تۆم ھیدڵستن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تۆم هیدڵستن

هیدڵستن لەساڵی ٢٠١٦ لە فیستیڤاڵی کۆمیک کۆن
لەدایکبوون
تۆماس ویلیام هیدڵستن

(١٩٨١-٠٢-٠٩) ٩ی شوباتی ١٩٨١ (تەمەن ٤٣ ساڵ)
لەندەن ، ئینگڵتەرا
نیشتەجێیلەندەن ، ئینگڵتەرا
خوێندنگەکۆلێژی پێمبرۆکی شانۆیی
پیشەئەکتەر
چالاکبوون۲۰۰۱– تا ئێستا
باڵا٦ پێ ٠ in (١٫٨٣ m)

تۆماس ویلیام هیدڵستن (لەدایکبووی ٩ی شوباتی ١٩٨١) ئەکتەرێکی بەڕیتانیە.لە سەرەتای کاری نواندنیدا ، لە چەندین شانۆگەریدا دەرکەوتووە.

ئەوکاتەی کەوا ڕۆڵی لۆکی بینی لە گەردوونی سینەمایی ماڕڤڵدا  ، لە فیلمی Thor ، Avengers و Thor:The Dark Worldدا ، پاڵێوراویش کرا بۆ خەلاتی بافتای باشترین ئەکتەری تازە هاتوو.هیدڵستن لە فیلمەکەی دەرهێنەری مەزن ستیڤن سپیلبێرگیشدا دەرکەوت بەناوی War Horse لەساڵی ٢٠١١. و فیلمی کۆمێدی Midnight In Paris و زنجیرەی بی بی سی Henry IV و Henry V ، لەگەڵ فیلمی ڕۆمانسی Only Lovers Left Alive.

لەکۆتاییەکانی ٢٠١٥ لە فیلمی Crimson Peakدا ڕۆلی گێڕا و لە فیلمی High Riseیش.دواتر ڕۆڵی گۆرانیبێژی ناوداری کەنتری هانک ویلیامسی بینی لە فیلمی I Saw The Light.

لەساڵی ٢٠١٦شدا لە زنجیرەی بەڕێوبەری شەوانەدا ڕۆڵی سەرەکی بینی و پاڵێوراو کرا بۆ خەڵاتی ئێمی بۆ باشترین ئەکتەری سەرەکی و دواتریش بووە براوەی خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبیش بۆ ئەم ڕۆڵەی.واشبڕیارە لە فیلمی Kong:Skull Island دەرکەوێت و بۆ سێیەم و دواینجار لە بەشی سێیەمی فیلمی Thor بەناوی Thor:Ragnarokیشدا دەرکەوێتەوە ، هەرچەندە تۆم ڕایگەیاند ئەگەر هەیە لەبەشەکانی داهاتووی فیلمەکانی مارڤڵ دەرکەوێتەوە.

سەرچاوە[دەستکاری]

١.ویکی ئینگلیزی