جینجەر ڕاجەرز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جینجەر ڕاجەرز
بە ئینگلیزی: Ginger Rogers
لەدایکبوون١٦ی تەممووزی ١٩١١
Independence، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
مردن٢٥ی نیسانی ١٩٩٥(١٩٩٥-٠٤-٢٥) (٨٣ ساڵ ژیاوە)
Rancho Mirage, California، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ناوی کاتی لەدایکبوونVirginia Katherine McMath
ھۆی مەرگجەڵدەی دڵ
شوێنی ناشتنOakwood Memorial Park Cemetery
باوکEddins McMath
دایکLela E. Rogers
ھاوسەرLew Ayres، Jacques Bergerac، William Marshall، Jack Pepper، Jack Briggs
پەروەردەکامبریدج، Green B. Trimble Technical High School
شوێنی کارویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
دەستپێکی چالاکی١٩٢٩
کۆتایی ساڵانی چالاکی١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٧
ئەندامی حیزبیپارتی کۆماری (ویلایەتە یەکگرتووەکان)
ئایینChristian Science
Partner in business or sportفرێد ئەستێر
چەشنtraditional pop
خەڵاتەکانخەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، Kennedy Center Honors، star on Hollywood Walk of Fame
پاڵێوراوە بۆخەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر
Documentation files atSAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts
Dance styletap dance، ballroom dance

ڤیرجینیا کاترینن مەکمات ناسراو بە جینجەر ڕاجەرز (١٦ی تەممووزی ١٩١١–٢٥ی نیسانی ١٩٩٥) خانمەئەکتەر و سەماکەرێکی ئەمریکی بوو، ھەروەھا گۆرانیبێژی سەردەمی زێڕینی ھۆلیوود و بە یەکێک لە ئایکۆنەکانی ئەمریکا دادەنرێت. لە ماوەی ژیانیدا، جارێک بووەتە براوەی خەڵاتی ئۆسکار. ئەو زیاتر لە سییەکانی سەددەی بیستەم لەڕێی فیلمە میویکاڵییەکان ناسرا. لە ماوەی ژیانی کارکردنیدا لە شانۆ، ڕادیۆ و تەلەفزیۆنیش دەرکەوتنی گرنگی ھەبوو.

جینجەر لە ساڵی ١٩٢٥ بووە براوەی خەڵاتی پێشبڕکێیەکی سەماکردن.[١] لە ساڵی ١٩٣٠، بۆیەکەمینجار بە فیلمی گەنجەکەی مانھاتن (Young Man of Manhattan) بەشداری کرد.[٢] لە ساڵی ١٩٣١، بەھۆی بەشداری کردنی لە شانۆی برۆدوەی کچی شێت (Girl Crazy) ناوبانگی پەیدا کرد، ئەمەش وایکرد گرێبەستێکی کۆمپانیای پاراماونت پیکچەرز بۆ بەشداری کردن لە پێنج فیلمی کۆمپانیاکە بەدەست بھێنێت.

جینجەر ڕاجەرز لە ساڵی ١٩٤٠ لە فیلمی کیتی فۆیل (Kitty Foyle) بەڕۆڵی سەرەکی بەشداری کرد، بەھۆی ئەم فیلمەوە خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین خانمەکتەر پێدرا.[٣] دوای بردنەوەی ئۆسکار، ناوبانگی ئەو زیاتر بەربڵاوبوویەوە و بەم ھۆیەوەش بوو بە یەکێک لە گرانترین خانمەئەکتەرانی جیھان ھەروەھا یەکێک لە سەرکەوتووترینانی بۆکس ئۆفیسی ئەمریکا.[١]

لە ماوەی ژیانی ھونەریدا، جینجەر بەشداری لە ٧٣ فیلمدا کرد، لەلایەنن پەیمانگای فیلمی ئەمریکییەوە ناوی لە ڕیزبەندی ١٤ەمی مەزنترین خانمە ئەکتەرانی سینەمای ئەمریکی کلاسیک ھات.[٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا Oliver, Myrna (April 26, 1995). "From the Archives: Movie Great Ginger Rogers Dies at 83". Los Angeles Times (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-01-15.
  2. ^ "Ginger Rogers | Biography, Movies, Fred Astaire, & Facts". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-18.
  3. ^ "The 13th Academy Awards | 1941". Oscars.org | Academy of Motion Picture Arts and Sciences (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-18.
  4. ^ "AFI's 100 YEARS…100 STARS". American Film Institute (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-18.