گەرووی تسوگارو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گەرووی تسوگارو و نیمچە دوورگەی تسوگارو

گەرووی تسوگارو (بە ژاپۆنی: 津軽海峡 شێوەی خوێندنەوەی (تسوگارو کایکیۆ)) گەروویەکە لە باکووری ژاپۆن کە دەکەوێتە نێوان ھۆنشوو و ھۆکایدۆوە، کە دەیای ژاپۆن و زەریای ھێمن بەیەکەوە گرێ دەدات، ناوەکەشی لەسەر ناوی بەشی ڕۆژئاوای پارێزگای ئائۆمۆرییەوە وەرگرتووە کە ناوی نیمچە دوورگەی تسوگاروە.