کچی لوڕ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کچی لوڕ
دەرھێنەرئەردەشیر ئێرانی
ئەکتەرانڕووحەنگیز سامینەژاد
عەبدوڵحوسێن سێپەنتا
سۆھراب پووری
وێنەگری سینەماییڕۆستەم ئێرانی
دەرچوون١٩٣٣
ماوەی فیلم٩٠ خولەک
وڵاتئێران، ھیندستان
زمانفارسی

کچی لوڕ (بە فارسی: دختر لر‎) ھەروەھا ناسراو بە «ئێرانی دوێنێ و ئێرانی ئەمڕۆ»، یەکەم فیلمی دەنگی بوو کە بە زمانی فارسی ھاتە دەر.[١] ئەم فیلمە لە ساڵی ١٩٣٢ لە لایەن ئەردەشیر ئێرانی و لە شاری مومبای ساز کرا.[٢]. فیلمەکە ڕەش و سپییە.[٣]

چیرۆک[دەستکاری]

ڕووحەنگیز سامینەژاد لە ڕۆڵی گوڵنار

گوڵنار کە کچی بازرگانێکی دەوڵەمەندە لە لایەن ڕێگرەکانەوە ڕوت دەکرێتەوە و بە سەماکردن لە قاوەخانەیەکی خووزستان ناچاردەکرێت، لە ھەمان قاوەخانە لەگەڵ جەعفەر ئاشنا دەبێت کە پۆلیسی دەوڵەتە و دەکەوێتە خۆشەویستیەوە لەگەڵ گوڵنار، بۆیە بڕیار دەدەن پێکەوە ڕابکەن.[ژێدەر پێویستە]

پێشانگا[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ یەکەمینەکانی سینەمای ئێران - نەمناک ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - کۆتا سەردان ١٧ی ٤ی ٢٠١٧
  2. ^ "Massoud Mehrabi, The History of Iranian Cinema". Retrieved 7ی Aprilی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ کچی لوڕ - سورە سینەما- کۆتا سەردان ١٧ی ٤ی ٢٠١٧

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

کچی لوڕ لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان