ھێرۆدۆت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پەیکەری ھێرودوت

ھێرودوت (٤٨٤ی پێش‌زایین - ٤٢٥ی پێش‌زایین)، یەکەمین مێژوونووسی یۆنانی بووە کە نووسراوەکانی تا ئەم سەردەمە ماوەتەوە. ھێرودوت خەڵکی شارێکی بەڕەگەز یۆنانی، بەڵام بەشی پاشایەتی ئێران بووە بۆیە لە بڕێک سەرچاوە‌کان بە ئێرانیان ناو بردووە. ھێرودوت بە باوکی مێژوو ئەناسن بەڵام لە ڕاستی‌دا پێش ئەو مێژوونووسی دیکەش ھە‌بووە بەڵام نووسراوەکانیان بە دەستی ئێمە نەگەیشتوون، بێ گۆمان ھێرودوت خۆی لەو نووسراوانە کەڵکی وەرگرتووە. ھێرودوت گەڵێ سەفەر بۆ وڵاتەکانی رۆژھەڵاتی یۆنانی کردووە و زۆرینەی نووسراوەکانی گێڕانەوەی بەسەرھاتەکانی و ئەحواڵی خەڵکی ئەو وڵاتانەیە.

نووسینەکانی ھێرودوت[دەستکاری]

نووسراوەکانی بریتین لە نۆ کتێب و ھەر بۆیە بە مێژوو لە نۆ کتێب دا ناوی دەبەن. هێرۆدۆت وتارەکانی ئەفلاتوونی گێڕاوەتەوە لەگەڵ قوتابیەکەی کە ئەرستۆیە. بێرتراند ڕەسڵ لە مێژوویەکی فەلسەفەی ڕۆژاوادا ئەڵێ "هەندێ پێیان وایە ناکرێ هیرۆدۆت قسەی هەڵە بکات، بەڵام ئەمە بۆچوونێکی هەڵەیە".[١] لەو ڕاستیە کەم ناکاتەوە کە ڕەسڵ لە خەڵکانی تری بیستوە کە هیرۆدۆت زۆرێک لە قسەکانی بەڕاستی گێڕاوەتەوە. وە زۆربەی مێژووی میسری کۆن لەسەر زمانی و نووسینەکانی ئەو گێردراوەتەوە هەربۆیەش زۆرتیرین سەرەچاوە بۆ ژیان و مێژووی میسری کۆن بۆ گێرانەوەکانی هێرۆدۆت دەگەرێتەوە.

شێوازی نووسینەکانی ھێرودوت[دەستکاری]

ھێرودوت کات و ساتی ھێندێک لە ڕووداوە مێژوویەکانی تێکەل و پێکەڵ نووسیوە و لە بڕیک شوێن‌دا مێژوو جێگای خۆی بە چیرۆک داوە تەنانەت ھەستی پەروەردە کردنی قارەمان لە نووسینەکانی‌دا بە‌تینە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ڕەسڵ, بێتراند (1983). مێژوویەکی فەلسەفەی ڕۆژاوا (ئینگلیزی). جۆرج ئالەن ئاند ئەنوین. pp. ١٠١.