گۆڵد کۆست

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گۆڵد کۆست
کوینزلەند
دیمەنێکی شار لە ڕیگای دەریای گۆڵد کۆست
گۆڵد کۆست is located in ئوسترالیا
گۆڵد کۆست
گۆڵد کۆست
پۆتانەکان28°1′0″S 153°24′0″E / 28.01667°S 153.40000°E / -28.01667; 153.40000پۆتانەکان: 28°1′0″S 153°24′0″E / 28.01667°S 153.40000°E / -28.01667; 153.40000
دانیشتووان591,473 (2010)[١] (6)
 • چڕی٩٧٢/km2 (٢٬٥٢٠/sq mi)
ناوچە٤١٤٫٣ km2 (١٦٠٫٠ sq mi)
ناوچەی کاتیAEST (UTC+۱۰)
شوێن٩٤ km (٥٨ mi) SSE of بریزبێن
ناوچە خۆجێیەکانی حکومەتی کوینزلەندشاری گۆڵد کۆست
ناوچەکانی دەنگدانی ویلایەت و مەڵبەندەکانی ئوسترالیاناوچەی دەنگدانی ئەڵبێرت، ناوچەی دەنگدانی برۆدواتێر، ناوچەی دەنگدانی بۆرلێی، ناوچەی دەنگدانی کۆڤارت، ناوچەی دەنگدانی مێرمێید بیچ، ناوچيی دەنگدانی موودگیرابا،
تێکڕای بەرزی پلە تێکڕای نزمی پلە باراب بارینی ساڵانە
25.1 °C
77 °F
17.2 °C
63 °F
١٬٢١٨٫٢ mm
٤٨ in
بوورجە بەرزەکانی کەناری سورفێرز پارادایس Surfers Paradise لە گۆڵد کۆست

گۆڵد کۆست (بە ئینگلیزی: Gold Coast) بە مانای کەناری زێڕین یەکێکە لە شارە تووریستیەکانی ئوسترالیا لە ویلایەتی کوینزلەند.

ئەم شارە لە کۆتا خاڵی باشووری ڕۆژاوای ئەم ویلایەتە و هاوسنووری ویلایەتی نیو ساوت وێلز.

لە بارەی گۆڵد کۆست دا[دەستکاری]

گۆڵد کۆست لە کەنارەکانی ئۆقیانووسی ئارام دا بنیاد نراوە و بەم هۆیەش درێژاییەکەی لە باکوورەوە بۆ باشوور زۆر زیاترە لە پانیەکەی. ئەم شارە لە ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ ئوقیانووسی ئارام و لە ڕۆژاواشەوە لەگەڵ زنجیرە چیایەکی گەورەی دابڕێنەر و لە باشووریشەوە لەگەڵ ویلایەتی نیو ساوت وێلز و لە باکووریش لەگەڵ بریزبێن هاوسنوورە. شارەکە کەش و هەوای نیمچە [[هێلی ئیستوا|ئیستوایی] هەیە.

گۆڵد کۆست لە کۆنەوە ژینگەی خەڵکی خۆجێیی ئوسترالیا بووە. بەڵام پرەسەندنی شارنشینی تێیدا دەگاتەوە سەدەی بیستەم کە بە هۆی سرووشتی گەشتیاری زۆر، بۆتە ناوەندێکی خۆشگووزارەنی دەوڵەمەندەکانی بریزبین و بە فرۆشتنی مڵک و زەوی و بنیادنانی بینای بەرز، ئاوازە و گەشەی بەرچاوی هەیە.

ئەمڕۆکە گۆڵد یەکێکە لە ناوچە خێرا گەشەکەرەکانی ئوسترالیا. ناوچەی گۆڵد کۆست لە ٢٠٠٦ دا زیاتر لە نیو ملیۆن کەس گەلهەی هەبووە کە بەم پێیە دووهەم شاری گەورەی کوینزلەند و شەشەم شاری گەورەی ئوسترالیا هەژمار دەکرێ. ئەم شارە بە هۆی زنجیرە ئاسمانبڕە بەرزەکانی کەنار دەریای ئاوازەیەکی زۆری بەدەست هێناوە[١].

ناوچە و شارۆچکەکانی[دەستکاری]

  • سورفێرز پارادایس Surfers Paradise
  • نێرانگ Nerang
  • ساوت پۆرت South Port
  • بێرلیی Burleigh
  • ئەڵبێرت Albert
  • گێیڤن Gaven
  • برۆدواتێر Broad Water
  • کۆڵۆن گاتا

کەناراوە بەناوبانگەکانی[دەستکاری]

  • سورفێرز پارادایس Surfers Paradise یان بەهەشتی شەپۆلسواران
  • برۆد بیچ یان کەناری پان
  • بێرلێی بیچ
  • مێین بیچ یان کەناری سەرەکی
  • پالم بیچ یان کەناری خورما

گەشتیارگە سرووشتیەکان[دەستکاری]

  • پارکی نیشتیمانی تێمبورین
  • پارکی نیشتیمانی سپرینگ برۆک
  • پارکی نیشتیمانی لەمینگتۆن
  • پارکی نیشتیمانی بێرڵی هێد

شاری یارییەکانی[دەستکاری]

  • دریم وۆرلد
  • سی وۆرلد
  • مووڤی وۆرلد
  • وِوێت ئەند وایڵد
  • واید واتێر

سەرچاوە[دەستکاری]

  1. ^ "3218.0 - Regional Population Growth, Australia, 2010-11". Australian Bureau of Statistics. 30 March 2012. Retrieved 24 April 2012.