جاش پێک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جۆش پێک

پێک لە ٢٠١٠.
لەدایکبوون
جۆشوا مایکڵ پک

(١٩٨٦-١١-١٠) ١٠ی تشرینی دووەمی ١٩٨٦ (تەمەن ٣٧ ساڵ)
نیویۆڕک ، نیویۆڕک ، ئەمەریکا.
پیشە
  • ئاکتەر * ئاکتەری دەنگی * کەسایەتی کۆمێدی
    * کەسایەتی یوتیوب
چالاکبوون1996– تا ئێستا
ئایینجوو
ھاوسەرپەیج ئۆبڕایان (ھاوسەرگیری ٢٠١٧)

}}جۆشوا مایکڵ پێک (لەدایکبووی ١٠ی تشرینی دووەمی ،١٩٨٦) ئاکتەرێکی ئەمەریکیە و یوتوبەریشە.ئەو بەهۆی زنجیرەی "Drake & Josh"ەوە ناسرا لەسەر تۆڕی نیکەلۆدیەن بە کەسایەتی جۆش نیکۆڵاس.

ژیانی سەرەتایی[دەستکاری]

پێک لە نیویۆڕک،نیویۆڕک لەدایکبووە و چۆتە قوتابخانەی شانۆ. خێزانەکەی لەکاتی لەدایکبوونی پێک هاوسەرگیریان نەکردبوو و ئەو هەرگیز باوکی خۆی نەدیووە.

پێک لەخێزانێکی جولەکەدا گەورەبووە.ئەو بە منداڵی نەخۆشی ڕەبۆی هەبووە ، هەربۆیەش زۆربەی کاتەکانی لەماڵەوە بەسەربردووە بە سەیرکردنی سیتکەمە کۆنەکان.لە تەمەنی هەشت ساڵیدا بیرۆکەی ئەوەی بۆ هاتووە کەوا ببێتە ئاکتەری سەر ستەیجی کۆمێدی.

ژیانی پیشەگەری[دەستکاری]

پێک دوای کارەکانی لەزنجیرەی "Drake & Josh"دا ، بەشداری چەندین فیلمی کرد وەک Mean Creek, Drillbit Taylor, The Wackness, ATM, and Red Dawn و هەروەها دەنگی کەسایەتی ئێدی کرد لە فیلمەکانی Ice Age دا.لەساڵی ٢٠١٧ پێک کەناڵێکی یوتیوبی تایبەت بەخۆی کردەوە.

ژیانی تایبەتی[دەستکاری]

لە چوارەم وەرزی زنجیرەی "Drake & Josh" سەبارەت بە خۆ لاوازکردنەوەی گوتی:

پێک لەساڵی ٢٠١٢.

"من هەوڵێکی زۆرم دا بۆ گەیشتن بەو ئامانجەم و کێشێکی زۆرم دابەزاند لەپێناو زیاتر ژیانێکی خۆش و تەندروست ، و حەزدەکەم ئەم کارەم وەک ئیلهامێک بۆ کەسانی تریش".

جۆش یەکێکە لە کەسایەتیە چالاکەکانی تۆڕەکانی ڤاین و سناپچات.ئەو ئێستا لە ڤیلۆگی تایبەتی دەیڤد دۆبریک کاردەکات لەسەر یوتیوب.لە تەمووزی ٢٠١٧ ، پێک خۆشەویستە دێرینەکەی پەیج ئۆبڕایانی کردە هاوسەری خۆی.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ویکیپیدیای ئینگلیزی