گەیاندنی خاتوو دەیزی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پۆستەری سەرەکی فیلمەکە

گەیاندنی خاتوو دەیزی (بە ئینگلیزی Driving Miss Daisy) فیلمێکی کۆمێدی و درامایە لە نووسینێکی شانۆیی ئەلفرێد ئوریەوە بەهەمان ناو چیڕۆکەکەی وەرگیراوە.فیلمەکە لەلایەن بڕوس بێرسفۆردەوە دەرهێنراوە.ئەکتەران مۆرگان فریمان جێسیکا تاندی ڕۆڵی سەرەکی دەبینینن لە فیلمەکە. چیڕۆکی فیلمەکە باس لە خاتوو دەیزی دەکات کە لەگەڵ شۆفێرەکەی هۆک کۆلبەرن ڕۆژانە باسی نەهامەتیەکانی خۆی بۆ دەکات کە لە ٢٥ ساڵی ڕابردوودا تووشی بوونە.

لە ٦٢ەهەمین بۆنەی خەڵاتەکانی ئۆسکار لەساڵی ١٩٩٠ فیلمەکە نۆ جار پاڵێوراو کرا بۆ خەڵاتەکە ، کە توانی چوار دانەیان بباتەوە لەنێویاندا باشترین فیلمی ساڵ ، باشترین خانمە ئەکتەر،باشترین چیڕۆکی وەرگیراوە و باشترین مکیاج و جوانکاری.فیلمەکەش بە یەکێک لە سەرکەوتووترین فیلمەکانی مۆرگان فریمان دادەنرێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

١.ویکیپیدیای ئینگلیزی