووک بەشداری دەکرد.

لە ساڵی ٢٠١٧، لە زنجیرە درامای رەسەنی نێتفڵکس و کەناڵ ٤ کۆتایی دونیای نەفرەتی بە ڕۆڵی سەرەکی ئەلیسا لە پاڵ ئەکتەر ئەلێکس لاوتەر بەشداری کرد. ڕەخنەگران ستایشی نواندنی لە دراماکەدا کردووە.

فیلمنامە[دەستکاری]

فیلم[دەستکاری]

ساڵ ناونیشان ڕۆڵ تێبینی
٢٠٠٧ شۆرشی بەێز راتکلیف ماری راتکلیف
٢٠١٠ تامارا درۆ جودی لۆنگ
٢٠١١ ھاننا سۆفی
٢٠١٢ ھێمن بە کێڵی
لە نیوەی تاریکی ماریا
٢٠١٣ ھەڵاتنی ھۆش ماوسی
٢٠١٤ لایی لاییە مێردێت
٢٠١٥ دوور لە قەرەباڵغی خەڵک لیدی
قەرژاڵ ژنی لووت بە خوێن
٢٠١٦ مایندھۆرن جاسمین
٢٠١٧ خوو لیی
٢٠١٨ ڕۆمانسی نوێ بلەیک کۆننوەی تەواوکراو

تەلەفزیۆن[دەستکاری]

ساڵ ناونیشان ڕۆڵ تێبینی
١٩٩٩ دایک و باوکم بوونەوەری ئاسمانیین کچێک لە قوتابخانە زنجیرەی تەلەفزیۆنی (ئەڵقەی: ژوان)
٢٠٠٥ نۆ ئەنجیڵس لوسی زنجیرەی تەلەفزیۆنی (١ ئەلقە)
٢٠٠٦ ڕاونان ئەمی زنجیرەی تەلەفزیۆنی (١ ئەلقە)
٢٠٠٧-٢٠٠٨ شەقامی کۆرنیشن کێڵی مۆرتۆن زنجیرەی تەلەفزیۆنی (٧٢ ئەلقە)
٢٠١١ نمایشی کۆمیدی بارمەید زنجیرەی تەلەفزیۆنی (ئەڵقەی یەکەم: مریشکەکان)
٢٠١٢ ڤێرا ستیلا ماکۆن زنجیرەی تەلەفزیۆنی (ئەڵقەی: باری خێو)
٢٠١٣ ھاتوو روبی زنجیرەی تەلەفزیۆنی (ئەڵقەی: شەڕی سامی)
مریشکەکان بارمەید/پێنی زنجیرەی تەلەفزیۆنی (٣ ئەلقە)
٢٠١٥ شووم کیت کارمایکل زنجیرەی تەلەفزیۆنی (٢ ئەلقە)
٢٠١٦ کوشتن جێس زنجیرەی تەلەفزیۆنی (ئەڵقەی: تەقینەوە گەورەکە)
پنسە ترسناکەکان جەستن زنجیرەی تەلەفزیۆنی (٦ ئەلقە)
ئێڵن ئێڵن فیلمی تەلەفزیۆنی
٢٠١٧ کۆتایی دونیای نەفرەتی ئەلیسا کورتە زنجیرە (ڕۆڵی سەرەکی - ٨ ئەڵقە)

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ""Happy birthday Jessica Barden! Here she is with Carey Mulligan as 'Liddy' in last year's #FarFromTheMaddingCrowd."". Twitter. 21 July 2016. Retrieved 22 May 2017.
  2. ^ ئ ا ب پ "MRS RATCLIFFE'S REVOLUTION". Hoyts Distribution / UK Film Council. ٢٠٠٧. Archived from the original (DOC) on 15 October 2008. Retrieved 19 May 2017. ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "Mark Quartley and Jessica Barden to Star in Finborough Theatre's ARMSTRONG'S WAR; Full Cast Announced!". broadwayworld. 19 July 2013. Retrieved 20 May 2017.
  4. ^ ئ ا ب "Jessica Barden CV". Curtis Brown. Retrieved 20 May 2017.
  5. ^ "Wetherby youngster makes acting debut in TV". Harrogate Advertiser. Johnston Publishing Ltd. 15 October 2005. Archived from the original on 26ی Augustی 2018. Retrieved 20 May 2017. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ٢٦ی ئابی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ "Jessica set to join 'Corrie' cast". Wetherby News. 2 March 2007. Archived from the original on 28 January 2008. Retrieved 2 September 2007. ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ "Brookside's Sinbad joins Street". BBC News. 15 February 2007.
  8. ^ WRIGHT, JADE (6 April 2015). "The Scousers that shone on Coronation Street - looking back at the characters who made their mark in Weatherfield". Liverpool Echo. Retrieved 19 May 2017.
  9. ^ "Coronation Street 50 Years: Who has lived where in Weatherfield". Manchester Evening News. 30 September 2010. Retrieved 19 May 2017.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]