تێرێسا پاڵمەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پاڵمەر لە ساڵی ٢٠١٢.

تێرێسا ماری پاڵمەر (لەدایکبووی ٢٦ی شوباتی ١٩٨٦) خانمەکتەر و نمایشکارێکی جلوبەرگی ئوستڕاڵییە.[١][٢] پاڵمەر سەرەتا لە فیلمی دراماییی ٢:٣٧ دا دەرکەوت.[٣] پاڵمەر دواتر لە فیلمی The Grudge 2یشدا دەرکەوت لە ٢٠٠٦. ھەروەھا فیلمی خەیاڵیی (Bedtime Stories)، دواتر لە ساڵی ٢٠١٠یش ڕۆڵێکی لاوەکی ھەبوو لە فیلمی (Scorer's Apprentice).

لە فیلمی (I'm Number Four)یشدا ڕۆڵی ژمارە ٦ی دەبینی. دەرکەوتنە بەناوبانگەکەی پاڵمەر لە فیلمی (Warm Bodies) بوو کە تێیدا فیلمێکی ڕۆمانسی و سەرکەوتوو بوو لە بۆکس ئۆفیسدا. دواتر لە چەندان فیلمی تری وەک (Cut Bank) و فیلمی دراماییی (The Ever After)، فیلمی کۆمێدی لە پاڵ ئەکتەر، سیمۆن پێگ (Kill Me Three Times)، و فیلمی دراماییی (Knight Of Cups)یشدا دەرکەوت. جگە لەمانەش پاڵمەر ناوی لە لیستی فیلمە ئاکشنییە چاوەڕوانکراوەکە سیانەی نۆشدا ھەیە کە وابڕیارە ساڵی ٢٠١٦ دەربچێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Reilly, Natalie (17 February 2008). "The Next New Wave". The Sun-Herald. p. 12.
  2. ^ Clune, Richard (23 August 2010). "Teresa's sitting pretty in LA". The Daily Telegraph. Retrieved 23 August 2010.
  3. ^ Hatherley, Frank (16 August 2006). "2:37". screendaily.com. Retrieved 14 June 2010.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]