جۆدی فاستر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جۆدی فاستر
بە ئینگلیزی: Jodie Foster
لەدایکبوون (١٩٦٢-١١-١٩) ١٩ی تشرینی دووەمی ١٩٦٢ (تەمەن ٦١ ساڵ)
لۆس ئانجلەس، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ناوی کاتی لەدایکبوونAlicia Christian Foster
باوکLucius Fisher Foster
دایکBrandy Almond
خوشک و براBuddy Foster، Connie Foster
ھاوسەرAlexandra Hedison
زمانی زگماکیئینگلیزی
زمانی نووسینئینگلیزی
پەروەردەزانکۆی یەیڵ، کۆلێژی یەل، Lycée Français de Los Angeles، The Center for Early Education، Grace Hopper College
شوێنی کارویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
دەستپێکی چالاکی١٩٦٨
ئەندامی حیزبیحیزبی دیموکرات
ئارەزووی سێکسیلێزبیەن
فیلمۆگرافیJodie Foster filmography
پاڵێوراوە بۆخەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت، خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت
AdvertisesCoppertone
Documentation files atSAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts

جۆدی فاستر (لە دایکبووی ١٩ی تشرینی دووەمی ١٩٦٢) خانمەئەکتەر، دەرھێنەر و بەرھەمھێنەرێکی ئەمریکییە.[١][٢] ئەو چەند خەڵاتێکی بەدەستھێناوە، لە نێویاندا دوو جار خەڵاتی ئۆسکار، دوو جار خەڵاتی گۆڵدن گلۆب، و سێ جاریش خەڵاتی بافتا، وەک دەرھێنەریش، جارێک پاڵێوراو کراوە بۆ خەڵاتی ئێمی پڕایم تایم.

فاستر لە سەرەتای تەمەنی منداڵییەوە ھاتە ناو بواری نواندنەوە، یەکەم دەرکەوتنیشی لە تەمەنی سێ ساڵیدا بوو،[٣] کاتێک لە زنجیرەی تەلەفزیۆنی ئەمریکی (Mayberry R.F.D.) دەرکەوت. لە کۆتایییەکانی شەستەکان و سەرەتا حەفتاکانی سەددەی بیستەم، فاستر لە چەند بەرھەمێکی دیکە لە زنجیرە تەلەفزیۆنییەکان بەشداریکرد. پاشان لە ساڵی ١٩٧٢، لە یەکەم فیلمیدا بەناوی ناپیۆنن و سەمەنتا، لە بەرھەمھێنانی دیزنی دەرکەوت. دوای ساڵێک، واتە لە ساڵی ١٩٧٣، لە فیلمی میوزیکاڵی تۆم سوێر دەرکەوت. پاشان لە ساڵی ١٩٧٤، لە فیلمێکی کۆمێدی-درامی دەرھێنەر ماڕتن سکۆڕسێزی بەناوی ئالیس چیتر لێرە ناژی بەشداریکرد. لە ساڵی ١٩٧٦، کاتێک لە فیلمی شوفێری تاکسی لە دەرھێنانی سکۆڕسێزی بەشداریکرد، سەرکەوتنن و ناوبانگی فاستر زیاتر بڵاوبوویەوە، لەم فیلمەدا فاستر ڕۆڵی منداڵێکی لەشفرۆشی گێڕا،[٤] کە بەم ھۆیەوە پاڵێوراو کرا بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت.

جۆدی لە ساڵی ١٩٨٨، بەڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی The Accused دەرکەوت، بەھۆی ئەم فیلمەوە خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین خانمەئەکتەری ساڵ پێدرا. دوای سێ ساڵ، لە ساڵی ١٩٩١، بە دەرکەوتنی لە فیلمی بێدەنگی بەرخەکان (The Silence of the Lambs) بۆ دووەمینجار خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین خانمەئەکتەری ساڵ پێدرا.[٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Jodie Foster slams media, defends Kristen Stewart after breakup". CTV News. August 15, 2012. Retrieved May 23, 2015.
  2. ^ Dwyer, Michael (December 6, 1996). "Jodie Foster's Christmas turkey". The Irish Times. Retrieved May 23, 2015.
  3. ^ Shaffer, Claire; Shaffer, Claire (2021-02-09). "'The First Time' With Jodie Foster". Rolling Stone (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-15.
  4. ^ "Jodie Foster details how uncomfortable it was playing a prostitute aged 12". The Independent (بە ئینگلیزی). 2016-05-20. Retrieved 2021-02-15.
  5. ^ Hunter, Stephen. "THE WINNERS 'Silence of the Lambs' takes 5 Oscars". baltimoresun.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-15. ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.