کوارک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کوارک (بە ئینگلیزی: Quark) بریتییە لە تەنۆلکەیەکی بنچینەیی کە ھەر یەک لە پڕۆتۆن و نیۆتڕۆن پێک دێنن. ھەریەک لە پڕۆتۆن و نیۆتڕۆن لە سێ کوارگ پێک دێن کە پێیان دەگوترێ سەر و خوار. بارگەی کارەبایی کوارک ڕێژەییە. کوارکی سەر بارگە کارەباییەکەی یەکسانە بە موجەب دوو لە سەر سێ ( + ٢/٣ ) وە کوارکی خواروو بارگەکەی یەکسانە بە سالب یەک لە سەر سێ (- ١/٣).

پەیکەری پڕۆتۆن کە لە دوو کوارکی سەر و یەک کوارکی خواروو پێکھاتووە
پەیکەری نیۆتڕۆن کە لە دوو کوارکی خواروو یەک کوارکی سەر پێکھاتووە

پڕۆتۆن دوو سەر و یەک خواری ھەیە کە کۆی گشتی بارگەی کارەباییەکەی یەکسان دەبێ بە (+١)، بەڵام نیۆتڕۆن لە دوو کوارکی خواروو یەک سەر پێک دێت کە کۆی بارگە کارەباییەکەی یەکسان دەبێ بە سفر.[١]


سەرچاوەکان[دەستکاری]