تیرۆرکردنی شینزۆ ئابێ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تیرۆرکردنی شینزۆ ئابێ
بابەتی لاوەکیشینزۆ ئابێ
وڵاتژاپۆن
دابەشکاریی کارگێڕیNara
ناوچەی کاتیJapan Standard Time
جێYamato-Saidaiji Station
پۆتانی شوێن٣٤°٤١′٣٩″N ١٣٥°٤٧′٢″E
لەدوای ئەوstate funeral of Shinzō Abe
کاتی ڕوودان٨ی تەممووزی ٢٠٢٢
چەک و تەقەمەنیدەمانچە
ھۆکارresentment
Targetشینزۆ ئابێ
Medical evacuation toNara Medical University Hospital
تاوانبارTetsuya Yamagami
قوربانیشینزۆ ئابێ
Map

لە ٨ی تەممووزی ٢٠٢٢، شینزۆ ئابێ، سەرۆکوەزیرانی پێشووی ژاپۆن، لەکاتی پێشکەشکردنی وتارێکی ھەڵمەتی ھەڵبژاردن لە نزیک وێستگەی یاماتۆ-سایداجی لە پارێزگای نارا، نزیکەی کاتژمێر ١١:٣٠ بەیانی (بەکاتی جیھانی+٠٩:٠٠)تەقەی لێکرا و شینزۆ بە سەختی بریندار بوو، و ھیچ نیشانەیەکی ژیانی پێوە دیار نەبوو دڵی لە لێدانی وەستا. میدیاکانی وڵاتی ژاپۆن دوای نزیکەی ٥ کاتژمێر بڵاویان کردەوە کە ئابێ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.[١][٢]

ڕووداوەکە[دەستکاری]

لە ٨ی تەممووزی ٢٠٢٢دا، ئابێ بەناوی ئەندامی ئەنجومەن کی ساتۆ، لە پارتی لیبراڵ دیموکرات کە کاندید بوو بۆ دووبارە ھەڵبژاردنەوە، وتارێکی پێشکەش دەکرد، پێش ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی ئەنجومەنی باڵا کە لە ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٢ بەڕێوە بچێت.[٣] لە نزیکەی کاتژمێر ١١:٣٠ بەیانی (بەکاتی جیھانی+٠٩:٠٠)، لەلایەن چەکدارێکەوە لە پشتەوە دووجار تەقەی لێکرا بە دەمانچەیەکی دەستی دروستکراو کە بەشێوەی دوو لوولە. گولەکان تا دڵی ڕۆیشتبوون.[٤][٥]

ئابێ سەرەتا دوای بەرکەوتنی گوولەکان ھۆشی ھەبوو دواتر بە کۆپتەرێکی فریاگوزاری گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی ناوخۆیی ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن پێش گەیشتە نەخۆشخانەی زانکۆی پزیشکی نارا لە کاشیھارا، ئابێ گیانی لەدەستدابوو کە ھۆکارەکەی بۆ وەستانی دڵی گەڕێندرایەوە.[٦][٧]کاتژمێر ٢:٤٥خولەکی پاشنیوەڕۆ، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەلایەن سەرۆکوەزیران فومیۆ کیشیدابەڕێوەچوو، ڕای گەیاند کە ئابێ باری تەندروستی ناجێگیرە و "پزیشکان ھەموو شتێک دەکەن بۆ ڕزگارکردنی.[٨]

ئابێ کاتژمێر ٥:٣٠ خولەکی پاشنیوەڕۆ لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کرد، نزیکەی پێنج کاتژمێر و نیو دوای مردنی، دکتۆر ھیدەتادا فۆکوشیما، ڕوونیکردەوە کە ھۆکاری مردنەکە لەدەستدانی خوێنی زۆر بووە.[٩]ئابێ یەکەم سەرۆکوەزیرانی پێشووی ژاپۆنە کە لە دوای سایتۆ ماکۆتۆ و تاکاھاشی کۆریکیۆ تیرۆر کراوە، کاتێک لە ڕووداوی ٢٦ی شوباتی ساڵی ١٩٣٦دا کوژران[١٠]و ھەروەھا یەکەم کۆنگرێسمانی ژاپۆنییە کە دوای کوژرانی کۆکی ئیشی لەلایەن یاکوزایەکەوە لە تشرینی یەکەمی ٢٠٠٢ تیرۆرکراوە.

تاوانبار[دەستکاری]

بکوژەکە ناوی تێتسۆیا یاماگامی تەمەن ٤١ ساڵە، سەربازێکی پێشوو ئەو وڵاتە بووە و لە ساڵی ٢٠٠٢ تا ٢٠٠٥ لە ھێزی بەرگری دەریایی ژاپۆن کاری کردووە، دوای ئەنجامدانی تاوانەکە ھەر لە شوێنی ڕووداوەکە لەلایەن ھێزە ئەمنییەکان دەستگیرکراوە و گواسترایەوە بۆ بنکەی پۆلیسی نارا ڕۆژاوا.[١١][١٢][١٣]دوای تیرۆرکردنەکە پۆلیس چەندین ئامێری تەقینەوەی دۆزییەوە لەکاتی گەڕان بە ماڵەکەی یاماگاتادا دوای ئەوەی دانی بە تەقەکردنەکەدا ناوە و دەمانچەیەکی دەستی بەکارھێناوە.

کاردانەوەکان[دەستکاری]

دوای بڵاوبوونەوەی ھەواڵی ڕووداوەکە سەرکردەی وڵاتەکان پەیامی سەرەحۆشی خۆیان بۆ وڵاتی ژاپۆن و بنەماڵەی شینزۆ نێردران، لەوانە سەرکردەکانی ئەرژەنتین، ئوسترالیا، ئوکراینا، بەنگلادیش، فەرەنسا، پورتوگال، کۆریای باشوور، مالیزیا ،سینگاپور، تایوان، و ئیندۆنیزیا، عێراق

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Sugiyama, Satoshi; Kim, Chang-Ran (2022-07-08). "Shinzo Abe, Japan's former prime minister, assassinated at a campaign stop". Reuters (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-08.
  2. ^ Sugiyama, Satoshi; Kim, Chang-Ran (2022-07-08). "Shinzo Abe, Japan's former prime minister, assassinated at a campaign stop". Reuters (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-08.
  3. ^ Sugiyama, Satoshi; Kim, Chang-Ran (2022-07-08). "Shinzo Abe, Japan's former prime minister, assassinated at a campaign stop". Reuters (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-08.
  4. ^ "Japan's ex-leader Shinzo Abe assassinated during a speech". AP NEWS (بە ئینگلیزی). 2022-07-08. Retrieved 2022-07-08.
  5. ^ "Shinzo Abe shooting: former Japanese prime minister attacked during speech". the Guardian (بە ئینگلیزی). 2022-07-08. Retrieved 2022-07-08.
  6. ^ "Former Japanese prime minister Shinzo Abe shot while giving speech". Sky News (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-08.
  7. ^ "Ex-Japan Leader Abe Assassinated in Shooting at Campaign Rally". Bloomberg.com (بە ئینگلیزی). 2022-07-08. Retrieved 2022-07-08.
  8. ^ "Shinzo Abe: police say multiple handmade guns found at suspect's house after former Japan prime minister shot and killed – latest". the Guardian (بە ئینگلیزی). 2022-07-08. Retrieved 2022-07-08.
  9. ^ "Shinzo Abe: Man admits fatal shooting of former Japanese prime minister". Sky News (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-08.
  10. ^ "Shinzo Abe Shooting Recalls Japan's Prewar History of Political Violence". WSJ (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-08.
  11. ^ Takahara, Kanako; Otake, Tomoko; Martin, Alex K. T. (2022-07-08). "Former PM Shinzo Abe in 'serious condition' after being shot in Nara". The Japan Times (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-08.
  12. ^ "【詳報】安倍元首相、銃撃され死亡 発生から2時間半後までの出来事:朝日新聞デジタル". 朝日新聞デジタル (بە ژاپۆنی). Retrieved 2022-07-08.
  13. ^ "Police: Suspect 'intended to kill' former PM Abe | NHK WORLD-JAPAN News". NHK WORLD (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-08.