جۆ پانتۆلیانۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پانتۆلیانۆ لە چالاکیەکدا لە ٢٠٠٨
لەدایکبوون
جۆزێف پیتەر پانتۆلیانۆ

(١٩٥١-٠٩-١٢) ١٢ی ئەیلوولی ١٩٥١ (تەمەن ٧٢ ساڵ)
ھۆبۆکن، نیوجێرزی، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
ناوەکانی ترجۆوی پانتس
پیشەئەکتەر
چالاکبوون١٩٧٤–تا ئێستا
ھاوسەر
  • مۆڕگن کێستەر (ھاوسەرگیری ١٩٧٩؛ ١٩٨٥)
  • نانسی شێپرد (ھاوسەرگیری ١٩٩٤)
مناڵ(ەکان)٤

جۆزێف پیتەر پانتۆلیانۆ (لەدایکبووی ١٢ی ئەیلوولی ١٩٥١)[١] ئەکتەرێکی ئەمریکییە کەوا بەزۆری ڕۆڵی کارەکتەرە تاوانبار و گەندەڵەکانی لە زنجیرە و فیلمەکانی تەلەڤیزیۆن بەرجەستە کردووە.

ڕۆڵە سەرەتاییەکانی بریتی بوون لە بەرجەستەکردنی سەربازێکی بریندار لە زنجیرەی M*A*S*H* و ڕۆڵی گویدیۆ لە فیلمی Risky Business (١٩٨٣)، و تاوانکار فڕانسس فڕاتێلی لە فیلمی The Goonies (١٩٨٥) و ئێدی مۆسکن لە فیلمی Midnight Run (١٩٨٨). پانتۆلیانۆ دواتر ڕۆڵی نۆربی لە فیلمی Baby's Day Out، و سەرکردە کۆزمۆ ڕێنفرۆ لە ھەردوو فیلمی The Fugitive و U.S. Marshals. ڕۆڵەکانی تری بریتین لە ڕۆڵی سایفەر لە مەیتریکس، تێدی لە Memento، و کاپتان ھاوارد لە زنجیرە فیلمەکانی Bad Boys و ڕاڵف سیفارێتۆ لە وەرزی سێیەم و چوارەمی زنجیرەی The Sopranos.

پانتۆلیانۆ کاری دەنگی بۆ ھەریەک لە کۆڵ ئۆڤ دیووتی: بلاک ئۆپس٢ و GTA IIIیش کردووە. بۆ ڕۆڵی ڕاڵفی لە زنجیرەی سۆپرانۆکان توانی ببێتە براوەی خەڵاتی ئێمی بۆ باشترین ئەکتەری پشتگیریکار.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Lee Hirsch; Cynthia Lowen (25 September 2012). Bully: An Action Plan for Teachers, Parents, and Communities to Combat the Bullying Crisis. Hachette Books. pp. 157–. ISBN 978-1-60286-185-5.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

جۆ پانتۆلیانۆ لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان