کوین (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کوین
کانگانا
پۆستەری فیلمەکە
دەرھێنەرVikas Bahl
بەرھەمھێنەرViacom 18 Motion Pictures
Anurag Kashyap
Vikramaditya Motwane
نووسەرAnvita Dutt Guptan (dialogue)
Kangana Ranaut (additional dialogue) [١]
شانۆنامەVikas Bahl
Chaitally Parmar
Parveez Shaikh
چیرۆکVikas Bahl
ئەکتەرانکانگانا ڕاناوت
ڕاجکومار ڕاو
لیزا هایدون
مۆسیقاAmit Trivedi
Rupesh Kumar Ram
وێنەگری سینەماییSiddharth Diwan
Bobby Singh
مۆنتاژAbhijit Kokate
Anurag Kashyap
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
بڵاوکردنەوەViacom 18 Motion Pictures
دەرچوون٧ی ئازاری ٢٠١٤
ماوەی فیلم١٤٦ خولەک
وڵاتهیندستان
زمانهیندی
تێچوون١٢.٥ کۆڕ - ٢ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی
داھات٩٧ کۆڕ - ١٥ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی

کوین (شاژن) فیلمێکی کۆمێدی درامی هیندییە لەلایەن (Vikas Bahl) لەساڵی ٢٠١٤ دەرهێنراوە. کانگانا ڕاناوت و ڕاجکومار راو ڕۆڵی سەرەکی دەبینن لە فیلمەکە. فیلمەکە لە ١٤٦ خولەک پێکدێت و دیمەنەکانی فیلمەکە لە هیندستان وێنەی بۆ گیراوە. فیلمەکە خەڵاتی ٦٢هەمین باشترین فیلمی نیشتمانی وە ٦٠ەمین خەڵاتی فیلم فێری بردەوە بۆ ساڵی ٢٠١٤ وە کانگانا ڕاناوتیش بەباشترین خانمەئەکتەری ئەوساڵە بەهۆی ئەو فیلمەوە دەستنیشانکراوە.

چیڕۆکی فیلم[دەستکاری]

فیلمەکە بە ئامادەکاری بۆ هاوسەرگیری ڕانی (کانگانا) و ڤیجای (ڕاجکومار راو) دەست پێ دەکات بەڵام دوو ڕۆژ بەر لە ئەنجامدانی پڕۆسەی هاوسەرگیری ڤیجای بە ڕانی دەڵێت کە ئەو چیتر ئەوی ناوێت و نایەوێت هاوسەرگیری لەگەڵ دابکات ئەمەش ڕانی تووشی دڵگرانی دەکات بۆ ماوەیەک لەپاشان ڕانی بۆ ئەوەی لەو خەمەی ڕزگاری بێت بەتەنیا دەچێتە پاریس کە پلانی خۆی و دەستگیرانەکەی بوو بۆ مانگی هەنگوینی. لەکاتی چوونی بۆ پاریس لەوێ لە هوتێلێک ڤیجای لاکشمی (لیزا هایدون) دەناسێت کە خانمێکی سەربەخۆیە و هەموو جۆرە کارێک دەکات و ئەو خانمە بەهەمان ناوی دەستگیرانەکەی بانگدەکرێت ڤیجای! ڕانی لەگەڵ Vijayalakshmi دەبێتە هاوڕێ و ئەو یارمەتی دەدات بۆ ئەوەی بەتەواوی دەوری پاریس بگەڕێت و تووشی چەندین سەرکێشی دەکا کەپێشتر لە دەلهی و هیند بۆی نەچۆتە سەر ڕۆژێکیان بەهەڵە وێنەیەکی سێڵفی نیمچەڕووتی خۆی دەنێرێت بۆ ڤیجای دەسگیرانی کەخۆی مەبەستی بوو بینێرێت Vijayalakshmi کە ئەویش بە ڤیجای ناسراوبوو! بۆیە کە ڕانی زوو درک بەوە دەکات بەخێرایی پاریس بۆ ئەمستەردام (هۆڵەندا) جێدەهێڵێت و لەوێ بەناچاری بەهۆی جەنجاڵی شارەکە لە هوتێلێک نیشتەجێدەبێت کە لەژوورەکەی ناچار دەبێت لەگەڵ سێ کوڕ دا بژیت کە سەرەتا پێی هەستیار دەبێت بەڵام دواتر لەگەڵ سێ کوڕەکە پەیوەندییەکی هاوڕێیەتیی لەنێوانیان درووستدەبێت لەدواتر چەندین جار بەیەکەوە دەچنە بازاڕ و شوێنە گشتییەکان وە ڕانی لە چێشتخانەیەک خواردنی هیندی لێدەنێت وە چەندەها سەرکێشی دی ئەنجامدەدەن و ڕۆژێک ڤیجای دەستگیرانی دێتە ئەمستەردام و داوی لێبووردنی لێدەکات و داوای گەڕانەوەی پەیوەندی نێوانییان دەکا بەڵام ڕانی دەیەوێت لە هیند وەڵامی بداتەوە.... فیلمەکە بەوە کۆتایی دێت کە ڕانی دەگەڕێتەوە بۆ هیند و دەچێتە ماڵی ڤیجای و پێی دەڵێت "سوپاس بۆتۆ" و ئەڵقەی دەستگیرانیشێ دەداتەوە دەستی و بەڕووخۆشی بەجێی دەهێڵێت.

ژێدەر[دەستکاری]

  1. ^ Dialgoue ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. Queenthefilm.com.