کەنعان ئیمیرزاڵۆغڵوو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کەنعان ئیمیرزائۆغلوو

کەنعان ئیمیرزائۆغلوو
لەدایکبوون٧ی حوزەیرانی ١٩٧٤ (تەمەن ٤٦)
ئوچەم، باڵا، ئەنقەرە
نیشتەجێیئیستانبوڵ
نەتەوەتورک
پەروەردەبیرکاری
پیشەئەکتەر، نمایشکاری پۆشاک
چالاکبوون١٩٩٨–ئێستا
باڵا١٫٩٢ سم
ھاوسەرسینەم کوباڵ (٢٠١٦–)
باوان(ەکان)یڵدز (دایک)، موستەفا (باوک)


کەنعان ئیمیرزاڵی ئۆغڵو (بە تورکی: Kenan İmirzalıoğlu ئەکتەر و نمایشکاری پۆشاکی دیاریی تورکە لە ڕێکەوتی ٨ـی حوزەیرانی ١٩٧٤ لە گوندی ئوچەم - باڵا لە ئەنقەرە لەدایکبووە، کۆتا منداڵی خێزانەکەیانە و خوشک و برایەکی تری ھەیە، باوکی ناوی موستەفایە و دایکیشی ناوی یڵدزە. لە تەمەنی دوانزە ساڵیدا نیشتەجێی ئەنقەرە دەبن و لەوێ درێژە بەخوێندنەکەی دەدات و لە زانکۆی تەکنیکی یڵدز، بەشی بیرکاری تەواو دەکات. لە کاتی زانکۆیدا دەرھێنەری بەتوانای تورک عوسمان سیناڤ چاوی پێدەکەوێت و داوای لێدەکات کە لە زنجیرە درامای Deli Yürek (دڵی شێت) بەشداری بکات، لە پاش بەشداریکردنی خولیای درامای لە لا دروست دەبێت و لە چەند درامایەکی تردا بەشداری دەکات کە دیارترینیان Ezel بوو بە تەواوی لە ناو بینەردا ناسرا و ھەواداری زۆری لە خۆی کۆکردەوە. ئەم ھونەرمەندە کاری نمایشکاری پۆشاکی دەکرد و لە ساڵی ١٩٩٤ سەرنجراکێشترین کەسایەتی دەرچوو لە مۆدێلی پاریسدا و پاشان چەند جارێکی تر ھەڵبژێردراوەتەوە. ھونەرمەند ھێشتا ژیانی ھاوسەری پێکنەھێناوە و تەنھا خۆشەویستێکی ھەیە بەناوی (زەینەب) کە لە یەکێک لە یانە شەوانەکاندا ناسیویەتی و پەیوەندییەکی پتەو لە نێوانیاندا ھەیە.

Caption text
ساڵ بەرهەمەکان ڕۆڵ چەشن
١٩٩٨-٢٠٠٢ Deli Yürek یوسف میرئۆغڵو زنجیرە
٢٠٠١ Hayat Bağları کەندیسی زنجیرە
٢٠٠١ Deli Yürek: Bumerang Cehennemi یوسف میرئۆغلو فیلم
٢٠٠٣-٢٠٠٥ Alacakaranlık فەریت چاغلەیان زنجیرە
٢٠٠٤ Yazı Tura جەوهەر فیلم
٢٠٠٥-٢٠٠٧ Acı Hayat مەھمەت کۆسۆڤاڵ زنجیرە
٢٠٠٦ Son Osmanlı Yandım Ali عەلی فیلم
٢٠٠٧ Kabadayı دەوران فیلم
٢٠٠٩ Ejder Kapanı عەقرەب جەلال فیلم
٢٠٠٩-٢٠١١ Ezel ئێزەل بایڕەکتاڵ زنجیرە
٢٠١٢ Uzun Hikâye سۆسیالیست عەلی فیلم
٢٠١٢-٢٠١٥ Karadayı ماهیر قەرە زنجیرە
٢٠١٧ Cingöz Recai ڕێجای فیلم
٢٠١٨ Mehmed Bir Cihan Fatihi محەمەد فاتیح زنجیرە

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]