جۆن ڕەسکین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

جۆن ڕەسکین (٨ی شوبات ١٨١٩ - ٢٠ی کانوونی دوەمی ١٩٠٠) پێشەنگی ڕەخنەگرانی هونەریی بەڕەگەز ئینگلیز بوو لە سەردەمی ڤیکتۆریادا، هەروەها پشتیوانیکەری هونەر، نیگارکێش، فەیلەسوف، بیرمەندی کۆمەڵایەتی و خێرخوازیش بوو. نوسراوەکانی لە بوارەکانی جیلۆجیا، تەلارسازی، وێژە، پەروەردە، ڕوەکناسی و ئابووریی سیاسیدا بوون.

ڕەسکین یەکەمجار ناوبانگی بە یەکەم بەرگی کتێبی "نیگارکێشە مۆدێرنەکان" (١٨٤٣) کە وتارێکی درێژکراوەیە بۆ بەرگریکردن لە ئیشی جۆزەف تێرنەر نوسیویەتی و تیایدا پێناسەی ڕۆڵی سەرەکی هونەرمەند بەوە ئەکات کە ئەبێ "ڕاستگۆ بێ لەگەڵ سروشت". دواتریش "Unto This Last"[١] لە ١٨٦٠کاندا کە ئیتر دوور ئەکەوێتەوە لە تەرکیزەکانی پێشووی. ئەو کارەی لەلایەن مەهاتما غاندیەوە وەرگێڕدراوە و ئەوترێ بزوێنەری بزووتنەوەکەی غاندی و هەندێکیش ئەڵێن سەرەتای "بزووتنەوەی سەوز"ە. ناونیشانی "Unto This Last" واتە "تا ئەم کۆتایە"، و ناونیشانەکە لە وانەیەکی بەناوبانگی ئینجیل وەرگیراوە کە تیایدا هەموو کرێکارێک چ سەرەتا هاتبێ لە کۆتاییەوە، وەک یەک ڕۆژانە وەر ئەگرن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Ruskin, John (2009-03-26), "Unto This Last (1860)", Selected Writings, Oxford University Press, ISBN 978-0-19-953924-6, retrieved 2021-01-22