یەکەکانی پاراستنی گەل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
یەکینەکانی پاراستنی گەل
Yekîneyên Parastina Gel

سەرکردەنوژین دێرک
دامەزران ۲۰۰٤ (چالاکی فەرمی ۲۰۱۱)
ئامانج ڕۆژاوای کوردستان
ناوچەی چالاکییەکان عەفرین ، کۆبانی ، قامیشلۆ ، سەری کانی ، حەسەکە و...
ئایدۆلۆجیا کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی

یەکینەکانی پاراستنی گەل (بە کورمانجی:Yekîneyên Parastina Gel) ناسراو بە یەپەگە (YPG) گرووپێکی چەکدار، پێکهاتوو لە لاوانی کوردی ڕۆژاوای کوردستانە ، کە لە پێناوی ئازاد کردن و پاراستنی ناوچە کوردییەکان خەبات دەکا. ئەم گرووپە لە لایەن پارتی یەکیەتیی دیموکرات (سووریا) و ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردەوە دامەزرا. یەپەگە خۆی بە هێزێکی چەکداری مەردمی (میلیشیا) دەزانێت.

لە تەمووزی ٢٠١٢دا، هێزەکانی دەوڵەتی لە سەرێ کانی ڕاوەنا و ئاموودا و عەفرینیشی ئازاد کرد[١].
لە کانوونی یەکەمی ۲۰۱۲ ەوە، هێزی یەپەگە ٨ تیپی چەکداری هەیە؛ کە بڕێکیان لە عەفرین، کۆبانی، سەری کانی و قامیشلۆ چالاکی چەکداری دەکەن.

پەراوێز[دەستکاری]

سەرچاوە[دەستکاری]

ویکی فارسی