جۆجۆ مۆیز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جۆجۆ مۆیز
لەدایکبوونپائۆلین سارا جۆ مۆیز
(١٩٦٩-٠٨-٠٤) ٤ی ئابی ١٩٦٩ (تەمەن ٥٤ ساڵ)
لەندەن، ئینگلستان، بریتانیا
پیشەڕۆژنامەنووس، ڕۆماننووس
زمانئینگلیزی
نەتەوەئینگلستان
ماوە١٩٩٣–تا ئێستا
چەشنڕۆمانی ڕۆمانسی
ھاوسەرچارڵز (ماکسول) ئارتۆر
مناڵەکان٣

جۆجۆ مۆیز (بە ئینگلیزی: Jojo Moyes) (لەدایکبووی ٤ی ئابی ١٩٦٩ لە لەندەن، ئینگلستان) ڕۆژنامەنووسێکی ئینگلیزییە کە لە ساڵی ٢٠٠٢ دەستی کرد بە نووسینی ڕۆمانی ڕۆمانتیک. ئەو تاکە نووسەرێکە کە دوو جار وەرگری خەڵاتی ساڵانەی ڕۆمانی ڕۆمانتیک (Romantic Novel of the Year Award) لەلایەن ئەنجومەنی نووسەرانی ڕۆمانە ڕۆمانتیکەکان (Romantic Novelists' Association) بووە و کارەکانی وەرگێڕدراوەتە سەر ١١زمانی تر.[١]

ژیانی سەرەتایی و پیشە[دەستکاری]

پائۆلین سارا جۆ مۆیز لە ٤ی ئابی ١٩٦٩ لە شاری لەندەنی ئینگلستان لە دایک بووە. لە زانکۆی ڕۆیاڵ ھۆڵۆوەی، زانکۆی لەندەن و کۆلێجی بێدفۆرد، خوێندوویەتی.

مۆیز لە ساڵی ١٩٩٢ و بۆ ئەوەی بڕوانامەی ماستەر لە بواری ڕۆژنامەگەری لە زانکۆی سیتی لە لەندەن بەدەست بھێنێت، بورسێکی دارایی لە ئیندپێندنت بردەوە. دوای ئەوە بۆ ڕۆژنامەی سپێنک ئیندیپێندنت و ھەروەھا بۆ ڕۆژنامەی سکانلیی یەکشەممان بۆ ماوەی ١٠ ساڵ لە پۆستی جۆراوجۆردا کاری کردووە، لە ساڵی ١٩٩٨ بووە یاریدەدەری سەرنووسەری ھەواڵ و لە ساڵی ٢٠٠٢ دا بووە بە بەرپرسی ھونەر و ڕاگەیاندن.[٢]

نووسین بە شێوەی پرۆفیشناڵ[دەستکاری]

مۆیز لە ساڵی ٢٠٠٢ ڕۆماننووسی دەست پێکرد، یەکەم کتێبی بە ناوی بارانی پەنادەر چاپ کرا. ھەروەھا بەردەوامە لە وتارنووسین بۆ ڕۆژنامەی تێلێگراف.[٣]

مۆیز یەکێکە لەو نووسەرانەی کە دووجار خەڵاتی ڕۆمانی ڕۆمانتیکی ساڵانەی لە ئەنجومەنی ڕۆماننووسە ڕۆمانسەکان بەدەستھێناوە، بۆ ڕۆمانی میوەی بیانی[٤] لە ساڵی ٢٠٠٤ خەڵاتەکەی بردەوە و دووەم جار لە ساڵی ٢٠١١ دا بۆ ڕۆمانی دوانامەی خۆشەویستەکەت.[٥].

کتێبەکان[دەستکاری]

  • بارانی پەنادەر (٢٠٠٢)
  • میوەی بیانی (٢٠٠٣) (Windfallen)
  • ناوەندی فڕۆشتنی تاوس (٢٠٠٤)
  • کەشتی بووکەکان (٢٠٠٥)
  • خەلیجی زێوین (٢٠٠٧)
  • مۆسیقای شەو (٢٠٠٨)
  • ئەسبی سەماکەر (٢٠٠٩)
  • دوا نامەی خۆشەویستەکەت (٢٠١٠)
  • من بەر لە تۆ (٢٠١٢)
  • مانگی ھەنگوینی لە پاریس (٢٠١٢)
  • ئەو کچەی بەجێت ھێشت (٢٠١٢)
  • یەک لەگەڵ یەک (٢٠١٤)
  • دوای تۆ (٢٠١٥)
  • تاک و تەنیا لە پاریس (٢٠١٧)
  • دیسان من (٢٠١٨)
  • بەخشەندەی ئەستێرەکان (٢٠١٩)

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ "jojo moyes red chat" (بە ئینگلیزی). Retrieved 15 November 2017.
  2. ^ "Jojo Moyes". jojomoyes.com. Archived from the original on 4 تشرینی دوومەمی 2016. Retrieved 5 November 2015. {{cite web}}: Check date values in: |archivedate= (help)
  3. ^ "Jojo Moyes". Telegraph.co.uk. Retrieved 5 November 2015. {{cite web}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢ی نیسانی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "Welcome – The Romantic Novelists' Association". rna-uk.org. Archived from the original on 15 Novemberی 2017. Retrieved 5 November 2015. {{cite web}}: Check date values in: |archivedate= (help) ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "Jojo Moyes". thebookseller.com. Retrieved 5 November 2015.

سەرچاوەکان[دەستکاری]