جولیان ئەسانژ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە جولیان ئاسانگەوە ڕەوانە کراوە)
جولیان ئەسانژ

ئەسانژ لە کونسوڵخانەی ئیکوادرۆ، لەندەن، ئابی ٢٠١٤
لەدایکبوون (١٩٧١-٠٧-٠٣) ٣ی تەممووزی ١٩٧١ (تەمەن ٥٢ ساڵ)
نیشتەجێیکونسڵخانەی ئیکوادۆر، لەندەن, بەریتانیا
نەتەوەئوسترالی
خوێندنگەCentral Queensland University
زانکۆی مێلبۆرن
پیشەسەرنووسەری ویکیلیکس


جولیان ئەسانژ (بە ئینگلیزی: Julian Assange) لەدایکبووی ٣ی تەممووزی ١٩٧١ لە تاونزڤیل، کوینزلەند. پڕۆگرامسازی کۆمپیوتەری ئوسترالی، ڕۆژنامەنووس و سەرنووسەری دەزگای ویکیلیکسە کە لە ساڵی ٢٠٠٦دا دامەزرا. بەھۆی ماڵپەڕی ویکیلیکسەوە چەندین جار تووشی کێشە دەبێتەوە بەتایبەتی لەلایەن حکوومەتی ئەمریکاوە. ھەروەھا لە ساڵی ٢٠١٠ بە مەبەستی گەیاندنی بەڵگەنەماکانی ئەمریکا دەچێتە سوێد و لەوێ دوو کەیسی جیاوازی تۆمەتی دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر دووژن دەخرێتە پاڵی و چەندجارێک دادگایی دەکرێت و دواتر حکوومەتی ئیکوادۆر لە کونسوڵخانەکەی خۆی لە لەندەن پەناگەی دەدات. لە ڕۆژی ١١ی نیسانی ٢٠١٩، ئەسانژ لەلایەن پۆلیسی لەندەنەوە دەستگیردەکرێت ئەمەش لەدوای ئەوەی لەلایەن کونسوڵخانەی ئیکوادۆرەوە چیتر پەناگە نادرێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]