جوزێپێ میاتزا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
میاتزا

جۆزیبی میاتزا (ماوەی ژیان:٢٣ی ئابی ١٩١٠ لە میلان لە ئیتالیا تاکوو ٢١ی ئابی ١٩٧٩ لە ڕاپالۆ لە ئیتالیا) یاریزانێکی تۆپی پێی ئیتاڵیایە، ل، لە ساڵی ١٩٣٨ سەرۆکی ھەڵبژاردەی ئیتاڵیابووە کە لەو ساڵەدا جامی جیھانیی فیفای ١٩٣٨ بەدەستھێناوە. جۆزیبی میاتزا ژمارەی پێوانەیی گۆڵکردنی لە خولی ئیتاڵیا شکاندووە و لە کۆی ٣٦١ یاری ٢٤٣ گۆڵی تۆمارکردووە، ھەندێکیش پێیان وایە لە مێژووی تۆپی پێی ئیاڵیادا باشترین ھێرشبەری ئیتاڵیا بووە و یەکەم یاریزانی ئیتاڵیا بووە کە ناوبانگی جیھانی دەربکات و ھەر وەکو ڕێزلێنانێکیش لەم یاریزانە و بەرز ڕاگرتنی ناوی یاریگای سان سیرۆ بەناو ئەمەوە نراوە. جۆزیبی میاتزا لە وەرزی ١٩٢٧ بۆ ١٩٢٨ لەگەڵ یانەییانەی ئینتەرناسیۆنالێ یاخوود ئینتەرمیلان دەستی بەیاری تۆپی پێ کردووە و توانیوێتی سەرکەوتن بەدەستبھێنێت، بۆ ٣ جار نازناوی خولی ئیتاڵیای بەدەستھێناوە، بۆ ٣ جار پلەی دووەمی بەدەستھێناوە و بۆتە خاوەنی جامی ئیتاڵیا و لە ساڵی ١٩٣٠ و ١٩٣٦ و ١٩٣٨ بۆ ٣ جار نازناوی گۆڵکەری خولی ئیتاڵیای بەدەستھێناوە. جۆزیبی میاتزا دوای ئەوەی وازی لە یانەی ئینتەر ھێناوە لە وەرزی ١٩٤٠ – ١٩٤١ ڕۆشتووە بۆ ئەی سی میلان و لە ماوەی دوو وەرزدا ٩ گۆڵی لە کۆی ٣٧ یاری تۆمارکردووە، لەوەرزی ١٩٤٢ – ١٩٤٣ یاری بۆ یانەی یۆڤنتۆس کردووە و لە کۆی ٢٧ یاری ١٠ گۆڵی تۆمارکردووە، لەدوای جەنگی جیھانی دووەم لە وەرزی ١٩٤٥ – ١٩٤٦ ڕۆشتووە بۆ یانەی ئەتڵانتا و لە کۆی ١٤ یاری ٢ گۆڵی تۆمارکردووە، لەوەرزی ١٩٤٦ – ١٩٤٧ گەڕاوەتەوە نێو یانەی یەکەمی ئینتەر میلان و تا کۆتایی لەو یانەیە ماوەتەوە. جۆزیبی میاتزا بۆ ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا یاری کردووە و بۆ دووجار لە ساڵی ١٩٣٤ و ١٩٣٨ نازناوی جامی جیھانی بەدەستھێناوە و باشترین گۆڵکەری مێژووی تۆپی پێی ئیتاڵیابووە و ٥٣ یاری نێودەوڵەتی کردووە و ٣٣ گۆڵی تۆمارکردووە، بەڵام جیجی ڕیفا لە ساڵی ١٩٧٢ ئەم ژمارە پێوانەییەی شکاندووە بە تۆمارکردنی ٣٥ گۆڵ. جۆزیبی میاتزا یاری زانی مێژویی تۆپی پێی ئیتاڵیا لە ٢١ ئابی ساڵی ١٩٧٩ لەتەمەنی ٦٨ ساڵیدا لە ئیتالیا کۆچی دوایی کردووە.

سەرچاوە[دەستکاری]