گالیلۆ (کەشتیی ئاسمانی)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گالیلۆ
دامەزران١ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٧
ناونراوە لەدوایگالیلێو گالیلەی
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
کارپێکەرJet Propulsion Laboratory، Ames Research Center
Funderناسا
وێبگەhttps://solarsystem.nasa.gov/missions/galileo/overview/

کەشتی ئاسمانی گالیلۆ (بە ئینگلیزی: 'Galileo 'spacecraft) کەشتییەکی ئاسمانی بێ مرۆڤە کە لەلایەن دەزگای بۆشایی ئەمەریکی ناسا ڕەوانەی دەرەوەی زەوی کرا بە ئامانجی لێکۆڵینەوە و زانیاری و نھێنییەکانی ھەسارەی ھورمز و مانگەکانی، ئەو کەشتییە بە ناوی یەکێک لە زانا بەنێوبانگەکانی بواری گەردوونناسی و فیزیکی کراوە ئەویش زانای بەنێوبانگ گالیلێو گالیلەییە، ئەو کەشتییە ئاسمانییە لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٨٩ ڕەوانەی دەرەوەی زەوی کرا، و گەیشتە ھەسارەی ھورمز لە ٧ی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٩٥

ئەو کەشتییە ئاسمانییە توانی ٢٠٠ کیلۆمەتر بچێتە ژوورەوەی بەرگەھەوای ھەسارەی ھورمز، دوای ئەوەی کە چوونە ژوورەوەی پەسەند بوو ھەموو ئەو زانیارییانەی کە توانی وەری بگرێت، وەری گرت و ناردییەوە سەر زەوی.

ناردنی[دەستکاری]

کەشتی ئاسمانی گالیلۆ دەنێردرایە دەرەوەی زەوی لە ساڵی ١٩٨٦ بەڵام دوای کەشتی ھات و چۆی تیشالێنجەری بۆشایی، ئەو کەشتییە دوای ٧٣ چرکە لە ئاسمان تەقیەوە، بڕیار بوو ھەردوو کەشتییەکە لە یەک ساڵ بنێرن بەڵام لەبەر ئەو ھۆکارە کەشتی ئاسمانی گالیلۆ گواسترایەوە ساڵی ١٩٨٩، گالیلۆ تەقێندرا لە نێو موشەکی ئەتلانتس، شەش ساڵی ویست تا گەشتە ھەسارەی ھورمز

گالیلۆ لە نزیک مانگی ئەوروپای موشتەری خەیاڵی

سەرچاوەکان[دەستکاری]

گرنگییەکانی گالیلۆ _ ئینگلیزی

گەڕانی کەشتی ئاسمانی گالیلۆ لە گۆڤاری زانستی ئەمەریکا _ بە زمانی عەرەبی