تەرانە عەلیدۆستی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تەرانە عەلیدۆستی
ترانه علیدوستی لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوون١٢ی کانوونی دووەمی ١٩٨٤ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (تەمەن ٤٠ ساڵ)
تاران لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەئەکتەر، وەرگەڕ، ئەکتەری فیلم لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
باوان
  • حەمید عەلیدۆستی لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
  • Nadereh Hakim-Elahi لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خەڵاتەکان
  • Locarno International Film Festival Best Actress Award (٢٠٠٢)
  • Crystal Simorgh for Best Actress (٢٠١٢) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

تەرانە عەلیدۆستی (بە فارسی: ترانە علیدوستی‎‎، لەدایکبووی ١٢ی کانوونی دووەمی ١٩٨٤) خانمەکتەرێکی ئێرانییە. لە ئەنجامدانی ڕاپرسییەک لەلایەن گۆڤاری سانەیت سینەما لەنێو ١٣٠ ڕەخنەگری فیلم، دەنگدرایە ئەو وەک باشترین خانمەکتەری سینەمای ئێرانیی دە ساڵە. پێشنیارکرابوو کە ببێت بە یەک لە باشترین خانمەکتەرەکان لە ئێران. لە ٢٠١٢، لە ڕاپرسییەکی ھاوشێوە لەلایەن گۆڤاری مانگانەی فیلم دیسان وەک باشترین خانمەکتەری سینەمای ئێرانیی دە ساڵە ھەڵبژێردرایەوە.[١][٢]

ژیانی تایبەتی[دەستکاری]

باوکی، حەمید عەلیدۆستی، یاریزانێکی پێشووی تۆپی پێ بوو و ئێستایش ڕاھێنەرێکی پیشەگەری تۆپی پێیە. بۆ چەندین ساڵ یاریی بۆ تیمی نێونەتەوەییی ئێران کردووە و بووبووە یەکەم ئێرانی کە چالاکانە یاری بۆ تیمێکی بیانی، ئێف ئێس ڤی سالمرۆڕ، بۆندز لیگا، ئەڵمانی بکات. دایکی، نادرە حەکیمیلاھی پەیکەرتاش و مامۆستای تایبەتی ھونەرە. عەلیدۆستی لە ٢٠٠١ شووی کردووە و کچێکی بەناوی حەنا ھەیە. پویان عەلیدۆستی، برا تاقانەکەی لە تەمەنێکی مناڵیدا بەھۆی ڕووداوێک لە چوارشەممەسوور (کە جەژنی ساڵی نوێیە لە ئێران) مرد.[٣]

تەرانە عەلیدۆستی ڕای گەیاند کە دووچاری نەخۆشیی «کلاسترۆفۆبیا» یان «ترس لە شوێنی داخراو و تەنگ»یە و لەبەرئەوە ناتوانێت پاس یان میترۆ بەکاربھێنێت.[٤][٥] تەرانە پشتگیریکەرێکی فێمینیزمە.[٦]

پیشە[دەستکاری]

لە تەمەنی ١٧ ساڵی بە ڕۆڵی سەرەکی لە من تەرانە، ١٥ ساڵم (ڕەسووڵ سەدر عامیلی، ٢٠٠٢) دەستی بە پیشەی نواندن کرد. ڕەخنەگران ستایشی توانای ئەویان کرد وەکوو کچێکی ١٥ ساڵی بەرەنگار کە لەدوای شکستھێنانی پەیوەندییەکەی، سووربوو لەسەر پەروەردەکردنی مناڵێکی خۆی، لەکاتی تێکۆشان لەگەڵ ھەژاری و لەکەی کۆمەڵایەتی. لە ٢٠٠٢، لە فێستیڤاڵی فیلمی نێونەتەوەییی لۆکارنۆ خەڵاتی لیۆپاردی برۆنزی بۆ باشترین خانمەکتەر بردەوە،[٧] ھەروەھا لە بیستەمین فێستیڤاڵی فیلمی فەجر خەڵاتی سیمرغی بلووری بۆ باشترین خانمەکتەر بردەوە، بەمەش دەبێتە گەنجترین کەس تائێستا ئەوەندەی کردبێت. بەکورتی لەدوای خستنەسەری ڕیکۆردێکی تر، سێ جاری یەک لەدوای یەک پاڵێورا بۆ خەڵاتی باشترین خانمەکتەر لە فێستیڤاڵی فیلمی فەیر بۆ سێ سەرەتاترین فیلمی.

مانگرتنی خەڵاتی ئۆسکار[دەستکاری]

لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧، عەلیدۆستی ڕای گەیاند کە ویستوویەتی مانبگرێت لە ٨٩یەمین خەڵاتی ئۆسکار کە فرۆشیار پاڵێورابوو بۆ باشترین فیلمی زمانی بیانی بەھۆی سنووردارکردنی توندی سەفەری ڤیزا کە ئیدارەی ترەمپ داینا تا بەسەر ئێرانییەکان بیسەپێنێت.[٨]

فیلمۆگرافی[دەستکاری]

عەلیدۆستی لەگەڵ ئەسغەر فەرھادی و شەھاب حوسێنی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی فرۆشیار، ئایاری ٢٠١٦

تەلەڤیزیۆن[دەستکاری]

ساڵ ناونیشان ڕۆڵ دەزگا
٢٠١٥–٢٠١٨ شەھرزاد شەھرزاد سەعادەت فیلیمو، نماوا

فیلم[دەستکاری]

ساڵ ناونیشان ڕۆڵ تێبینییەکان
٢٠٠٢ من تەرانە، ١٥ ساڵم تەرانە پارنیان
٢٠٠٣ شارە جوانەکە فیرووزە
٢٠٠٥ جەمشید و خۆرشید خۆرشید دۆبلێری فارسیی خۆرشید
٢٠٠٦ چوارشەممەسوور ڕوھی
٢٠٠٧ کەنعان (fa) مینا
٢٠٠٨ شیرین تەرانە عەلیدۆستی
گومان مەھتاب
ژیان بە چاوە داخراوەکانەوە پەرەستوو
دەربارەی ئێلی ئێلی
٢٠٠٩ The Secret Of Taran Plain نورسی
٢٠١٠ ھەرچی خودا دەیەوێت پەرمیدە
لە کۆتاییی شەقامی ٨ەم نیلووفار
٢٠١٢ Modest Reception لەیلا
ھاوسەرێتی ساناز
٢٠١٣ The Shallow Yellow Sky غەزال
٢٠١٤ حەسانەوەی ڕەھا سەمیرە
Atom Heart Mother ئارینە
٢٠١٦ فرۆشیار ڕانا

خەڵات و پاڵاوتنەکان[دەستکاری]

ساڵ خەڵات جۆر کارە پاڵێوراوەکان ئەنجام
٢٠٠٢ فێستیڤاڵی فیلمی فەجر باشترین خانمەکتەر من تەرانە، ١٥ ساڵم براوە
فێستیڤاڵی فیلمی نێونەتەوەییی لۆکارنۆ باشترین خانمەکتەر من تەرانە، ١٥ ساڵم براوە
٢٠٠٤ فێستیڤاڵی فیلمی فەجر باشترین خانمەکتەر شارە جوانەکە پاڵێوراو
٢٠١٢ Cinefan Festival of Asian and Arab Cinema Competition Award Modest Reception براوە
٢٠١٣ Vesoul International Film Festival Special Mention of the International Jury Modest Reception براوە
فێستیڤاڵی فیلمی فەجر باشترین خانمەکتەر The Shallow Yellow Sky پاڵێوراو
٢٠١٦ 16th Hafez Award باشترین خانمەکتەر شەھرزاد پاڵێوراو



ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Film Magazine". Archived from the original on 12ی Juneی 2018. Retrieved 30ی Julyی 2018. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  2. ^ "Caffecinema". Archived from the original on 6ی Octoberی 2014. Retrieved 30ی Julyی 2018. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  3. ^ "برای تەرانە عەلیدۆستی، قوربانیی چوارشەممەسوور". Archived from the original on 23ی Octoberی 2018. Retrieved 23ی Octoberی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  4. ^ تەرانە عەلیدۆستی: نەخۆشیی «کلاستروفوبیا»م ھەیە - عەسر ئیران
  5. ^ تەرانە عەلیدۆستی ڕای گەیاند کە دووچاری نەخۆشیی «کلاسترۆفۆبیا» یان «ترس لە شوێنی داخراو و تەنگ»یە(فارسی). سەردان لە ڕێکەوتی ٣ی حوزەیرانی ٢٠١٦.
  6. ^ معاون شورای فرهنگی اجتماعی زنان: ترویج فمنیسم، ترویج کشتار عامدانه کودکان است(فارسی). ڕادیۆ زەمانە. سەردان لە ڕێکەوتی ٢ی حوزەیرانی ٢٠١٤.
  7. ^ "Locarno holds up a mirror to the Middle East". Swissinfo. Archived from the original on 16ی Decemberی 2013. Retrieved 2010-11-01. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ Dehghan, Saeed Kamali. "Iranian Oscar contender: I'll boycott awards over Trump's 'racist' visa ban". Archived from the original on 9ی Septemberی 2018. Retrieved 28 January 2017. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)

سەرچاوەکان[دەستکاری]


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]