تسای ئینگ ون

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تسای ئینگ ون
بە Chinese (Taiwan): 蔡英文
لەدایکبوون (١٩٥٦-٠٨-٣١) ٣١ی ئابی ١٩٥٦ (تەمەن ٦٧ ساڵ)
Zhongshan District، تایوان
بەشێکە لەDPP presidential ticket for the 2016 Republic of China presidential election، DPP presidential ticket for the 2012 Republic of China presidential election
باوکTsai Chieh-sheng
زمانی نووسینStandard Taiwanese Mandarin، ئینگلیزی
پیشەسیاسەتوان، پارێزەر، مامۆستای زانکۆ، دادوەر
شوێنی کارکردنNational Chengchi University، Soochow University، National Chengchi University
Academic thesisUnfair trade practices and safeguard actions
ڕاوێژکاری دکتۆراMichael J. Elliott
ئەندامی حیزبیDemocratic Progressive Party
بەشداربووە لەTsai-McCarthy Meeting
خاوەنیThink Think and Ah Tsai

تسای ئینگ ون (لە دایکبووی ٣١ی ئابی ١٩٥٦) کەسایەتی ژنە ئەکادیمی و سیاسەتوانی تایوانییە، ئەو لەوەتەی ٢٠ی ئایاری ٢٠١٦ لە پۆستی سەرۆکی تایوانە. ئەو ئەندامی پارتی پێشکەوتنخوازی دیموکراتە لە تایوان. یەکەمین ژنە لە تایوان ببێتە سەرۆکی وڵات. لەوەتەی ساڵی ٢٠٢٠ بووەتە سەرۆکی حیزبەکەی، هەروەها پێشتریش لە ماوەکای ٢٠٠٨ بۆ ٢٠١٢ هەروەها ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٨ لەو پلەیەدا بووە لە ناو پارتەکەی.[١]

تسای ئینگ ون لە بەشی یاسا و بازرگانی نێونەتەوەیی خوێندوویەتی، دواتریش بووەتە پڕۆفیسۆری یاسا لە کۆلێژی یاسای زانکۆی سووچۆو و زانکۆی نیشتیمانیی چیننگچی. دواتر گەڕایەوە بۆ خوێندن لە کۆلێژی ئابووری و زانستە سیاسییەکانی لەندەن، لەپاشان لە زانکۆی لەندەن لە بەشی یاسا بڕواننامەی دکتۆرای بەدەستھێنا.

لە ساڵی ٢٠٢٠، تسای لەلایەن گۆڤاری تایم ناوی وەک یەکێک لە ١٠٠ کاریگەرترین کەسایەتی ساڵ هات.[٢] هەر لەو ساڵەدا لەلایەن دەزگای فۆربیس ناوی تسای لە ڕیزبەندی ٣٧ی بەهێزترین ژنانی جیهان هات.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Tsai Ing-wen | Biography & Facts". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-03-04.
  2. ^ "Tsai Ing-wen: The 100 Most Influential People of 2020". Time. Retrieved 2020-09-23.
  3. ^ "Tsai Ing-wen". Forbes (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-03-04.