جۆن تراڤۆڵتا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

تراڤۆڵتا لە ئابی ۲۰۱۹
لەدایکبوون
جۆن جۆزێف تراڤۆڵتا

(١٩٥٤-٠٢-١٨) ١٨ی شوباتی ١٩٥٤ (تەمەن ٧٠ ساڵ)
نیشتەجێیجومبۆلەیر سەبدیڤیژن؛ ئۆکلا، فلۆریدا
لۆس ئانجلەس
پیشەئەکتەر، بەرھەمھێنەر، نووسەر، گۆرانیبێژ، سەماکەر، فڕۆکەوان
چالاکبوون۱۹۷۲–تا ئێستا
ئایینکاتۆلیک (١٩٥٤ تا ١٩٧٥)
سایێتۆلۆجی (١٩٧٥ - ئێستا)
ھاوسەرکێلی پرێتسۆن (١٩٩١–٢٠٢٠)
مناڵ(ەکان)٣
خزمەکانئێلین تراڤۆڵتا (خوشک)
ماگرێت تراڤۆڵتا (خوشک)
جۆی تراڤۆڵتا (برا)
وێبگەماڵپەڕی تراڤۆڵترا

جۆن جۆزێف تراڤۆڵتا، ھونەرمەندێکی ئەمریکییە و ھەڵبژێردراوە بۆ خەڵاتی ئۆسکار، لە ١٨ شوباتی ساڵی ١٩٥٤ لە نیوجێرسی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەدایکبووە، باوکی بازرگانێکی بچووک و یاریزانێکی تۆپی پێبووە، دایکیشی مامۆستا بووە لە قوتابخانەیەکی دواناوەندی، دایک و باوکی زۆر دڵخۆش و ڕوخۆش بونە و شانۆیەکی بچووکیان دامەزراندووە تاکو منداڵەکانیان لەگەڵ منداڵی دراوسێیەکانیان لەسەری یاری بکەن جۆن تراڤۆڵتاش لەو شانۆیەوە ھۆگری شانۆ بووە و ڕۆژانە لەگەڵ براکانی شانۆگەریان لەسەری دەرکردووە. جۆن تراڤۆڵتا کە تەمەنی گەیشووەتە ١٦ ساڵان بڕیاریداوە واز لەقوتابخانە بھێنێت و خۆی تەرخان بکات بۆ ھونەر، بێگومان بوو بەھونەرمەند و لەچەند ئەڵقەیەکی تەلەفزیۆنیدا بەشداری کردووە و لە ساڵی ١٩٧٥ لەفیمێکی تۆقێنەردا بەشداری کردووە، ھەتاکو ساڵی ١٩٧٦ ھیچ سەرکەوتنێکی بەدەستنەھێناوە و تەنیا وەکو ئەکتەرێکی ئاسایی کاری کردووە، لە ساڵی ١٩٧٧ فیلمی (Saturday Night Fever) دەرکردوو، و سەرکەوتنی بەدەستھێناوە و قازانجی ئەم فیلەمش گەیشتووەتە ٣٥٠ میلیۆن دۆلار، دوابەدوای ئەو فیلمە بەشداری لە زنجیرە درامایەکدا کردووە کە لە ساڵی ١٩٧٥ تاکو ساڵی ١٩٧٩ بەردەوام بووە و بەیەکجاری ناوبانگی دەرکردووە. جۆن تراڤۆڵتا لەسەرکەوتنەکانی بەردوام بووە و لە ساڵی ١٩٧٨ فیلمێکی سەرکەوتووی دەرکردووە کە باسی لەژیانی ھەرزەکارێک و ئەو کێشانەی لەقوتابخانە ڕووبەڕوی دەبێتەوە کردووە بەھەمان شێوە لە ساڵی ١٩٨٠ فیلمێکی دیکەی سەرکەوتووی دەرکردووە تاکو بووەتە ئەستێرەیەکی پڕشنگداری سینەمای ھۆلیوود، لە ساڵاکانی ھەشتاکان و نەوەدەکانیش بەردەوام بووە لە فیلم دەکردن و لە ساڵی ١٩٩٤ یەکێک لەفیلمەکانی قازانجێکی گەورەی لە ڕووی ئەمریکا و جیھانیشەوە بەدەستھێناوە و تاکو ئێستاش چالاکییەکانی بەردەوام و ھەوڵی بەھەرمھێنانی فیلمی باشتر دەدات، وەک فیلمی ساختەکارەکە لە ساڵی ٢٠١٤.

سەرەتایی ژیان[دەستکاری]

تراڤۆڵتا لە شاری ئینگلوودی ویلایەتی نیوجێرزی لەدایک بووە و بە ڕەچەڵەک ئیتاڵی-ئیرلەندییه. باوکی ناوی سالڤاتۆر تراڤۆڵتا بوو، یاریزانێکی نیمچە پیشەگەری تۆپی پێی ئەمریکی بوو کە دواتر بوو بە تایە فرۆش، دایکی ناوی هێلین سیسیلیا بێرک بوو، گۆرانیبێژ و ئەکتەر بوو کە دواتر بوو بە مامۆستای درامای قوتابخانەی ناوەندی. تراڤۆڵتا بچووکترینی شەش خوشک و برا بوو، جۆی، ئیلین، ئان و مارگرێت و سام تراڤۆڵتا، هەموویان ئەکتەرن.لە ویلایەتی دێلاوێر لە خێزانێکی کاتۆلیکی پەروەردە بوو بەڵام لە ساڵی ۱۹۷٥ بوو بە ساینتۆلۆژی. کاتێک گەنج بوو، دایکی ناردی بۆ قوتابخانەیەکی دراما لە نیویۆرک بۆ خوێندنی مۆسیقای دەنگی و سەما و نواندن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]