جۆنی لی میڵەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جۆنی لی میڵەر
بە ئینگلیزی: Jonny Lee Miller

لەدایکبوون (١٩٧٢-١١-١٥) ١٥ی تشرینی دووەمی ١٩٧٢ (تەمەن ٥١ ساڵ)
نەتەوە شانشینی یەکگرتوو
پیشەئەکتەر
چالاکبوون١٩٨٣ - ئێستا
ھاوسەر
مناڵ(ەکان)١
خەڵاتەکانخەڵاتی لۆرێنس ئۆلیڤیا
وێبگەپەڕەکەی لەسەر IMDb


جۆنی لی میڵەر (لە ١٥ی تشرینی دووەمی ١٩٧٢ لەدایکبووە) ئەکتەرێکی ئینگلیزی بەناوبانگە لە شاری ساریی ئینگلیزی گەورە بووە، و لە بنەماڵەیەکی ھونەرییە. باوکی «ئالان میڵەر» لە پەنجاکاندا ئەکتەرێکی شانۆگەریی بوو و باپیری «بێرنار لی» لە فیلمە یەکەمییەکانی «جەیمس بۆند» ڕۆڵی گێڕاوە. جۆنی لە زۆر شانۆگەریی لە قوتابخانەی ناوەندی دەرکەوتووە، لەگەڵ ئەوەی دەرکەوتنێکی ھێمن و شەرمنی ھەبوو، بەڵام ئەو بە ڕۆڵە بەھێزەکەی لە کاتی ڕۆڵگێڕاندا خۆی دەنواند، لە کۆتاییدا لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا بۆ ڕۆڵگێڕان وازی لە قوتابخانە ھێنا. لە ساڵی ١٩٨٢ بەشداری لە چەندین زنجیرە کردووە لەکاتێکدا یەکەم فیلم تێیدا بەشداربێت فیلمی چەتەکان لەگەڵ ئەنجلینا جۆولی لە ساڵی ١٩٩٥دا بوو، کە دواتر لە ساڵی ١٩٩٦ ھاوسەرگیری لەگەڵ کرد و پاشان چوار ساڵیش لە پەیوەندییەکەیان جیابوونەوە. لە ساڵی ٢٠٠٨ ھاوسەرگیری لەگەڵ «میشێڵ ھیکس» کرد.

دەستپێک[دەستکاری]

دوای چەند ڕۆڵێکی بچووک لە چەند فیلمێکدا، خاڵی دەرچوونی میڵەر ساڵی ١٩٩٥ بە ڕۆڵگێرانی لە فیلمی Hackers لەگەڵ ئەنجلینا جۆولی ھات کە دواتر ھاوسەرگیری لەگەڵدا کرد.

لە ساڵی ٢٠٠٠دا، میڵەر لە پاڵەوانێتی لەبەرگرتنەوەی نوێی دراکولا کە دەرھێنەری بەناوبانگی ترسێنەر «ویز کڕافن» دەریھێنا بە ناونیشانی 'Dracula ٢٠٠٠' بەشداری کرد. لە ساڵی ٢٠٠٥دا میڵەر یەکێک لە پاڵێوراوەکان بۆ شوێنگرتنەوەی ئەستێرە پیرس بڕۆسنان لە ڕۆڵی جەیمس بۆندا بوو، کە دواتر ڕۆڵەکە بۆ ئەستێرە دانیێڵ کرەیگ ڕۆشت.

میڵەر لە ساڵی ٢٠١٠دا بەشداری لە وەرزی پێنجەم لە زنجیرەی بەناوبانگ دێکستەردا کرد، و لە ساڵی ٢٠١١دا لە شانۆگەرییەکی سەرکەوتووی بەڕیتانی Frankenstein بەشداری کرد. Frankenstein.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "سەرەکی - MBC.net". Retrieved 4ی Septemberی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]